Back

نوێكردنەوە و چاکسازی لە سیستەمی ئاسایش و هێزەكانی چەکدار: لە تیۆری و کرداردا

  • عەبدولئەمیر کامیل ئەلشوممەری، وەزیری ناوخۆ
  • قاسم ئەلعئەرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی
  • خالید ئەلیەعقوبی، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق
  • تۆماس ڕۆوێکامپ، ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا
  • سوعاداد ئەلساڵحی، پەیامنێری چاوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (سەرپەرشتیار)

کەرتی ئەمنی عێراق و هێزە چەکدارەکانی ڕێگەیان پێدراوە بە شێوەیەکی سروشتی و بەبێ دیزاین و لە دەرەوەی چوارچێوەی دەستوور پەرەبسەنن. زۆرێک لە ئەکتەرە چەکدارەکانی دەوڵەت و نادەوڵەتی بە شێوەیەکی بەرچاو گەشەیان کردووە و ئێستا تەحەدایەکی گەورەن بۆ توانای دەوڵەت بۆ قۆرخکردنی توندوتیژی. هێرشەکانی داعش لە ساڵی 2014 و هێرشەکانی ئەم دواییەی وڵاتانی دراوسێ، لاوازییە گەورەکانی کەرتی ئەمنی عێراق و هێزە چەکدارەکانی ئاشکرا کردووە. ئێستا چاکسازی لە کەرتی ئەمنیدا ئەولەویەتێکی بەپەلەیە لە عێراق، و پێویستی بە داڕشتنەوەی کارگێڕی و ئۆپەراسیۆن و مۆدێرنکردن و بنیاتنانی توانا هەیە. عێراق سوودی لە پاڵپشتی ژمارەیەک هاوبەشی نێودەوڵەتی وەرگرتووە، کە پاڵپشتی ئۆپەراسیۆن و هاوکاری بنیاتنانی توانایان پێشکەش کردووە. حکومەتی نوێ لە بەغدا ئاماژەی بە پابەندبوونی خۆی بە چاکسازی لە کەرتەکە و خستنە ژێر فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵێکی یەکگرتووی هێزەکان کردووە. ئەم پانێڵە لە داڕێژەرانی سیاسەت و پسپۆڕان بە سەرپەرشتی سوعاداد ئەلساڵحی، دیدگا و هەنگاوە کردارییەکانیان بۆ چاکسازی لە کەرتی ئەمنی و داڕشتنەوەی هێزە چەکدارەکان لە عێراق خستەڕوو.

عەبدولئەمیر کامیل ئەلشوماری، وەزیری ناوخۆی وڵات بە ئامادەبووانی ڕاگەیاند، پێویستە هێزە چەکدارەکان و هێزە ئەمنییەکان یەکبخرێن. عێراق ڕووبەڕووی ئاستەنگی جددی دەبێتەوە و پێویستی بە بنیاتنانی توانای باشتر هەیە، لەنێویاندا سیستەمی چاودێری. ئاماژەی بەوەشکرد، “شارەکانی عێراق پێویستیان بە سەرچاوەی باشتر هەیە”، داوای باشترکردنی دیجیتاڵکردن، سی سی تیڤی، کامێرای چاودێری و زۆر شتی دیکەی کرد. وتی: “ڕەنگە یەک کامێرا جێگەی پێویستی پێنج کەس [کارمەندانی ئاسایش] بگرێتەوە”، هەروەها بەکارهێنانێکی گەورە هەیە بۆ تەکنەلۆژیای باشتر لە عێراقدا بۆ خزمەتکردنی خەڵک بە شێوەیەکی کاراتر و کاریگەرتر.

ئەلشومەری لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەشێک لەو سنوورهاوبەشانەی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، کەبە درێژایی 3500 کیلۆمەترە، بەر هەڕەشەی تیرۆریستی کەوتووە و دەبێ دەسەڵاتداران کۆنترۆڵی ئەمانە بکەن و جەختیشی لەوە کردەوە کە سنووری سووریا بە ڕێژەی 95% لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە. وتیشی: “ئێمە زەویمان هەڵکەند و دیوارەکانمان درێژکردەوە”، ئاماژەی بەوەشکرد، سەبارەت بەو تەحەددایانەی لەگەڵ هەندێک سنوور لەگەڵ سعودیە و ئوردن، عێراق پێویستی بە بەرزکردنەوەی ئەو ڕێکارانە هەیە بۆ باشترکردنی متمانەی یەکتر. وەزیری ناوخۆ وتی: لایەنی ئێرانی هەندێک کێشەی هەیە کاتێک باس لە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەکرێت، بۆیە دەستمان کردووە بە دروستکردنی بازگە. ئەلشوماری پێشنیاری کردووە، بۆ پێشکەوتنی زیاتر لەو بوارە بریتییە لە دامەزراندنی کارمەندی نوێ، چونکە زۆربەی کارمەندانی ئێستا لە کەرتی ئاسایشدا “تەمەنیان لە ٥٠ یان تەنانەت 60 ساڵ زیاترە و ئەم کەسانە توانای مەترسیکردنیان کەمترە”.

قاسم ئەلئەعەرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق هاوڕابوو، کە ئاڵۆزبوونی كەرتی ئاسایش و سەربازی لە ئەنجامی ئەو شەڕانە بووە، بەڵام ئێستا حکومەت حەز دەکات ئەو گروپانە بگرێتەوە و بیانباتەوە ناو هەمان مۆدێل، هەرچەندە پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان هێشتا کۆنترۆڵە تایبەتەكەی خۆی دەپارێزێت. ئەلئەعەرەجی وتی: کاتێک چاکسازی لە کەرتی ئەمنی دەستی پێکرد، توانای ئەندامان بنیات دەنێین. ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ئەندامان و ئەفسەرانی ئاسایش ئاگاداری یاساکانی مافی مرۆڤ بن و مافی مرۆڤی هاوڵاتیان پێشێل نەکەن. لە کاتێکدا وڵات پێویستی بە زیادکردنی ژمارەی هێزە ئەمنییەکان نییە، بە ئامادەبووانی وت، مەرج هەیە بۆ یەکخستنی هێزە ئەمنییەکان.

ئەلئەعەرەجی وتیشی: عێراق لەڕووی گەڕاندنەوەی دانیشتوانی کەمپی ئەلهۆڵ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا پشتیوانی نێودەوڵەتی لەدەست داوە. عێراقییەکان زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی کەمپەکە پێکدەهێنن کە زیاتر لە 50 هەزار دانیشتووی تێدایە، کە زۆربەیان ژن و منداڵی چەکدارانی داعشن. ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی وتی: “ژمارەی ئەو خێزانانەی گەڕاونەتەوە بۆ شوێنی ڕەسەنی خۆیان لە عێراق نزیکەی 600 کەسە، تا ئێستاش یەک سکاڵامان لەسەر بوونی ئەوان لە ناوچەکانیان پێنەگەیشتووە”

ئەلئەعەرەجی ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق لە کەمپی ئەلهۆڵەوە پێشوازی لە نۆ گروپی گەورەی هاووڵاتیان کردووە هەتا بۆ عێراق بگەڕێنەوە، کە هەموویان بە سەرکەوتوویی چاکسازییان بۆ کراوە و ئێستا لە شوێنی ڕەسەنی خۆیان نیشتەجێن. ئاماژەی بەوەشکردووە، “کەمپی ئەلهۆڵ … بۆمبێکی کاتییە، ئەگەر لە شوێنێکدا بۆمبێکی کاتیی هەبێت، ئایا چاوەڕێ دەکەین یان کار بۆ پووچەڵکردنەوەی بۆمبەکە دەکەین؟” ئەلئەعەرەجی هۆشداری دا. وتی: “زۆرێک لە وڵاتانی جیهان ئێستا دەستیان کردووە بە گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی خۆیان لە کەمپی ئەلهۆڵەوە” و هیوادارە زیاتر ئەم پرۆسەیە بەرەو پێشەوە بچێت. ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی جەختی لەوە کردەوە: “پێویستە هاووڵاتیانمان بپارێزین و منداڵەکانمان لە کەمپەکە ڕزگار بکەین.” لە کەمپەکەدا نزیکەی 10 هەزار هاوڵاتی بیانی هەن، هەروەها 20 هەزار منداڵی عێراقی کە تەمەنیان لە خوار 20 ساڵەوەیە. ئەلئەعرەجی وتی: “عێراق هەنگاوی ناوە بۆ یارمەتیدانی گەڕاندنەوەی وڵاتەکەی … و ئێمە کۆبوونەوەمان لەگەڵ جینین هێنیس پلاسخارت و ئەوانی دیکە ئەنجامداوە، و ئێستا بەشێکی زۆر لە وڵاتانی دیکە هاووڵاتییانی خۆیان لە کەمپەکە دەبەن و دەیانگوازنەوە، بۆیە بەشداریکردنی نێودەوڵەتی هەیە”.

سەبارەت بە شەڕی دژی تیرۆر تۆماس ڕۆڤێکامپ پەرلەمانتاری ئەڵمانیا، گوتی شەڕ لەدژی داعش سەرکەوتوو بوو. “حکومەتی ئەڵمانیا لەگەڵ 85 هاوبەشی نێودەوڵەتی دیکە، پشتیوانی شەڕی دژی داعش و هێزە ئەمنییەکانی عێراقیان کرد. لەم شەڕەدا، داعش شکستی هێناوە،”. گوتیشی: لە ڕوانگەی ئەڵمانیاوە سەقامگیریی عێراق بۆ سەقامگیریی ناوچەکە زۆر گرنگە و هەر بۆیەش بەردەوام دەبین لە پشتیوانییەکانمان بۆ عێراق و بەتایبەتی لە پەیوەندییە سەربازییەکاندا. ناوبراو بە ئامادەبووانی وت: ئەڵمانیا دەبێت هەموو ساڵێک بڕیار بدات کە ئایا بەردەوام بێت لە پشتیوانییەکان یان نا. ئەم دەنگدانە بەزۆری لە مانگی تشرینی یەکەمدا ئەنجام دەدرێت و هیوادارە ساڵی داهاتووش بەردەوام بن. ڕۆڤێکامپ لە درێژەی قسەکانیدا وتی: عێراق پێشکەوتنی بەرچاوی لە ئاسایشی خۆیدا بەدەستهێناوە. “ئەوە فۆکۆسی ئەڵمانیا نییە کە چ پێکهاتەیەک خوازیارە، ئێمە پشتگیری دەکەین لە ئامۆژگاریکردنی هێزە ئەمنییەکان.” ئامۆژگاری ئەوەی پێشكەشكرد كە هێزە ئەمنییەکان و کارمەندانی عێراق دەبێت پێکهاتەی خۆیان بدۆزنەوە، پێویستە هێڵی ڕوون هەبێت لەسەر ئەوەی کام هێز بەرپرسیارە لە کام ئەرکدا.”

ڕۆوڤێکامپ لە وەڵامی پرسیارێکدا، سەبارەت بە ڕێبازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق؛ سەرەتا بۆ مەشقپێکردنی هێزە کوردییەکان و عێراقییەکان بۆ شەڕکردن بۆ بەرگریکردن لە وڵات دژی داعش کارمان کرد، ئێستاش، “لە دوای شەڕەکەوە ڕێبازی خۆمان بۆ ڕاوێژکاری سوپای عێراق گۆڕیوە، و ئێستا بۆ ئۆپەراسیۆن لێرەدا ئامادە نین”. ڕۆڤێکامپ گوتیشی کرد: ئەو گۆڕانکارییە پێویست بوو و پرسێكی سەرکردایەتی بوو. وتی: وەک ئەو حالەتەی ئۆکرانیا وایە. ڕوونی کردەوە: “ئەوە پەیوەست نیە بە مانەوەی شەڕڤانان، بەڵکو پەیوەستە بە سەرکردایەتی و مەشق و ڕاهێنان و هاوکاری و ئامۆژگاری بەپێی داواکاریی، ئێمە ئامۆژگاری پێکهاتەیی نادەین، بەڵکو پشتگیری ئۆپەراسیۆنی و لۆجستی دەکەین”.

لە وەڵامی پرسیارێكی ئەلساڵحی سەبارەت بە کەلێنی نێوان پاڵپشتی نێودەوڵەتی و دەستەبەرکردنی مافی مرۆڤ، بۆ نموونە ئەو تاوانانەی کە لەسەر زۆرێک لە ئەندامانی ئەمنی تۆمەتبار کراون، خالید ئەلیەعقوبی، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە گرنگە لەبیرمان بێت عێراقییەکان لە ساڵی 2003دا لە چ دۆخێکدا دەژیان، پاشان تا ساڵی 2010 و دواتر هەڕەشەی وجودی داعش. ناوبراو بە ئامادەبووانی وت: لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزە عێراقییەکان کارمان کردووە. “دەتوانم دان بەوەدا بنێم کە لەم حکومەتەدا تەحەدای گەورە هەیە و هەوڵی خۆمان لە بەرەنگاری لە هەڵە و کێشەکان ناوەستێنین”.

 لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە گەندەڵی لە دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراق، عەبدولئەمیر ئەلشوممەری، ڕوونیکردەوە، “بێگومان ئێمە گەندەڵی لە هەموو شوێنێک دەبینین، و پشت بە ڕێوشوێنی زۆر بەهێز دەگرینەبەر بۆ کەمکردنەوەی گەندەڵی”. وەزیری ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، ” کاتێک باس لە ڕێکخستنی دەزگا هەواڵگرییەکان دەکرێت، هێشتا هەندێک ئۆرگان هەن، ئێمەش لە شەش مانگی ڕابردوو زۆر شتمان ئەنجامداوە”. سەبارەت بە پرسی نوێنەرایەتی ژنان لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق و ئایا ئامادەبوون و بوونی ژنان لە پێشینەی کارەکانە یان نا، ئەلشومەری بە ئامادەبووانی ڕاگەیاند کە بەشی بەهێزکردنی ژنان هەیە، هەروەها عێراق لە ئوردن و سعودیە فێردەبێت لە بواری ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی خێزانی و بەرەوپێشبردنی ئاشتی و یەکێتی. گوتیشی: “ئێمە کار لەسەر دامەزراندنی یەکەیەکی ژنان دەکەین”.

سەبارەت بە ئاسایشی سنووری عێراق و تورکیا، ئەلشوممەری ئاماژەی بەوەدا کە ناوچەکە ئاسان نییە کۆنتڕۆڵ بکرێت، چونکە لە بنەڕەتدا گۆڕەپانی شەڕی نێوان سوپای تورکیا و پەکەکەیە. وتیشی: ئێمە لەگەڵ لایەنی تورکیا ڕێککەوتنمان هەیە بۆ ڕێگریکردن لە پەڕینەوەى پەکەکە بۆ تورکیا. ئەلشوممەری وتی: سنووری ئێرانیش پرسێکی زۆر ئاڵۆزە و دوو لیوامان لە سلێمانی هەیە. ” سوپای عیراق، با ڕاشکاوانە بین، لەسەر سنوور زۆر لاواز بنیات نراون، و ئێمە کار لەسەر ئەمنیەتی سنوورەکانی بەسرەش دەکەین.”

دیداری عێراق: بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی

4/05/2023

پانێلی هەشتەم: نوێكردنەوە و چاکسازی لە سیستەمی ئاسایش و هێزە چەکدارەکاندا: لە تیۆری و کرداردا

ڤیدیۆی پانێل

Comments are closed.