مێری هه‌وڵ ده‌دات له سه‌رچاوه‌ی جياوازه‌وه داهات مسۆگه‌ر بكات
مێری له ده‌ستپێكدا گرانتی دامه‌زراندنی له ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ نه‌وت و گاز وه‌رگرتووه كه به بڕياری ژماره ١٦٠١ له به‌رواری ٢٠/١٢/٢٠١۳ و به واژووی سه‌رۆكی ئه‌نجونه بڕی سێ مليۆن و پێنجسه‌د هه‌زار (۳٥٠٠٠٠٠) دۆلاری بۆ ته‌رخان كراوه. ئه‌و جۆره گرانته له چوارچێوه‌ی به‌رز كردنه‌وه‌ی تواناكان (بنا‌ء القدرات) له هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌خشرێت.
ئينستيتيوتی مێری به نيازه داهاتی جۆراوجۆری وه‌ك ئه‌ندامێتی و گرانتی توێژينه‌وه و سپۆنسه‌ری كۆنفرانس وه‌ده‌ست بێنێ بۆ خاتری به‌رده‌وامی دان به چالاكيه‌كانی. ئينستيتيوتی مێری دامه‌زراوه‌يه‌كی زانستی و ئه‌كاديمی قازانجنه‌ويسته و داهاتی زێده ده‌خاته‌وه ناو پرۆگرامه‌كانی
له ماوه‌ی رابوردوودا، ئينستيتيوتی مێری توانيويه‌تی به پێشبڕكێی ئه‌كاديمی كراوه گرانت له دامه‌زراوه جيهانيه‌كان به بڕی نزيكه‌ی چوارسه‌د هه‌زار (٤٠٠،٠٠٠) دۆلار به‌ده‌ست بێنێ، له‌و سه‌رچاوانه‌ی خواره‌وه:
- يه‌كێتی ئه‌وروپا، له سايه‌ی به‌رنامه‌ی هۆرايزن ٢٠٢٠
- ئينستيتيوتی ئاشتی ويلايه‌ته يه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ريكا
- وه‌قفی كۆنراد ئه‌ديناوه‌ر شتيفتونگ
- پرۆگرامی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان
- رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هيجره‌ت
- رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵ
هاوكات، ديداره‌كانی مێری له سالانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ له لايه‌ن ئه‌و كۆمپانيانه‌وه به كۆی سه‌دوبيستوپێنج هه‌زار (١٢٥،٠٠٠) دۆلار پشتگيری لێكراوه وه‌ك سپۆنسه‌ر
- گروپی قه‌يوان
- كۆڕه‌ك
- ئێمپاريه‌ر
- رابيته‌ی بانكه تايبه‌ته‌كانی عيراق
بۆ پێشكه‌ش كردنی هاوكاری به مێری، تكايه په‌يوه‌ندی به‌و ئيمه‌يله‌وه بكه