Back

پرۆژه‌كان

مێری هەڵدەستێت بە پێشکەشکردنی شیکاری پسپۆرانە بۆ پرسە سەرەکییەکانی پەیوەندیدار بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێگەی توێژینەوەی بێلایەن و ورد. لە چوارچێوەی پرۆگرامی توێژینەوە، مێری ژمارەیەک پڕۆژەی جیاوازی دەستپێکردووە. پرۆژەکان لە لایەن توێژەرانی تایبەتمەند بەڕێوەدەبرێن و ئەم بوارانە لەخۆدەگرێت:  

توێژینەوەی سیاسیی دەربارەی کەرکووک

ئەم پڕۆژەیە هەڵدەستێت بە پێدانی توێژینەوەی پەیوەندیدار لەسەر ڕەوشی کەرکووک بە پشتبەستن بە سەرچاوەی ڕاستەوخۆ و بە ئامانجی پێشکەشکردنی ڕاسپاردە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان، دانیشتوانی کەرکووک و حکومەتی فیدڕاڵ بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری کرداریی بۆ باروودۆخی ئێستا.

نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان

به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان ئاماره‌كان پیشانیدەدن کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو توندوتیژی دژی ئافرەتان ڕووی له‌ زيادبوون بووه‌ و هه‌روا بەردەوامیشە. به‌ ته‌نيا لە ساڵی ٢٠١٣دا، زیاتر لە ٥٠٠٠ کەیسی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، ئه‌وه‌ش سەرەڕای ده‌رچوونی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی لە ساڵی ٢٠١١. ئينستيتيوتی مێری هه‌ر له‌ زووه‌وه‌ هەوڵەکانی خستەگەڕ بۆ […]

کاریگەری ئاوارەکان لەسەر هەرێمی کوردستان

ئەم پڕۆژەیە هەڵدەستێت بە هەڵسەنگاندنی کاریگەرییە ئابووری، کۆمەڵایەتی و ئەمنییەکانی گەیشتنی پەنابەرە سورییەکان و ئاوارەکان بۆ هەرێمی کوردستان، بە ئامانجی پێشنیازکردنی ڕامیاری (پلانی) کەمکردنەوەی ئەو کاریگەریانە و جێبەجێکردنی لەلایەن دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانەوە.