Back

ديداری مێری ٢٠٢٤

ديداری مێری 2024

16-14 ی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەم

 

دیداری مێری چالاكیەكی ساڵانەی ئینستیتیوتە کە سیاسەتمەدارانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و پسپۆڕانی ئەکادیمی و سەرکردەکانی بۆچوون و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسان و دیپلۆماتکاران کۆدەکاتەوە، ئەویش بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو بابەتانەی کە ئەولەویەتی لوتكەیین و کاریگەرییان لەسەر هەرێمەکەمان هەیە و چارەسەر بۆ بڕیاردەران پێشکەش دەکەن. ئامانجی کۆڕبەندەکە بریتییە لە برەودان بە ئاشتی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێگەی بەشداریکردن و دیالۆگ و وەبەرهێنانی پێكەوەیی. بەم شێوەیە، دیداری مێری 2024 بە لە دەوری ئەولەویەتەکانی سیاسەتی هەنووكەیی عێراقدا دەخولێتەوە، لەگەڵ داینامیکی هەرێمی هەمیشە گۆڕاو و ئەو دەرفەتانەی کە بەردەستن بۆ بەشداریکردن و هاریکاری نێودەوڵەتی.