Back

دەوڵەتسازی لە ڕوانگەی سەرکردە سیاسییەکانی عێراقەوە: عەممار ئەلحەكیم

  • عەممار ئەلحەكیم، سەرۆكی ڕەوتی ئەلحیکمە
  • تالیب محەمەد كەریم، ئەكادیمیست (وتووێژكار)

وتووێژکار، تالیب محمد کەریم، بە پرسیارکردن لە پێگەی عێراق لە پرۆسەی بنیاتنانی دەوڵەتدا، دەستی پێکرد. عەمار ئەلحەکیم، سەرۆکی ڕەوتی ئەلحیکمە، بە خستنەڕووی بیرۆکەکانی خۆی دەستی پێكرد، لەسەر فاکتەرە سەرەکییەکانی پێویست بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی بەهێز و عێراقێكی سەرکەوتوو، لەوانە: ئەو ناسنامەیەی کە لەنێو هێزە عێراقییەکان یەکلایی نەبووەتەوە؛ هاوکێشەی حوکمڕانی لەگەڵ هاوسەنگی ناوخۆیی؛ سیمای دامەزراوەیی حوکمڕانیەكە لەگەڵ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی؛ ئەو بەهایانەی کە دەوڵەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەکانی پێویستیەتی؛، و ئەو پەیوەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتیانەی کە کاریگەرییان لەسەر ئێمە هەیە و لەگەڵیاندا کارلێک دەکەن.

ئەلحەكیم گوتیشی عێراق پێویستی بە ئابوورییەکی هەمەچەشن هەیە، کە لە لایەن سەرچاوە جۆراوجۆرەکانەوە گەڕ بدرێت – وەک گەشتیاری، تەکنەلۆجیا و کشتوکاڵ – و کەمتر پشت بە نەوت ببەستێت. ناوبراو بە ئامادەبووانی وت کە گواستنەوەی وڵاتان لە سیستەمێکەوە بۆ سیستەمێکی تر کاتی دەوێت. ئاماژەی بەوەدا کە بیست ساڵ کاتێکی زۆر نییە بە بەراورد بە وڵاتانی دیکە کە گۆڕانکاری هاوشێوەیان بەسەر هاتووە. ئێستا عێراق لەسەر ڕێگای ڕاستە.

ئەلحەکیم لە درێژەی قسەکانیدا وتی ئەگەر کەسانی دیکەش بڵێن گواستنەوە بۆ سەقامگیری زۆر بە هێواشی بەرەوپێش دەچێت، ئەوا عێراق سەلامەتترە. ئاماژەی بەوەشکرد، تا بۆندەكان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی وڵات بەهێزتر بێت، عێراق زیاتر بەدرێژایی ڕێگای بنیاتنانی دەوڵەتێکی بەهێز بەڕێوە دەبێت. ئەلحەکیم ڕوونی کردەوە، بەپێی ئەوەی لە دەستوور پەسەند کراوە، ڕێگاکە دیاریكراوە، بەڵام کێشەکە لە جێبەجێکردندایە. کێشەکە لەوەدایە کە دەستوور باس لە واقیعێک دەکات و بەکارهێنانەکەی لە واقیعێکی تردایە. بەڵام چۆن ڕەفتاری ڕۆژانەمان لەگەڵ ئەو دیدگایەی دەستوور دایناون یەکبخەین؟ تا هۆشیاری و پێگەیشتن زیاتر بێت، دوو ڕێگاکە لە یەکترەوە نزیکتر دەبنەوە. ئەو شکستانەی کە ڕوویان دا، ڕاستییەکیان ئاشکرا کرد کە وەک ئەمڕۆ نەدەزانرا.

ئێستا دوای بیست ساڵ نیشانەکانی سەقامگیری دەستیان کردووە بە دەرکەوتن، لە ڕووی کۆمەڵگا و ئاسایشەوە، بە گوتەی ئەلحەکیم. ئاماژەی بەوەشکرد، دەرفەتی ئابوری ئومێدبەخشتر هەیە، بۆ نمونە ئێستا عێراق خەریکی یەکلاکردنەوەی یەکێک لە گەورەترین بودجەیە لە مێژووی وڵات و لە ناوچەکەدا. بەرنامەی حکومەتی ئەلسودانی و پێداگری سەرۆکوەزیران لەسەر پەیڕەوکردنی و بەکارهێنانی وەک کۆمپاسێك بۆ سەرکردایەتیکردنی حکومەت، زۆرجار بە ڕێبازێکی جیاواز لە حکومەتەكانی پێشوو دادەنرێت. وە گوتی “ئەمە پێشکەوتنێکی گەورەیە”، ستایشی بەرنامەكەی کرد بۆ خۆشکردنی ڕێگایەکی ڕوون كە وڵاتەكەی لەسەر بەڕێوە ببرێت.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەو ئارگیومێنتە کە دەڵێت ئەو سیستەمە حکومڕانیەی کە لە دوای 2003 دامەزرا کۆتایی هاتووە و پێویستی بە گۆڕانکاری بنەڕەتی هەیە، ئەلحەکیم بزووتنەوەی تیشرینی وەک نموونە بەکارهێنا بۆ ئەوەی پێچەوانەکەی بڵێت. بە ئامادەبووانی ڕاگەیاند کە ڕژێمی ئێستا بزووتنەوەی ئۆکتۆبەری لە باوەش گرتووە و فەزای بۆ گروپە سیاسییە سەرهەڵداوەکان ڕەخساندووە کە بەشداری لە پرۆسەی بڕیاردان بکەن. وە ئێستا سیاسەتمەدارە نوێیە تشرینیەکان خۆیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو ئامادە دەکەن.

دیداری عێراق: بۆ سەقامگیری وخۆشگوزەرانی

3/05/2023

پانێلی پێنجەم-أ: دەوڵەتسازی لە ڕوانگەی سەرکردە سیاسییەکانی عێراقەوە

فیدیوی پانێل

Comments are closed.