پانێلی چواره‌م تایبه‌ت بوو به گفتووگۆكردن له‌سه‌ر “پەرلەمان وحكومەتی خۆجێیی: پێناسەكردنەوەی پەیوەندی و دەسەڵاتەكان” به به‌شداری هه‌ر یه‌كه له نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر؛ ئەیوب عەبدوڵلا ئیسماعیل، سەرۆكی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەكان؛ ئازاد محمد ئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وە سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتی دیوان له وەزارەتی ناوخۆ. دەكرێ بووترێ كه ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م پانێله بریتی بوو له تاوتوێكردنی پرسی: گۆڕینی یاساكان بۆ بەدامەزراوەییكردنی پەیوەندی نێوان كابینەی حكومەت و حكومەتی خۆجێیی.
له سه‌ره‌تایی ئه‌م پانێله‌دا نه‌وزاد هادی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سیستمی حوكمرانی رۆڵیكی سه‌ره‌كی له به‌رەو پێشبردنی كۆمه‌ڵگا ده‌گێڕێت. له عیراقی پێش 2003 به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتی رایكردنی كاره‌كان ده‌درانه پارێزگار، به‌ڵام له دوای 2003 یاسای پارێزگاكان گۆڕانی به‌سه‌ردا هات و ئاستی ده‌سه‌ڵات بۆ چوار بواری سه‌ره‌كی دابه‌شكرا: حكومه‌تی فیدرالی، حكومه‌تی هه‌رێم، پارێزگاكانی ناو هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان. هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌وادا كه سیستمی هه‌لبژاردنه‌كان كاریگه‌ری به‌سه‌ر ئه‌دای پارێزگاكان هه‌یه. بۆ نموونه گوتێ باشتر وایە پارێزگار له ناو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا هه‌لبژێردرێت، چونكه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر دیاریكردنی تواناكانی پارێزگار. هاوكات جەختی كردەوە كە ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی بمێنیته‌وه چونكه ده‌زگایێكی ته‌كنیكیه. وە گۆرینی به‌رێوه‌به‌ری ده‌زگاكانیش پێویستە به ئاگاداری پارێزگار بێت، چونكه چه‌ند گورانكاریه‌ك له دامووده‌زگاكان له لایه‌ن وه‌زیره‌وه كراوه كه‌چی بەرپرسانی پارێزگا ئاگاداریان نین.
دواتریش ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه سه‌روه‌ری یاسا‌و به‌دامه‌زراوه‌ییكردن یه‌كێكه له پایه هه‌ره گرنگه‌كانی حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان. دیارە ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كار به‌یاسای ژماره 3 ساڵی 2009 ده‌كات. هه‌رچه‌نده ئه‌م یاسایه له 2009 ده‌رچووه به‌ڵام دوای پێنج ساڵ كاری پێكراوه و كه‌مووكور یه‌کجار زۆریشی تێدایه. هه‌روه‌ك په‌رله‌مان پێوه‌یستی به ئه‌ندام په‌رله‌مانی شاره‌زا هه‌یه، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاش به هه‌مان شێوه. هەروەها جەختی كردەوە كە له میانه‌ی كاركردنیدا وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پاریزگای سلێمانی بۆی دەركەوتووە كە حكومه‌تی هه‌رێم گرنگیەكی ئەوتۆ به ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان نادات. ئاستی متمانه له نێوان ئه‌نجوومه‌ن و حكومه‌تدا زۆر نزمە. له پله‌به‌ندی كارگێڕیشدا دیسان كێشه هه‌یه، بۆ نموونه پله‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن له پله‌ی كارگێریی پارێزگار كه‌متره كه‌چی ده‌توانێت پارێزگار بانگهێشتی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بكات. له لایێكی تر له‌هیچ نووسراوێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئاماژه به ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان نادرێت. بۆیه پێویستە له خولی داهاتوودا ئه‌م یاسایه هه‌موارێكی باشی بۆ بكرێت به چاره‌سه‌رێكی خۆماڵیانه.
دواتریش سامی جه‌لال ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تائیستا چه‌ندان ده‌سه‌ڵات لە وەزارەتی ناوخۆوە بۆ پارێزگاكان دابه‌زێنراون، بۆ نموونه ته‌نیا له ساڵی 2018، 48 ده‌سه‌ڵات دابه‌زێنراون، بۆیه كێشه‌كه له وه‌زیره‌كان نیه به‌ڵكو له كارمه‌نده‌كانه. هه‌روه‌ها جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه قه‌یرانی دارایی به‌شێكی تری كێشه‌كانه چونكه ئه‌گه‌ر بودجه‌ی پێویست له به‌رده‌ست بوایه ئه‌وا ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌و شێوه‌یه تێكه‌ڵ نه‌ده‌بوون. گووتیشی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا سه‌ر به حكومه‌ت نیه بۆیه ناتوانێت به‌دواداچوونیشیان بۆ بكات، پیشنیازیشی كرد كه ئەنجوومه‌نی پارێزگاكان بخرێته سه‌ر په‌رله‌مان.
دوابه‌دوای ئه‌ویش ئه‌یوب عبدوڵلا باسی ئه‌وه‌ی كرد كه دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ان له هه‌موو وه‌زراه‌ته‌كان جێبه‌جێ نه‌كراوه. وە به پیۆیستی زانی كه دامه‌زراوه‌ی مێری كۆنفرانسێكی تایبه‌ت بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ژماره 3 ساڵی2009 بكات.
دواتریش ده‌رگای گفتووگو بۆ به‌شداربووان كرایه‌وه، به‌شێكیان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی ده‌مێكه باس له دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌كرێت به‌ڵام به شێوه‌ییكی كرداری جێبه‌جێ ناكرێت. باس لەوە كرا كە هه‌یكه‌لیه‌تی قه‌زاكانیش پێویستی به گۆرانكاری هه‌یه، هه‌ندێك قه‌زا زۆر گه‌وره بوونە پێویستیان به دابه‌شكردن هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌بێت میكانیزمێكیش بدۆزرێته‌وه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئیداره سه‌ربه‌خۆكان.