Back

یان کوبیش، سەرۆکی یۆنامی، سەردانی ئینستیتیوتی مێری دەکات

دوای دەستنیشانکردنی وه‌ك نوێنه‌ری سکرتێری گشتی و نێرده‌ی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاريكاری عێراق (یۆنامی)، بەڕێز (یان کوبیش) يه‌كه‌مين سه‌ردانی بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌، ٢٥ ئایار ٢٠١٥، به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ستافی ئینستیتیوتی مێری ده‌ستپێکرد. هەماهەنگی زیاتر لە داهاتوو لە نێوان ئینستیتیوتی مێری و نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لێوەکرا و سەرۆکی ئینستیتیوتی مێری ئامادەیی ئینستیتیوتی بۆ یارمەتیدانی سەرۆکی یۆنامی یان کوبیش دەربڕی لە بوارە هاوبەشەکانی نێوان هەردوولا لە بنیاتنانی نەتەوە و ئاشتی و دیموکراسی و سەقامگیریی. بەهەمان شێوە هەریەک لە سۆکۆڵ کۆندی، بەرپرسی نوێنەرایەتی هەرێمی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر و عەبدولرەحمان ئەبو لابان، ئەفسەری کاروباری سیاسی، یاوەری سەرۆکی یۆنامی بوون لە سەردانەکەیدا.

IMG_5469 (1024x683)

بەڕێز (یان کوبیش) گووتی، داعش گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەقامگیریی و ئاسایشی عێراق و تەنیا بەهەوڵی یەکگرتووی گشت پێكهاته‌كان به‌ شیعە و سووننە و کورده‌وه‌ دەتوانرێ تێكبشكێندرێت. هەروەها گووتی، نەتەوە یەکگرتووەکان دواترین پێشڕەوییەکانی داعش لە عێراق و سوریا بە نیگەرانییەکی گەورە دادەنێت و پێویستە پێکهاتەکانی عێراق دووبەرەکی ناوخۆیی نێوانیان بەلاوە بنێن و ڕووانگە و ستراتيژی هاوبه‌ش و ئامانجی دیاریکراو بۆ داهاتوو دەستنیشان بکەن. پێویستە سەرکردە عێراقییەکان کە بە ڕوونی داعش بە هەڕەشە دادەنێن، گوتارەکانیان وەربگێڕن بۆ کردار و هەر لە چوارچێوەی گوفتار نەوەستن.

سەرۆکی ئینستیتیوتی مێری، جەختی لەسەر هەوڵەکانی مێری کرد بۆ لەیەک نزیککردنەوەی گشت پێکهاتەکانی عێراق و وڵاتانی ناوچەکە لە ڕێگەی کۆنفرانس و پڕۆژەکانی توێژینەوە. لەم چوارچێوەیەش، پوختەیەکی دەربارەی پڕۆژەی ئینستیتیوتی مێری لەمەڕ کەرکووک بۆ بەڕێز کوبیش باسکرد بەمەبەستی پێدانی وەرەقەیەکی کار بۆ پەرەپێدانی ڕێکارەکانی بنیاتنانی متمانە لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکانی پارێزگاکە. بەهەمان شێوە، باسی لە پێشنیازەکانی ئینستیتیوت کرد لە بەدەنگەوەچوونی لایەنە جیاوازەکان لە بەغدا بەمەبەستی هاندانی هەماهەنگی زیاتر بۆ ئەوەی کەلتووری توێژینەوەی سەربەخۆ لە عێراق، ببوژێتەوە.

بەڕێز (یان کوبیش)، هەوڵەکانی ئینستیتیوتی مێری لەپێناو بنیاتنانی نەتەوە و ئاشتی و سەقامگیریی لە عێراق بەرز نرخاند، وە هەروەها پێویستی و زەروورەتی بارودۆخێکی ئەوتۆ کە گشت پێكهاته‌كان به‌ شیعە و سووننە و کورده‌وه‌ تێیدا براوەبن.

Comments are closed.