Back

باشترکردنی بنەما و هۆکارەکانی خۆژیاندن بۆ پەنابەرە سورییەکان

دوای سێ ساڵ لە شەڕی ناوخۆ لە سوریا و دەربەدەربوونی ملیۆنەها کەس بۆ وڵاتە دراوسێکان، کۆمەڵگای مرۆیی پلانێکی تری بەدەنگەوەهاتن دەگرێتەبەر بە ئامانجی گۆڕینی ئاراستەکە لە پێدانی یارمەتی مرۆیی ڕاستەوخۆ بۆ ڕێگەچارەیەکی تر. ئەویش بریتیە لە پاڵپشتی درێژخایەن بۆ پەنابەران و کۆمەڵگای خانەخوێ. پرۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران پاڵپشتی و ڕابەرایەتی ئەو ڕێگە تازەیە دەکەن. ئینستیتیوتی مێری، هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی پرۆژەی توێژینەوە بۆ باشترکردن و جێبەجێکردنی بنەمای هۆکارەکانی خۆژیاندن بۆ ئەو پەنابەرە سوریانەی کە لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق نیشتەجێبوون.

ئینستیتیوتی مێری، گرانتی ئەنجامدانی توێژینەوەکەی لە لایەن پرۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان پێدراوە لە ژێر ناوی ‘دروستکردنی بنەماکانی خۆ ژیاندن بۆ کەمپی پەنابەرە سورییەکان و کۆمەڵگای دراوسێی خانەخوێ’. ئامانجی پرۆژەکە بریتیە لە هەڵسەنگاندنی چۆنیەتی گۆڕینی کەمپەکانی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان و شارەکانی تر بۆ کۆمەڵگەی پشت ئەستوور بە بنەما و هۆکارەکانی خۆژیاندنیان. ئەمەش پێویستی بە داڕشتنی ستراتیژی ئەوتۆ هەیە کە توانای پەنابەران بەهێزبکات بۆ بەدەستهێنانی پێداویستییەکانی ژیان و گوزەرانیان لەو ناوچانەی کە کاریگەری شەڕیان لەسەرە، وە بەمەبەستی کەمکردنەوەی پشت بەستنیان بە هاریکاری دەرەکی.

 پڕۆژەکە له‌سەر ئەم سێ کۆڵەگەیەی خوارەوه‌ بونيادنراوه‌:

  • هەڵسەنگاندنی گوزەرانی بنچینەیی و کاریگەری قەیرانەکان لەسەر هەردوو کۆمەڵگای پەنابەر و خانەخوێ
  • تێگەیشتنی بارودۆخی کۆمەڵایەتی و سیاسی لە هەرێمی کوردستان بەمەبەستی بنیاتنانی بنەماکانی خۆژیاندنی درێژخایەن بۆ پەنارەبەرە سورییەکان
  • پێدانی پێشنیازی ئەوتۆ کە بتوانرێت پشتی پێ ببەسترێت لە لایەن هاوبەشەکانی تری پرۆژەکە و داڕێژەرانی پلان و ستراتیژ لە هەرێمی کوردستان

بۆ خوێندنەوەی پوختەیەک دەربارەی چوارچێوەی پرۆژەکە و کارەکانی، کلیک لێرە بکە.

Comments are closed.