Back

چاکسازیی لە سیستەمی دارایی عێراق: ڕۆڵی حکومەت و کەرتی تایبەت

چاکسازیی لە سیستەمی دارایی عێراق: ڕۆڵی حکومەت و کەرتی تایبەت

پوختەی راپۆرت و ڤیدیۆی پانێل

  • جەمال كۆچەر، ئەندامی لێژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
  • محەمەد ئەلحەنەل، رابیتەی بانكە تایبەتەكانی عێراق
  • شوان ئیبراهیم تەها، سەرۆكی رەبیع سكیوریتیز
  • ئاڤا نادر، بۆڕدی پەیوەندی و میدیای عێراقی (سەرپەرشت)

لەم پانێلەی دیداری مێری 2022 دا، بابەتی چاکسازیكردن لە کەرتی دارایی عێراق و ڕۆڵی هەریەك لە حکومەت و کەرتی تایبەت تاوتوێ کران (کرتە لێرە بکە بۆ ڤیدیۆی پانێلەكە بە تەواوی). ئاڤا نادر، ئەندامی بۆڕدی پەیوەندی و میدیای عێراق، بەڕێوەبەری دانیشتنەکە، ئاماژەی بەوەدا كە ناسەقامگیری بەردەوام و ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان و تەحەددای ئەمنی لە عێراقدا پەیوەندییەکی راستەوخۆیان بە قەیرانە دارایی و ئابوورییە بەردەوامەکانەوە هەیە، کە وڵاتەکە دەیان ساڵە بەدەستیەوە دەناڵێنێت. پێویستە سیاسەتمەدار و بڕیاردەرانی عێراق چارەسەری ئەو لاوازییە پێکهاتەییانە بكەن کە دەبنە ڕێگر لە سیستەمی ئابووریدا. ئاماژەی بەوەشکرد كە توێژینەوە نێودەوڵەتییەکان، لەوانەش ئەو توێژینەوەیانەی بانکی نێودەوڵەتی ئەنجامیانداوە، ئەو بۆشاییانەیان دەستنیشانکردووە و نەخشەیان بۆ بوژانەوە و خۆشگوزەرانی ئابووری عێراق دابینکردووە. هەموویان جەخت لەسەر پێویستی بەپەلەی چاکسازی ڕیشەیی لە خوارەوە بۆ سەرەوە دەکەنەوە. بەڵام سەرەڕای ئەم هەموو هەوڵ و پشتیوانییە لەلایەن دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانەوە، كەچی بەربەستی ڕاستەقینە لە پرۆسەی چاکسازی لە کەرتی دارایی و کەرتی ئابووری بە گشتی بەدی دكرێ.

محەممەد ئەلحەنظەل، سەر بە رابیتەی بانكە تایبەتەکانی عێراق، هەڵسەنگاندنی خۆی بۆ دۆخی ئابووری بە گشتی و دۆخی دارایی و بانکی عێراق بەتایبەتی دەربڕی و ئاماژەی بە دوایین ڕاپۆرتی سندوقی نێودەوڵەتی کرد کە باس لە گەشەکردنی ئابوری عێراق دەكات بە ڕێژەی 9.3%، کە بە یەکەمی جیهانی عەرەبی دادەنرێت. ئەمەش شتێکی ئەرێنییە بۆ چاکسازی لە ئابووری عێراق، بەڵام بەهۆی گرانبوونی نرخی نەوتەوە هاتووەتە كایەوە. ناوبراو پرسیاری ئەوەی کرد کە ئایا کەرتی گشتی عێراق دەتوانێت خەرجییەکانی داپۆشی، لەكاتێدا مووچەی فەرمانبەران لە عێراق و بودجەی کارپێکردن زیاتر لە 50%ی بودجەی عێراق پێك دێنن. وەڵامەکە بەڵێ، ئەگەر چاکسازی و پلانی ڕاستەقینە هەبێت بۆ چالاککردنی ڕۆڵی گەنجان و هاندانیان بۆ دەسپێشخەریكردن و ببنە خاوەن پڕۆژەی خۆیان و پشت بە حکومەت نەبەستن بۆ دامەزراندن.

سەبارەت بە سیستمی دارایی، ئەلحەنظەل ڕوونیکردەوە كە بانکی ناوەندی عێراق لە ساڵانی ڕابردوودا هەنگاوی گرنگی ناوە بۆ بنیاتنانی سیستەمێکی دارایی سەقامگیر و بەهێز و تەندروست چونكە ئەو ڕۆڵی ئەو جۆرە سیستەمە رۆڵی لە گەیشتن بە سەقامگیری دارایی و ئابووری گەورەیەوە. وە کە لەو میتۆدۆلۆژیایەی کە بانکی ناوەندی عێراق پەسەندی کردووە، و بانکە ئەهلییەکانی عێراق جێبەجێیان کردووە، هەمیشە تەرکیز لەسەر ئەوە کراوە کە کارەکە لە ژێر چەترێکی یاسایی و ڕێکخراوەیی دروست بێت. ئەمەش جگە لە بڵاوکردنەوەی چەمکەکانی حوکمڕانی و ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە تەکنەلۆژیای زانیاری، جگە لە بەهێزکردنی لایەنی کارگێڕی.

محەممەد ئەلحەنظەل ئاماژەی بەوەدا کە کەرتی بانکی عێراق لەبەردەم ئاستەنگی گەورەدایە: “یەکێک لە یەكەمینەكانی بانکی ناوەندی و بانکە ئەهلییەکان ئەوە بوو کە ژێرخانێکی بەهێز و سەردەمیانە هەبێت”. لە قۆناغی شۆڕشی زانیاریدا بۆشایی تەکنیکی هەبوو. یەکێک لە یەكەمینەكانی بانکەکە ئەوە بوو کە سیستەمێکی تەکنیکی دارایی و ئابووری بەهێزی هەبێت کە بتوانرێت بگۆڕدرێت بۆ سیستەمی ئەلیکترۆنی و کادرەکان ئامادە بکرێن بۆ بەکارهێنانی ئەو تەکنەلۆژیایانە” محەمەد ئەلحەنظەل پرسیارێکی دیکەی وروژاند، ئەویش پرسی سەختی بەشداریکردنی دارایی لە ئا وڵاتێک کە پارەی نەختینەی لە ماڵەکاندا کۆدەکرێتەوە. بە بۆچوونی ئەو پێویستە رێكاری بانکەکان لە رێچكەی كلاسیكی كاغەزیەوە بۆ شێوازی ئەلیکترۆنی بگۆڕدرێت، ئەمەش یارمەتیدەرە لە جێبەجێکردنی ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە، چونکە بانکەکان ئەمڕۆ پەیوەندییان لەگەڵ بانکە بیانییەکان هەیە. لە کۆتاییدا ئەلحەنظەل ئاماژەی بە گرنگی ڕۆڵی ئاسایشی کۆمەڵایەتی بۆ کەرتی تایبەت کرد. پێویستە حکومەت یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەموار بکاتەوە بۆ ئەوەی گەنجان سەرەڕای کەمی مووچە پەنا بۆ کەرتی گشتی نەبەن، بەڵکو سەرنجیان بۆ کەرتی تایبەت ڕابکێشرێت، کە داهاتی زیاتر لەگەڵ خانەنشینی دابین دەکات.

لەلای خۆیەوە، جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی ئێستای عێراق، جەختی لەوە کردەوە كە ڕۆڵی پەرلەمان وەک دەسەڵاتێکی چاودێری لەبەر ڕۆشنایی هەموو ئەم ئالنگاریانەی کە عێراق بەخۆیەوە دەیانبینێ، “بەڵام ئەگەر باس لە ڕۆڵی چاودێری لە دەوڵەتی عێراقدا بكرێ، ئەوا بەڕاشکاوی دەڵێین، بەداخەوە هیچ ڕۆڵێکی بەرچاوی لە ئارادا نیە” ئەویش لەبەر کۆمەڵێک هۆکار. ”لەو هۆکارانەدا: نەبوونی ئۆپۆزسیۆن و ڕۆڵی چاودێری کاریگەر، ئەویش بەهۆی ئەوەی كە حکومەتەکان لەسەر بنەمای پشکێنە و دابەشکردنی پێك دەهێندرێن و وەزارەتەکان بەسەر بلۆکی سیاسیدا دابەش دەكرێن، بەبێ جیاکردنەوەی ئاشکرای دەسەڵاتەکان و لە غیابی سەروەری یاسادا. بەپێی سیستمی پشک، هەر وەزیرێک بلۆکێکی سیاسی و پەرلەمانی خۆی هەیە کە بەرگری لێدەکات، لەبری بەرگریکردن لە دامەزراوەی چاودێری. پاشان میکانیزمەکانی بەڕێوەبردنی کۆنترۆڵی دارایی هێشتا لەسەر کاغەزن نەک ئەلیکترۆنی و مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو. ناوبراو سەرنجی دا کە فرەیی میکانیزمەکانی دۆزینەوەی گەندەڵی، وەک زۆربوونی لیژنەکان، ئاڵۆزی ئەم لیژنانە و بەریەککەوتنی دەسەڵاتەکانیان، بەربەستێکی دیکەن لە بەردەم لاوازی ڕۆڵی چاودێریکردنی دامەزراوە تایبەتمەندەکان پێکدەهێنن.

جەمال کۆچەر پێی وابوو کە دەبێت لە چاکسازی ڕاستەقینەوە دەست پێ بکەین لە ڕێگەی هاودەنگی نێوان دامەزراوە سەرەکییەکان: دەسەڵاتەكانی دادوەری، جێبەجێکردن و چاودێری، لەگەڵ ئەو دەزگایانەی کە پەیوەندییان بە بەدواداچوونی دۆسیەکانی گەندەڵیەوە هەیە. سەبارەت بە ئێستا، سیستمەکە بە گشتی، بە حکومەت و پەرلەمانەوە، “دیدێکی ڕوون یان دیاریکراو لەنێو ئەو بلۆکە سیاسییانەی کە نوێنەرایەتیان لە پەرلەمان هەیە لەسەر سیاسەتی دارایی عێراق” نییە. کاتێک ئاراستەی ئابووری دەوڵەت ڕوون نەبێت، کۆمپاسی ئابووری ڕوون نابێ، هەر بۆیە چاکسازییەکان ئاڵۆز و قورسن. سەبارەت بە گۆڕینی یاسا بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت و ڕزگارکردنی لە دەسەڵاتی حکومەت یان دەسەڵاتی لایەنەکان، جەمال کۆچەر جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر مەیلێک لە لایەن حکومەتەوە هەبێت كە گرنگی بە کەرتی تایبەت بدات و پانتاییەکی گەورە بە بودجەی وەبەرهێنان بدات لە بودجەی گشتیدا، بوژانەوەیەک بۆ کەرتی تایبەت بەدی دەكرێت. پێویستە سەرلەنوێ هەیکەلی وەزارەتی دارایی بەتایبەتی و ئابووری عێراق بەگشتی دابڕێژینەوە بۆ ئەوەی ئازد بێت بێت و ئاراستەیەکی ڕوونی هەبێت. كۆچەر پێشنیاری کرد کە کورسییەکی تایبەت بۆ نوێنەرانی کەرتی تایبەت لە کابینەی حكومەتدا هەبێت.

وە لەسەر پرسی مامەڵەی کەرتی تایبەت لەگەڵ دامودەزگا حکومییەکان، شوان ئیبراهیم تەها، دامەزرێنەر و سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای رەبیع سیکیوریتیز، سەرنجی دا کە مامەڵەکان ناتەندروستن و ئیلهامبەخش نین بۆ گەشبینی. لە سەرەتای قسەکانیدا وتی، “ناونیشانی کۆڕبەندەکە عێراقە كار بۆ هەمووان بكات، بەڵام وتاری من بە سادەیی عێراقە کە کارناکات، لەوانەیە مانای ئەوە بێت کە عێراق لە ڕووی پێکهاتەوە وەک دەوڵەت کار ناکات، عێراق لە ڕووی سیاسییەوە کار ناکات”، عێراق لە ڕووی ئابوورییەوە کار ناکات، یان بە سادەیی، خەڵکی عێراق کار ناکەن.” ناوبراو بە ئاماژەدان بە ڕۆڵی ئابووری عێراق وتی: با لە ساڵی ٢٠٠٣ وە بەدوا بڕوانین، ئێمە وەک حکومەت هەموو هەوڵێکمان داوە بۆ ئەوەی کەرتی تایبەت بە بچووکی بمێنێتەوە و نەتوانێت ڕکابەری بکات. لە کاتێکدا هەموو وڵاتانی دەوروبەرمان لە بیست ساڵی ڕابردوودا ستراتیژییەکانیان گۆڕیوە بۆ هاندانی کارگەی تایبەت و هاندانی وەبەرهێنانی بیانی و هاندانی راستەقینەی گەنجان.”

شوان ئیبراهیم ئاماژەی بە وتارەکەی وینستن چەرچڵ کرد، هی دوای جەنگی جیهانی دووەم، کاتێک وتی: هەندێک كەس پڕۆژە تایبەتەكان وەک پڵنگێکی نێچیروان دەبینن کە پێویستە تەقەی لێ بكرێ، هەندێکیش وەک مانگایەک سەیری دەکەن کە پێویستی بە دۆشینە؛ بەڵام کەم کەس وەک ئەسپێکی بەهێز دەیبینن کە عەرەبانەکە ڕادەکێشێت.” جەختی لەوە کردەوە کە “حکومەتی نوێ ناتوانێت عێراق ڕزگار بکات. گەنجان، خاوەنکارەکان، ئەو نەوەیە نەک من، عێراق ڕزگار دەکەن. بەڵام تکایە لێیان بگەڕێن با کاربکەن”.  سەبارەت بەو یاسایانەی کە عێراق پێویستیانە بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی و زیندووکردنەوەی وەبەرهێنانی ناوخۆیی، شوان ئیبراهیم وتی، “یاساکانی وەبەرهێنان هەمووی لەوێیە. کێشەکە لە جێبەجێکردنیاندایە” یاساکە ڕێگە بە وەبەرهێنەرانی بیانی نادات ببنە خاوەنی زیاتر لە 49%ی کۆمپانیا عێراقییەکان، بۆیە ئێستا ناتوانین وەبەرهێنانی بیانی بهێنین، ئەگەر ئەم ڕێژەیە بگۆڕێت ئەوە هاندەری وەبەرهێنانی ناوخۆیی دەبێت.

Comments are closed.