Back

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەڵسەنگاندنی ستراتیژی سەردانی مێری دەکات

شاندێکی پایە بەرزی هەڵسەنگاندنی ستراتیژی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی مێری کرد بە مەبەستی ئاگاداربوون لە دواترین پێشهاتە سیاسییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان. مەبەستی سەردانەکە، هەروەک لە لایەن دارکۆ مۆجیبۆب خرایە ڕوو، بریتی بوو لە ڕاوەرکرتن و هەڵسەنگاندنی کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، بۆچوون و پێشنیارەکانی مێری دەبێتە بەشێک لە پێشنیازەکانی شاندەکە و دەدرێت بە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ درێژکردنەوەی ئەرکەکانی یۆنامی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تەمموزی ٢٠١٥. بەشێک لە ئەندامانی تری شاندەکە پێکهاتبوون لە ماریۆ بویل مێرسی، کارمەندی کاروباری سیاسی، گێتا کوتیپارامبیل، ڕێکخراوی ئافرەتانی نەتەوە یەکگرتووەکان، گینیڤیڤ بۆتین، بەرپرسی بەشی سیاساتی مرۆیی.

سەرۆکی مێری، پرۆفیسۆر دلاوەر عەلائەدین، ئاماژەی بە ڕۆڵی پێویستی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە دەتوانێ بیگێڕێت لە بەغدا و هەولێر بۆ یەکخستنی پرۆسەی نیشتیمانسازی و دیموکراسی لەسەرانسەری عێراق. نەتەوە یەکگرتووەکان بەهەمان شێوە دەتوانێ ڕۆڵی یەکلاکەرەوە ببینێت لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و پێشکەشکردنی ڕاوێژکاری دەربارەی یاسا دەستوورییەکان و کێشەکان. بوارێکی تر کە ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان تێیدا زۆر گرنگە، بریتیە لە پاڵپشتی کردنی کۆمەڵگای مەدەنی و برەودان بە سەروەری یاسا.

سەرۆکی مێری ئاماژەی بەوەدا کە عێراق بە قۆناغی گواستنەوەدا تێپەڕدەبێت و پێویستی بە ستراتیژی نوێ هەیە بۆ چارەسەرکردنی لاوازییەکان لە پێکهاتەکانیدا. لەم سۆنگەیەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان دەتوانێ ڕۆڵی دروستکردنی پردی پەیوەندی و جەسپاندنی ئەو هەنگاوانەی کە دەبنە هۆی دروستبوونی متمانە لەنێوان کاراکتەرە ناوخۆییەکان. هەروەها نەتەوە یەکگرتوەکان دەتوانی چالاکییەکانی هاوئاهەنگ بکات لەگەڵ گۆڕانکارییە جیۆپۆلیتیکیەکان چوونکە لەوکاتەی کە سنوورەکان خەریکە بایەخیان نامێنێت و ئارەزووی ڕێکخراو کیانە بێ دەوڵەتەکان بۆ فەرزکردنی نیازەکانیان و تیرۆر بەرامبەر ئەوانیتر لە زیادبووندایە.

IMG_4167

بۆیە پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان ستراتیژییەکی هەمەلایەنەی هەبێت بۆ تێکەڵکێشکردنی هەوڵەکانی لەسەرەوە بۆ خوارەوە یەکخستنی لەگەڵ هەوڵەکانی خوارەوە بۆ سەرەوە. نەک تەنیا چینی سیاسی سەرەوە بەڵکو کاراکتەرە ناوخۆییەکانیش پێویستە بەشداریان پێبکرێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ئەوتۆ کە بە پێی پێویستی و داخوازییەکانی ناوچە جوگرافییەکان داڕێژراون.

کاری سەرەکی لە ئێستادا بریتیە لە لەناوبردنی سەرچاوەی گرژییەکان و کارکردن لەگەڵ کۆمەڵگا ناوخۆییەکان بەجۆرێک کە نیگەرانی و سكاڵاکانیان چارەسەر برێتات. سەرۆکی مێری هاوڕایی خۆی لەگەڵ هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربڕی بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتیانە بۆ ناکۆکییەکان و گەشەپێدانی پڕۆسەی نیشتیمانسازی و پتەوکردنی دیموکراسی و دابەشکردنی دەسەڵات و دروستکردنی کۆمەڵگایەکی مەدەنی بەهێز لە عێراق.

سەرۆکی مێری کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی بەرز نرخاند و ئاماژەی بە پەیوەندی پتەوی مێری لەگەڵ ئاژانس و نوێنەرانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد لەڕێگەی پرۆژەکانی توندوتیژی دژی ئافرەتان و مافەکانی مرۆڤ و سەروەری یاسا و ئاوارە و پەنابەران.

Comments are closed.