“موسڵ پایتەختی خەلافەی بانگەشەکراو، وە زۆر گرنگە ئەم خلافەتە بەتەواوی بروخێت، ئەگینا ئەوە پاشان دەگڕێتەوە “، ئەمە ووتەی بەرێز فەريق روكن عەبدولئەمیر یارەڵا، فەرماندەی ئۆپەراسيۆنی ئازادکردنی نەینەوا بوو لە میانەی مێزگەردێک کە لە لایەن ئینیستیتیوتی مێری ئامادەکرابوو لە ڕێکەوتی ٢٦ کانونی دووەمی ٢٠١٧.
لە کۆبوونەوەکە نوێنەرانی ژمارەیەک لە سهنتهره سهرهكيهكانی توێژينەوەی ستراتيژی لە سەر ئاستی عێراق ئامادەبوون و هەروەها فەرماندە باڵاکانی ئۆپەراسيۆنی ئازادکردنی نەینەوا. مێزگەردەکە دەرفەتێکی تایبەتی ڕێکخست بۆ هەردوو لایەن بۆ ئاڵوگۆرکردنەوەی بیر و ڕا و دیبەیتکردن لەسەر پرۆسەی ئازادکردنی شاری موسڵ و تێکەوتنی گشتی پرۆسەکە. قسەکەرانی ئەم مێزگەردە بریتیبوون لە:
- فەريق روکن عەبدولئەمير رەشید یارەڵا، فەرماندەی ئۆپەراسيۆنی ئازادکردنی نەینەوا
- فەريق روكن جەبار ياوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە
- فەریق روکن عەبدولوەهاب ئەلساعدی، یاریدەدەری فەرماندەی هێزی دژە تيرۆری عێراقی
- فەريق روکن ڕياز جەلال تەوفیق، فەرماندەی هێزە سەربازیەکانی عێراقی
- ليوا روکن عادل عەباس شەمل، سەرۆکی بەشی پلاندانی فەرماندەیی ئۆپەراسێونه هاوبەشەکان
قسەکەران زانیاری وورد و نوێێان پێشکەشکرد تایبەت بە چۆنیەتی ڕزگارکردنی ڕۆژهەڵاتی موسڵ و ڕازیبوونی خۆیان دەربری دەربارەی کاریگەری پەیوەندیەکانی نێوان هێزەکانی عیراق، و حەشدی شەعبی، و هێزەکانی پێشمەرگە. پاش ڕزگارکردنی “زیاتر لە دوو بەشی گەورەی شارەکە”، بە ووتەی بەرێز یارەڵا، بەرەنگاربوونەوەی گەورە هەیە لە پێشەوە، یەک لەوانە بەکارهێنانی هاوڵاتیانە وەک قەڵغانی مرۆیی لە لایەن داعش.
پاشان لە گفتوگۆکە تیشک خرایە سەر قۆناغی پاش ڕزگارکردنی موسڵ، بۆ نموونە ئامادەکاری بۆ گەرانەوەی ئاوارەکان و هاندانی ئاسایش و سەقامگیری لە پارێزگای نینەوا هەروەها بەشداربووان جەختیانکردەوە لەسەر گرنگی بەدەستهێنانەوەی متمانە و باوەربوون لە نێوان هێزەکانی ئاسایش و هاوڵاتیان، هەروەها بەدەستهێنانەوەی متمانە لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە، و سوپای عێراقی، و حەشدی شەعبی لە موسڵ و دەرەوەی موسڵ.
ڤدیۆی تایبەت بەم مێزگەردە لە خوارەوە بەدەست دەکەوێت: