ankara escort çankaya escort

ڕاپۆرتی ساڵانه

لێره‌دا راپۆرتی يه‌كه‌م ساڵی دامه‌زراندنی ئینستیتیوتی مێری ڕوماڵ كراوه‌. كليك له‌سه‌ر ئه‌و وێنه‌يه‌ بكه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی پوخته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی چالاكی و پڕۆژه‌كانی توێژينه‌وه‌ و بڵاوکراوەکانی ئينستيتيتوت. بەهەمان شێوە، بۆ خوێندنەوەی باسێکی كورت له‌سه‌ر ڕيفۆرمی سيسته‌می دادوه‌ری و داواكاری گشتی، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتيژی دژی ئافره‌تان، رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، دۆزينه‌وه‌ی نه‌خشه‌رێگا بۆ پرسی كه‌ركوك، په‌يوه‌نديیه‌كانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و دراوسێكانی، كێشه‌ی ئاوارە و په‌نابه‌ران، قه‌يرانی ئاسايشی و شه‌ڕی داعش و قه‌يرانی ئابووری. هه‌روه‌ها، بەشێک لەو ديدار و دیبەیت و كۆنفرانسانەی کە ئینستیتیوتی مێری سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌ گرنگ و هه‌ستياره‌كان بۆ برەودان بە کەلتوری دیالۆگ بە ئامانجی ڕیفۆرم و بەدامەزراوەکردن و ئاشتەوایی سازیکردوون.