پانێلی سێیه‌می كۆنفرانس ته‌رخانكرابوو بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر “وەبەرهێنان لە پەرلەمانتاران و دادوەران: بەرزكردنەوەی تواناكان و پەروەردی رابەرایەتی” به به‌شداری هه‌ریه كه له تاووتوێكاران: بێگەرد تاڵەبانی، سكرتێری پەرلەمانی هەرێمی كوردسان؛ ئازاد حەسەن ئەحمەد، سەرۆكی داواكاری گشتی؛ سیروان كەمال، بەرێوەبەرى گشتى په یمانگاى دادوەرى وە نیعمه‌ت عەبدوڵڵا پیرداود، پەرلەمانتاری پێشوو. مه‌به‌ست له‌م ته‌وه‌ره تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێك بوو كه خۆی له‌م خالانه‌ی خواره ده‌بینیه‌وه:
- رێبەری کار‌و سیستەمی هەڵسەنگاندن، کاراکردنی لیژنەکانی پەرلەمان و رۆلی فراکسیۆنەکان.
- پێناسەكردنەوەی مەرجی پەرلەمانتارێتی، هەڵبژاردن بە لیستی كراوە یان داخراو.
- كاری پەرلەمانتاران، لێژنەكانی پەرلەمان، سەرۆكی فراكسیۆنەكان، راوێژكارانی پەرلەمان.
- دامەزراندن و پەروەردەی دادوەران، كێشەی دژەبەرژەوەندی، هەیبەت و سەربەخۆیی دادوەریی.
- سەرپەرشتیاری دادوەری و سیستەمی هەڵسەنگاندن.
- سیستەمی پێشنیازكراو بۆ دڵنیایی كاربەجێگەیاندن.
سه‌ره‌تا بێگه‌رد تاله‌بانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌موو حزبه‌كان به‌بێ جیاوازی ڕۆڵیان له لاوازكردنی کاری په‌رله‌مان هه‌بووه. په‌رله‌مان بۆیه له لایه‌ن كۆمه‌ڵگا گازانده‌ی لێده‌كرێت چونكه بەشێكی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان له ئاستی ئه‌و به‌رپرسیارێتیه نین كه خراوه‌ته سه‌ر شانیان. ‘بۆ به‌هێزكردنی رۆڵی په‌رله‌مان پێویستە لیستی داخراو هەبێ به تایبه‌ت بۆ ئه‌م دۆخه‌ی ئه‌مرۆی كوردستان گونجاوە’. دواتریش ووتی كه پێویسته پەیڕه‌وه‌ی ناو‌خۆی په‌رله‌مان هه‌ر چوارساڵ جارێك دابڕێژرێته‌وه. هەبوونی سه‌نته‌رێكی توێژینه‌وه بۆ په‌رله‌مان پێویسته به جۆرێك كه سەربەخۆیی سیاسی پێبدرێت و پێشتر پرۆژه‌كانی تێدا تاوتوێ بكرێن پێش ئه‌وه‌ی بنێردرێن بۆ په‌رله‌مان.
دواتر ئازاد حسن باسی ئه‌ركه‌كانی داواكاری گشتی كرد و ووتی به‌شێك له‌و یاسایانه‌ی تایبه‌تن به داواكاری گشتی تا ئێستاش بریاریان له‌سه‌ر نه‌دراوه. نیعمه‌ت عبدالله كه ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانیش بووە جه‌ختی له‌سه‌ر رۆڵی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان كرده‌وه‌و به باشی زانی كه خه‌ڵك ووشیار بكرێته‌وه له رۆلی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاره‌كان، پێشنیاریشی كرد كه خه‌ڵكی شاره‌زاو ووشیار له لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه بنێردرێن بۆ په‌رله‌مان. سیروان كه‌مال، باسی چۆنێتی ئاماده‌كردن‌و په‌روه‌رده‌كردنی دادوه‌رو داواكاری گشتی كرد.