Back

سەردانی وەزیرانی دەرەوەی بەلجیکا و هۆڵەندا و لۆکسمبۆرگ بۆ ئینستیتیوتی مێری

“زۆر گرنگە بۆ ئێمە لە ئەوروپا کار لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی عیراق بکەین بۆ تێگەیشتنی بیروبۆچوونیان بەرامبەر بە کێشەکان، هەروەها چۆن بتوانین یارمەتیان بدەین” ئەمە ووتەی وەزیری دەرەوەی هۆڵەندی ئەلبەرت کۆیندەرز بوو لە میانەی سەردانەکەی بۆ ئینستیتیوتی مێری لە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٩ کانونی یەکەمی ٢٠١٦ بە یاوەری شاندێک لە بەلجیکا وهۆڵەندا ولۆکسمبۆرگ.

شاندەکە پێکهاتبوو لە هەر یەک لە وەزیری دەرەوەی هۆڵەندی ئەلبەرت کۆیندەرز، و وەزیری دەرەوەی بەلجیکی دیدیر رەیندەرز، و وەزیری دەرەوەی وڵاتی لۆکسمبۆرگ جین ئەسیلبۆرن، وە هەروەها جان وڵتمانز باڵوێزی هۆڵەندا لە عیراق و هندرێک ڤان دی فیڵد باڵوێزی بەلجیکا لە ئوردن و عیراق.

پێش سەردانی شاندەکە بۆ بارەگای ئینستیتیوتی مێری، هەریەک لە دەیڤ ڤان زۆنن و خۆگر وریا، توێژەران لە ئینستیتیوتی مێری، یاوەری شاندەکە و گروپێک لە ڕۆژنامەنووسی ناوەخۆیی و بیانیان کرد بۆ گوندی حەسەن شام. توێژەرەکان باسی ئەو توێژینەوەیان کرد کە کاری لەسەر دەکەن کە تابیەتە بە کەمینەکان و پێکهاتەکانەوە لە نینوی. هەروەها توێژەرەکان تیشکیان خستە سەر توانای سیستەمی دادوەری لە عیراق کە پێویستە باشتر بکرێت بۆ ئەوەی بتوانێت کار بکات لەگەڵ داینامکیەکانی تایبەت بە قۆناغی پاش ڕووخاندنی داعش، هەروەها نیگەرانی خۆیان دەربری  سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی گروپی چەکدار لە نینوی.

پاشان شاندەکە گەراوە بۆ بارەگای ئینستیتیوتی مێری لە هەولێر و و لە لایەن سەرۆکی ئینستیتیوت دلاوەرعەلائەدین و توێژەرانی ئینستیتیوت دیلان ئۆدریسکۆل و دەیڤ ڤان زۆنن و خۆگر وریا کورتەیەکیان سەبارەت بە ئەو دینامیکە سیاسیانەی کە ئێستا لە عیراق و هەرێمی کوردستان دا هەیە پێشکەشکرد، هەروەها ئەو شەڕەی ئێستا دەکرێت لە موسل دژ بە داعش. ئامانج لەم چاوپێکەوتنە بریتی بوو لە پێدانی بەرچاوروونیەک بە وەزیرەکان تایبەت بە ناوچەکە، پێش چاوپێکەوتنیان لەگەڵ سیاسەت مەدارەکان و لایەنی پەیوەندیداری تر.

هەروەها لە گفتوگۆکردنەکە جەختکرایە سەر ئایا ئازادکردنی موسل تەنها سەرکەوتنێکی ڕەمزیە یاخود خاڵێکی دەستپێکردنە بۆ درووستکردنەوەی عیراق، بۆیە جەختکراوە لەسەر گرنگی بەدەستهێنانی سەرکەوتن لە موسل، لە هەمان کاتدا دان بە مەترسی نەبوونی ڕێکەوتنێکی سیاسی نرا لەسەر کێشەی جێگیرکردن لە موسل کە دەکرێت کاریگەری هەبێت لەسەر جێگیرکردن لە بەغدا بە هەمان شێوە. بەرێز عەلائەدین باسی لەو ڕۆڵە گرنگەی ئەوروپا کرد کە دەتوانێ بیکات بۆ کۆکردنەوەی لایەنە کێبرکێەکان لەسەر مێزی گفتووگۆ بە مەبەستی بەشداریکردن لە دیدی قۆناغی پاش ڕزگارکردنی موسل بە تایبەتی پاش جیابوونەوەی سیاسی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عیراق.

هەرەوەها باس لەوەکرا کە چ پێویستە بکرێت بۆ ئەوەی ئەو ڕەشبینیەی تایبەت بە ئایندەی سیاسی موسل و گشت ناوچەکە کەمتربکرێتەوە. هەروەها جەختکراوە کە نەبوونی سەرکردایەتی یەکێکە لە کێشە سەرەکیەکان. لە ئەنجامدا شاندەکە ووتی ئەوروپا دەتوانی وەک سەرپەرشتیارێک کار بکات بۆ ئەوەی گفتوگۆی ڕاست و درووست ئەجامبدرێت لە نێوان لایەنەکان، و هەروەها جێگیرکردن و فەرمانڕەواییی بکرێت بە پێشەنگێکی سەرەکی.

Comments are closed.