Back

داهاتووی هێزەکانی پێشمەرگە لە پرۆسەی دیموکراسی هەرێمی کوردستان

شەڕ لە دژی داعش و قوڵکردنەوەی دیموکراسی و نیشتیمانسازی لە هەرێمی کوردستان بەبێ بە دامەزراوەکردنی هێزەکانی پێشمەرگە کە ئەرکێکی زۆر پێویستە، دووچاری بنبەست دەبێتەوە. ئەمە دەرئەنجامی کۆدەنگی نێوان ئامادەبووانی کۆنفراسی هاوبەشی ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (مێری) و سەنتەری دامەزراوەی کارنیگی سەنتەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو، بە بەشداری بەرپرسانی سەرەکی لە وەزارەتی پێشمەرگە و سەرپەرشتیاری ئۆپەراسیۆنی باڵای ئەمریکی لە عێراق و ئەکادیمیستان و پسپۆڕانی بابەتەکە. ناونیشانی کۆنفرانسەکە بریتی بوو لە، ‘داهاتووی هێزەکانی پێشمەرگە لە پرۆسەی دیموکراسی هەرێمی کوردستان’ وەک دەستپێکێک بۆ پڕۆژەی بەدامەزراوەکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە ئینستیتیوتی مێری.

تەوەرەکانی کۆنفرانسەکە تیشکی خستەسەر بوێری و ئازایەتی پێشمەرگە لە بەرپەچدانەوەی هەڕەشەکانی داعش کە لە ئاستی ناوخۆ و جیهان دەناسرێتەوە، بەڵام پێویستە پاڵپشتی زیاتری وەزارەتی پێشمەرگە بکرێت تاوەکو وەک یەکەیەکی پتەو کاربکات. یەکێک لە گرفتە هەرە گەورەکان بریتیە لە دابەشبوونی هێزەکانی پێشمەرگە کە بەسەر دوو پارتی سەرەکی دابەشبوونە وەک دوو کیانی جیاواز یەکێکیان پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەویتریان یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە. جەبار یاوەر سکرتێری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە گووتی، سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی پێشمەرگە لە ساڵی ١٩٩٢ دامەزراوە، بەڵام هەنگاوەکانی یەکگرتنەوەی وەزارتی پێشمەرگە لە ساڵی ٢٠١٠ دەستیان پێکردووە. هەروەها گووتی، هەرچەندە پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە سستی پێوە دیارە، بەڵام ویستێکی سیاسی بەهێز بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی یەخستنەوە لە ئارادایە.

IMG_5010 (2) (1024x683)

قوڵکردنەوەی پرۆسەی یەکخستنەوە و بەدامەزراوەکردن چەندین بوار لەخۆدەگرێت و پێویستی بەکارکردنە بە چەند ئاراستەیەکی جیاوازەوە. پرۆفیسۆر دلاوەر عەلائەدین، سەرۆکی ئینستیتیوتی مێری جەختی لەسەر دوو ئاستەنگ کرد لەبەردەم بەدامەزراوەکردنی هێزەکانی پێشمەرگە. یەکەم، کەم و کوڕیی و بۆشاییەکی بەرچاو هەیە لە ئاراستەکردن و کۆنتڕۆڵکردن. دووەم، کەم و کوڕیی لە کارگێڕی و سەرکردایەتی و پەرەپێدانی بەردەوام. هەروەها گووتی، دەکرێت ئەمانەش لەڕێگەی دەستپێکردنی سیستەمی هەڵسەنگاندنی کارمەیی و ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنی نهێنی بۆ دڵنیاکردنەوەی باشترین دەرئەنجام. لەوکاتەی کە دێوەزمەی شەڕی ناوخۆ لە هەرێمی کوردستان چیتر بوونی نیە، ئەوەی کە ئێمە پێویستمانە بەرەپێشچوونە بەگوێرەی پلان بۆ ئەوەی پرۆسەی بەدامەزراوەکردن خێراتر بکرێت.

دەبێت پێویستییەکانی ئەم قۆناغە بواری ئەوە نەدات کە کاری سەرەکی بەدامەزراوەکردن دوابخات. ئینستیتیوتی مێری پێی وایە لەو کاتەی قەیرانی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و هەڕەشەکانی داعش؛ فاکتەری سەرەکی کاریگەرن لەسەر پێشمەرگە، بەڵام پێویستە ئەم فاکتەرانە ڕێگانەدەن یاخود وەک بەهانەیەک بەکاربهێندرێن بۆ پەکخستنی گوڕ و تینی پێویست بۆ بەدامەزراوەکردنی وەزارەتی پێشمەرگە. دکتۆر یەزید سایغ، یاریدەدەری پێشکەوتوو لە دامەزراوەی کارنیگی سەنتەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گووتی، ڕوانگە و چوارچێوەیەکی ستراتیژی بۆ دیاریکردنی نەخشەڕێگایەک بۆ داهاتوو پێویستن بۆئەوەی سیاسەتێکی درێژخایەن دابڕێژدرێت. زۆرگرنگە بۆ حكومەتی هەرێمی کوردستان کە پشت ببەستێت بە سەرچاوە و تواناکانی خۆی، چونکە کۆپیکردنی چارەسەرەکانی وڵاتانی تر بە ئاسانی جێبەجێناکرێت.

IMG_5278 (2) (1024x675)

پرۆژە بەدامەزراوەکردنی پێشمەرگە لە ئینستیتیوتی مێری بریتیە لە هەوڵێکی درێژخایەن لەوانەش لەوانەش لێکۆڵینەوەیەکی ورد کە پێشنیازی ئەوتۆ لەخۆی هەڵدەگرێت دەربارەی بەدامەزراوەکردنی وەزارەتی پێشمەرگە لەڕێگەی بەردەوامی دان و بەشداریپێکردنی هەستیار. زاراوەی بەدامەزراوەکردنیش بوارەکانی تەکنیکی و کرداریی و کارامەیی و پلاندانان و ستراتیژی و دارایی دەگرێتەوە کە توێژینەوەکەی مێری کاریان لەسەر دەکات. ئەم پرۆژەیە بەرەوپێشچوونی گرنگی بەدەست هێناوە و بەهەمان شێوە دڵنیایی هەماهەنگی کردن لە لایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە، کە هەوڵ و ڕۆڵی ئینستیتیوتی مێری لەم بوارە بەگرنگ دادەنێن و قبوڵیانکردووە.

Comments are closed.