Back

ئەندامێتی

ئینستیتیوت ئەو کەس و کۆمپانیا و دامەزراوانەی کە بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە لە پرۆگرامەکانی توێژینەوەی مێری لەیەک نزیکدەکاتەوە. ئەندامەکانی مێری بریتین لەو کەس و کۆمپانیایانەی کە خاوەنی پێشینە و بەرژەوەندی هەمەچەشنن کە ئەکادیمیان، توێژەران، داڕێژەرانی سیاسەت، دیپلۆماتکاران، بازرگانان، میدیا و دامەزراوە ناحکومییەکان لە خۆدەگرێت. بەشداریکردنی ئەندامەکانمان لە ڕێگەی ئەندامێتی و بەخشینیتر سەرچاوەیەکی گرنگی داهاتن کە یارمەتیدەرە بۆ سەربەخۆیی مێری.

ئەندامێتی تاکەکەسی

ئەندامێتی ئەلیکترۆنی

ئەندامێتی ئەلیکترۆنی لە مێری بە خۆڕاییە. لەڕێگەی ئەندامێتی ئەلیکترۆنی، بەشداران هەواڵنامەی ئەلیکترۆنی و بڵاوکراوەکان و زانیاری سەرەکی دەربارەی ڕووداوەکانی داهاتوویان پێدەگات.

ئەندامێتی کەسی

ئەندامێتی کەسی بۆ ٢٠١٤ بە خۆڕاییە و نرخەکەی ١٥٠ دۆلارە بۆ ٢٠١٥. بەشداران لەم ئەندامێتیە زانیاریان بە ئەلیکترۆنی پێدەگات و دەتوانن ئامادەبن لەو چالاکیانەی کە بۆ ئەندامان ڕێکدەخرێت و پەیوەندی بە ئینستیتیوت بکەن لە ڕێگەی ئیمەیلەوە. هەروەها دەتوانن سەردانی کتێبخانەی مێری بکەن و داوای زانیاری دیاریکراو بکەن دەربارەی پڕۆژە بەردەوامەکان و پێدانی پێشنیاری تایبەتمەند و ڕەخنە و پێشنیاز دەربارەی پرۆفایل و ڕێگای کارکردن و دەرئەنجامەکانی ئینستیتیوت (لە چوارچێوەیەکی سنووردار)  و بەشداربوون لە سێ چالاکی یان ڕووداو بە نرخێکی داشکێنراو یاخود بە خۆڕایی (بەگوێرەی بارودۆخ). پێویستە لەسەر هەموو داواکاران کە مەرجەکانی ئەندامێتی قبوڵبکەن و وەرگرتنی سوودەکانی ئەندامێتی بەهەمان شێوە ئامادەبوون لە چالاکییەکان دەکەوێتە دوای پەسەندکردنی داواکاری ئەندامێتی.  

ئەندامێتی کۆمپانیاکان

ئەندامێتی ستاندارد

ئەندامێتی ستاندارد بۆ کۆمپانیاکان تێچووی ساڵانەی ٥٠٠٠ دۆلارە. لە ڕێگەی ئەندامێتی ستاندار بۆ کۆمپانیاکان، دامەزراوە و کۆمپانیا ئەندامەکان دەتوانن سوودمەندبن لە بەشداری بێسنوور لە خزمەتگوزاری و چالاکییەکانی مێری و هەروەها توێژینەوە و ڕاوێژکاری و کۆنفرانس و بڵاوکراوەکان و تۆڕی پەیوەندی نێودەوڵەتی ئینیستیتیوت. دامەزراوە ئەندامەکان سوودمەندی سەرەکی دەبن لە هەواڵەکانی مێری و وەشان و بڵاوەکراوەکان بەر لە دابەشکردنیان و دەتوانن تا ٤ کەس کاندیدبکەن بۆ بەشداریکردنی لە چالاکییەکانی مێری. ئەندامە ستانداردەکان بۆ گشت چالاکییە کراوەکان بانگهێشت دەکرێن کە دەرفەتی فراوانکردنی پەیوەندی و بازاڕیکردنیان بۆ فەراهەم دەکات. بەهەمان شێوە، سوودمەندبوون لە ڕاوێژی ڕاستەوخۆ و بینینی توێژەرانی ئینیستیتیوت لەسەر داخوازی (تێچووی ڕاوێژکاری لەگەڵدایە).

ئەندامێتی نایاب

ئەندامێتی نایابی مێری تێچووی ساڵانەی ١٠،٠٠٠ دۆلارە و سەرچاوەیەکی گرنگی داهاتە بۆ پرۆژەکانی ئینیستیتیوت. دامەزراوە و کۆمپانیاکانی هەڵگری ئەندامێتی نایاب هەمان سوود و مافی ئەندامێتی ستاندارد دەیانگرێتەوە. هەروەها، سوودمەندبوون لە ڕاوێژکاری لەسەر ئاستی ئەنجوومەنی کارگێڕی و کۆبوونەوەی تاکە کەسیی لەگەڵ شارەزایان و گەورە بەرپرسان لە دوای چالاکییە تایبەتەکان. کۆمپانیا و دامەزراوەکانی خاوەن ئەندامێتی نایاب دەتوانن تا ١٠ کەس کاندیدبکەن بۆ بەشداریکردن لە چالاکییەکانی مێری. بەهەمان شێوە بانگهێشت دەکرێن بۆ خوانی تایبەت بە کەسایەتی و بەرپرسانی پەیوەندیدار و دەرفەتیان پێدەدرێت بۆ پێشکەشکردنی ووتە لە میانی چالاکییەکان و داشکاندنی تایبەتیان پێدەدرێت لە کاتی بەکرێگرتنی هۆڵی کۆنفرانس و ژووری کۆبوونەوەکان.     

بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ئەندامێتی لە مێری، تکایە فۆرمی ئەندامێتی ئەلیکترۆنی پڕبکەوە و پوختەی سیڤی بنێرە بۆ members@meri-k.org.