دیداری مێری

 دیداری مێری: کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ساڵانەی

ئینستیتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە

 ئینستیتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە کۆمەڵێک کۆنفرانسی بەرفراوان و کۆبوونەوەی گشتی ئەنجام دەدات، لەوانە و ساڵانە دیداری مێریە، كە كۆنفرانسێكی سیاسەتی ئاستی باڵایە لە عێراق، و لە پاییزی هەموو ساڵێکدا بەڕێوەدەچێت.

ئەم دیدارە دامەزراوە بۆ بەشداریکردنی لایەنە پەیوەندیدارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان و سەرکردەی بیروڕا و بڕیاردەرەکان، لە هەمان کاتدا سەکۆیەکە بۆ گفتوگۆکردن و دیبەیتكردن لەسەر ئەو پرسە سەرەکیانەی کە کاریگەرییان لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەرفراوان هەیە. بە کەڵک وەرگرتن لە پێگەی خۆی وەک دامەزراوەی پێشەنگی توێژینەوەی سیاسەتی سەربەخۆ لە عێراق، مێری ئامانجی پێشخستنی گفتوگۆی بنیاتنەرانەیە سەبارەت بە کۆمەڵێک بابەتی گشتگیر کە پەیوەندییان بە ئاشتی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی فراوانترەوە هەیە.

لەم بۆنانەدا، مێری بەختەوەر بووە کە میوانداری وتاردەرانی باڵای ناوەكی و دەرەكی کردووە وەک، سەرۆك كۆمار و سەرۆكوەزیرانی عێراق، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق،سەرۆكی هەرێمی كورستان و سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەزیرانی عێراق و هەرێمی کوردستان، وئەكادیمیستانی نێودەوڵەی، سەركردەكانی كۆمەڵگای مەدەنی، میدیاكاران، دیپلۆاتكارە نێودەوڵەتییەکان.

دەتوانرێت زانیاری زیاتر بدۆزرێتەوە (لە لینکەکانی خوارەوە) لەسەر دیدارەكانی داهاتوو و پێشوو، لەوانەش بەرنامەکان، وتاردەران، ڤیدیۆکان و بەڕێوەچوونەکان.