Back

مێری سەردانی بەرەکانی جەنگ دەکات وەک بەشێک لە پڕۆژەی بەدامەزراوەکردنی هێزەکانی پێشمەرگە

مێری بەردەوامە لە دیراسەتکردنی بارۆدۆخی ئاسایشی و دواین پێشهاتەکان، بۆ ئەو مەبەستەش ، ستافی مێری سەردانی بەرەکانی پێشەوەی شەڕیان کرد لە کەرکووک. ستافی پرۆگرامی سیاسەتی نێودەوڵەتی و ئاسایشی نیشتیمانی لە ڕێگەی ئەو دەرفەتەوە بە بارودخۆی بەرەکانی پێشەوەی شەڕ ئاشنا بوون.

مێری دەستیکردووە بە توێژینەوەی بەدامەزراوەکردن و یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و ئامانجی سەردانەکەش بریتی بوو لە فروانکردنی ئەزموونی ئینستیتیوت دەربارەی بابەتەکە. ئەم پڕۆژەیە هەڵدەستێت بە شیکارکردنی لایەنی سیاسی وڕێکخستن و ئابووری و کێشەکانی بەردەم یەکگرتنەوە. مێری پێی وایە کە ئەم دەستپێشخەریە یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەهێزکردنی ئەمن و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراق بەرامبەر هەر جۆرێک لە توندڕەویی،وەکو داعش. بەهەمان شێوە دەبێتە هۆکارێک بۆ قووڵکردنەوەی پرۆسەی نیشتیمانسازی و دیموکراسی لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

IMG_4255 (1024x683)

ستافی توێژینەوەی مێری و سەرۆکی ئینستیتیوت سەردانی هەریەک لە مەکتەب خالید و تەل ئەلوەردیان کرد لە کەرکووک. ئەمەش دەرفەتێکی ڕەخساند بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە بەشێوەیەکی مەیدانی و بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بیروبۆچوونەکان دەربارەی بوارەکانی ڕێکخستن و لۆجستی. هەر لەو سەردانەدا ، ستافی مێری چاویان کەوت بە شێخ جەعفەر مستەفا، بەرپرسی میحوەری کەرکووک، بۆ گفتوگۆکردنی پرسە ستراتیژییەکان لەشەری داعش. لەگەڵ بەردەوامبوونی شەڕ لە پارێزگای کەرکووک، ستافی مێری بە پێوستی زانی لە ڕەوشی دۆخەکە ئاگاداربێت و ئاشنا بێت بە دینامیکییە ستراتیژییەکانی شەڕەکە و ئەو پرسانەی کە توانا و کاریگەری هێزەکانی پێشمەرگەیان سنووردار کردووە.

مێری هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ ژمارەیەک کاراکتەری سیاسی و سەربازی پەیوەندیدار بە پرسی بەدامەزراوەییکردن و یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کردووە. ئینستیتیوت هەڵدەستێت بە کۆکردنەوەی شارەزایانی ناوخۆ و نێودەوڵەتی دەربارەی بابەتەکە. لەم چوارچێوەیەش دا، لە بەرواری ١٠ ئایار ٢٠١٥، مێری کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ دامەزراوەی کارنیگی سەنتەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سازدەکات بۆ تاوتوێکردنی پرسە ئەمنی و سەربازییەکان لە عێراق.

Comments are closed.