Back

عێراق لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: نەهێشتنی كێشەكان لەگەڵ دراوسێکان

  • مەها یەحیا، بەڕێوەبەری سەنتەری کارنێگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لوبنان.
  • سەید کازم سەجادپوور، ئینستیتیوتی لێکۆڵینەوەی سیاسی و نێودەوڵەتی، ئێران.
  • هیشام ئەلغەننانم، زانکۆی نایفی عەرەبی بۆ زانستە ئەمنییەکان، سعودیە.
  • بیلگای دومان، ئۆرسام، تورکیا
  • حەفسە حەلاوە، ئەکادیمی (سەرپەرشتیار)

سەرۆکوەزیرانی عێراق چەندین جار جەختی لەسەر خواستی عێراق کردووەتەوە بۆ پەیوەندی بەستن لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و پەیڕەوکردنی پەیوەندی باش لەگەڵ دراوسێکانی، لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان. چەندین سەردانی دیپلۆماسی باڵاشی لە ساڵی 2023 دا ئەنجامداوە. عێراق دراوسێی گرنگی هەیە کە هەریەکەیان هەمەچەشنی سیاسی، سروشتی، دیمۆگرافیی داینامیکیەتی کولتوورییان هەیە. پەیوەندی نێوان عێراق و ئەم دراوسێیانە هەمیشە ئاسان و سادە نەبووە، و لە هاوبەشی هاوسەنگەوە تا ڕکابەری و ململانێ و شەڕی بەخۆیەوە بینیوە. دیارە كە ئەو سیاسەتانەی کە لەلایەن دراوسێکانی عێراقەوە پەیڕەوکراون، کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر سەقامگیری وڵاتەکە هەبووە و بە پێچەوانەشەوە.

سەرەڕای ئارامی و پەیوەندییە دیپلۆماسییە دووقۆڵییەکانی ئێستا، گرژییەکان لە بوارە ئەمنی و سیاسی و ژینگەییەكاندا ماونەتەوە. كەچی دەرفەتی مەزن لەنێویاندا بۆ هاوبەشی بازرگانی، ئابووری، وزە، گەشتیاری و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکانی هەن. لەم پانێڵەدا شارەزایانی سیاسەتی دەرەوە چاوێکیان بە ڕۆڵی ئێستای عێراق لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا خستە بەر باس، و باسیان لە داینامیکیەتی ناوچەکە و پێشنیاری شێوازەکانی باشترکردنی پەیوەندی نێوان ئەکتەرەکان کرد. بە گرنگیدان بە ستراتیژییە نیشتمانییەکانی عێراق وهاوبەشەکانی بۆ ئەوەی زۆرترین سوود لە نیازپاکی و دەرفەتە بازرگانییەکانی بەردەست وەربگرن.

بە گوتەی هیشام ئەلغانم، لە زانکۆی نایفی عەرەبی بۆ زانستە ئەمنییەکان لە سعودیە، “هەرێمەکە لە لێواری هەنگاونان بەرەو حوکمڕانی باشدایە، کە سیاسەتی ناوخۆ بزوێنەری سەرەکی سیاسەتی دەرەکییە و ئەمەش هەمووان دەگرێتەوە. هەرێمەکە لە ژێر هەژموونی کێشە و گرفتەکاندا نقووم بووە. ئەوەی لە نێوان سعودیە و ئێراندا ڕوویدا زیاترە لە ئاگربەست، دەسپێكێكی ئاساییکردنەوەیە کە دەتوانێت بەرەو ڕێگای ئاساییکردنەوە و ڕێککەوتنی هەمەلایەنەمان ببات، کە ببێتە هۆی داخستنی چەند فایلێکی گرنگ، و وڵاتانی ناوچەكەش دەبێت مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن”. “وڵاتانی ڕۆژئاوا چیتر کڕیاری سەرەکی ناوچەکە نین و دەبێت ئەمە لەبەرچاو بگیرێت. ئەم وڵاتانەی [ناوچەکە] درکیان بەوە کردووە کە چیتر ئازادی ئەوەیان نییە كە لەگەڵ هێزێک دژی هێزێکی دیکە هاوتەریب بن”. پرسە ناوخۆییەکان فشار دەخەنە سەر هەمووان. “دەبێت دەوڵەتسازی لەم وڵاتانەی ناوچەکەدا لە پێشینەی کارەکانیاندا بێت”. جەختیشی کردەوە کە جموجۆڵەكانی سعودیە – ئێران دەرفەتێکە، کە پێویستە هەمووان دەستی پێوە بگرن. ئامانجی سعودیە ئەوەیە پێش ئەوەی یەکلاییکردنەوەیەکی نێودەوڵەتی هەبێت و بۆ ئەوەی ئەم وڵاتانە سەقامگیر بن، ڕێککەوتنێکی ناوچەیی هەبێت. ئەمە بۆ سعودیە گرنگە.

سەید کازم سەجادپوور، سەر بە ئینستیتیوتی لێکۆڵینەوەی سیاسی و نێودەوڵەتی لە تاران، لە قسەکانیدا سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان عێراق و ئێران، بە ئامادەبووانی وت، “چارەنووسی ئێمە هەر یەکە… هەر وەهمێک بەوەی كە یاریەكە بریتیە لە عەرەب بەرامبەر ئێران، دروست نییە”. سەجادپوور بە ئاماژەدان بە زمانی فارسی وتی کە کولتوور و مێژووی وڵاتان لەیەکتر تێکەڵاون. ئاماژەی بەوەشکردووە، “60%ی ووشەكانی قسەكردنمان [زمانی فارسی]، عەرەبین. ئێمە ئەوەندە نزیکین”. گوتیشی “نزیکەی 11 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی” لەنێوان ئێران و عێراقدا هەیە. ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئێستا ئەوە [پەیوەندی ئێران و عێراق] پەیوەندی بە ئابووری و کارلێکەکانی ناوچەییەوە هەیە… پێویستە لەسەر بنەمایەکی هاوبەش لە یەکتر تێبگەین – زیاتر لێکتێگەیشتن نەک دابەشبوون. هەموو شتێک قابیلی ئیدارەكردنە”. ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێران هاوسنوورە لەگەڵ هەموو بەشەکانی عێراق، بەڵام وتی دیوەكەی دیکە قووڵترە. ئاماژەی بەوەشکردووە، “بابەتەكە پەیوەستە بە قووڵی پەیوەندیەكانی نێوان هەریەکەمان. ئێمە نامانەوێت دەسەڵاتی سەدام حوسێن دووبارە بێتەوە، نامانەوێت داعش دووبارە بێتەوە… دەمانەوێت پەیوەندییەکە باشتر بێت و بپارێزرێت. پێم وایە پەیوەندی ئێران و سعودیە بەستێنەکە باشتر دەکات. عێراق بەرز وەستاوە، ئێمەش باشتر [پەیوەندییەکانمان] بەڕێوەدەبەین”.

مەها یەحیا، بەڕێوەبەری ناوەندی کارنێگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لێك تێگەیشتنی نێوان سعودیە و ئێرانی بە پێشهاتێکی باش وەسف کرد کە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ناوچەکە بە گشتی و عێراقیشەوە هەیە. ناوبراو باسی لە ڕۆڵی سوریا کرد لە ناوچەکەدا، باسی لە هەوڵەکانی ئەم دواییە بۆ گەڕاندنەوەی وڵاتەکە بۆ کۆمکاری عەرەبی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق کرد. لە سوریادا دینامیکێکی سەرنجڕاکێش هەیە، کە هەوڵدەدات سوریا بگەڕێنێتەوە بۆ کایەی عەرەبی. ئاماژەی بەوەشکرد، “هەندێک ئەمەیان وەک هەوڵێک بۆ دوورخستنەوەی سوریا لە ئێران ناوبردووە… ئەمە شتێکی نوێ نییە و بۆ دەیان ساڵ پێش ئێستا گەڕاوەتەوە”، ئاماژەی بە بۆندی نێوان سوریا و ئێران کرد کە ڕەنگدانەوەی پەیوەندییەکی قووڵە لە کەرتەکانی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتیدا. پەیوەندییەکی دەوڵەت بە دەوڵەتە و هەروەها ئەکتەرەکانی دیکەش بەشدارن. گەورەترین تەحەدا ئەوەیە کە حکومەتی سوریا و سەرۆکەکەی سازش پێشکەش بکەن و ئاشتییەکی بەردەوام بەدەست بهێنن، بە مەرجی گەڕانەوەی ئاوارەکان. سەرەڕای ئەوەش دەرفەتێک هەیە بۆ ئەوەی پێکەوە کاربکەین بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری. لەسەر لوبنان، وڵاتەکە ڕووبەڕووی سەختییەکی مەزنی ئابووری بووەتەوە و لەم نێوەندەدا خەریکە دەوڵەتەكە هەڵوەشێتەوە. بۆشایی لە وڵاتدا هەیە، هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار هێشتا کێشەیە. ئێران کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ئەم ئەکتەرە سیاسیانە هەیە. سەبارەت بە ئاراستەی رووداوەكان، پێی وایە کە داینامیکیە ئاڵۆزەکە بەردەوام دەبێت. وڵات پێویستی بە چاکسازیی پێکهاتەیی هەیە لە سیستەمی ئابووری و سیاسیدا.

بیلگەی دومان لە لێدوانێکیدا بۆ ئامادەبووان وتی: “عێراق یەکێکە لە گرنگترینی وڵاتەکان بۆ تورکیا. تورکیا دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەغدا درێژە پێبدات”. ئەوە ناگۆڕێ. توركیا سوود لە دیموكراسیەت و سەرفرازی عێراق دەبینێ. توركیا نە دژی کوردە و نە دژی عێراقە، تورکیا بەشێکە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش. کاتێک تورکیا ئۆپەراسیۆنەکان دژی پەکەکە ئەنجام دەدات، تورکیا هاوکارە بۆ ئەوەی سەروەری عێراق بپارێزێ”، دومان وتی، دان بەوەدا دەنێت کە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستانی عێراق “دەتوانێت… فراوان بێت و تەلەعفەر و کەرکوک و سلێمانی بگرێتەوە”.

لە وەڵامی پرسیارێکی حەفسە حەلاوەدا، سەبارەت بە ڕۆڵی ستراتیژی تورکیا وەک هاوپەیمانێکی ناتۆ و هەروەها لە عێراقدا – ئایا ئامانجی کۆتایی تورکیا چییە، دومان وتی هەموو پرسەکان بەیەکەوە گرێدراون. ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق وڵاتێکی سەرەکییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سیاسەتی کەنداو زۆر گرنگە. تورکیا دەیەوێت پەیوەندی لە عێراق دروست بکات. تورکیا و عێراق لە ساڵی 2008 دا دیالۆگێکی ستراتیجییان دەسپێكرد، کە یەکەم دیالۆگ بوو لە ناوچەکەدا. بێگومان جیاوازی زۆرمان هەیە… [بەڵام] هەموو جارێک تورکیا هەوڵیداوە پەیوەندییەکی باشتر دروست بکات، بەتایبەتی لە کەرتی وزەدا” و نموونەی سەردانەکەی ئەم دواییەی سەرۆک وەزیران ئەلسودانی بۆ تورکیا هێنایەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسەکانی ئاو. ئاماژەی بەوەشکرد، “هەردوولا ویستوویانە لەسەر پرسەکانی نێوانیان ڕێکبکەون، پشتگیری لە پرسەکانی خۆیان بکەن”. باسی لە پڕۆژەی کەناڵی وشک کرد کە ئامانجی ئەوەیە لە بەسرە تا تورکیا بگاتە ئەوروپا. بە ئامادەبووانی وت: دەرفەتی زیاتر بۆ هاوبەشیکردن دەبێت. “ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر پەیوەندی هەولێر و بەغدا دەبێت و بۆ وەبەرهێنەران دەیسەلمێنێت کە تورکیا دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەغدا بنیات بنێت و باشتری بکات”.

مەها یەحیا، کاتێک پرسیاری لێکرا لەسەر ئەوەی کە ئایا بوونی ڕۆژئاوا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ناوچەکەدا جۆرێک لە پێشبڕکێی هەرێمی هاندەدات و چۆن هەرێمەکە بەردەوام دەبێت لە مامەڵەكردن بە نەبوون و لاوازبوونی ئەمریکا، یەحیا بە ئامادەبووانی وت کە ئەوە یارییەک نیە كە کۆی گشتی سفر بێ. ئێمە نامانەوێت داعش لە ناوچەکەدا بێت، بەڵام… پرسی بەشداریکردن زۆر گرنگە. داعش لە بەشێکی عێراقدا سەریهەڵدا كە بەهۆی پەراوێزخستنی تایەفەی سوننە لە ناوچەدا… [زۆربەی ئەو کەسانەی کە ئاوارە بوون یان ناچارکرابوون ماڵەکانیان لە سوریا جێبهێڵن سوننە بوون]، بۆیە کەمێک جیاوازی هەیە لە نێوان ڕێککەوتنەکە و ئەو شێوەیەی کە لەسەر زەوی دەبینرێت. هەست و نیگەرانییەکی زۆر هەیە کە بەشێکی زۆری خەڵک بێبەشكراون.” وتیشی نزیکبوونەوەی نێوان ئێران و سعودیە سەرەتای ڕێگایەکە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، بەڵام ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە مانای ئەوە نییە کە لایەنێک لەوی دیکەی بردووەتەوە. وتیشی ” لە لوبنان، ئەو هەستەی کە زۆرجار ئەولەویەتە نیشتمانییەکان و بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان لە وێنە ستراتیژە بەرفراوانەكەی ناوچەکەدا بە سەرکەوتوو دەبینرێن، بەبێ گوێندانە ئەوی كە بەرژەوەندییەکانی چین، كێشەیەكی ڕاستەقینە بۆ وڵاتەکە دروست دەکات.” لەڕووی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە، ئەمریکا ناوچەکەی جێنەهێشتووە بەڵكو تێڕوانینی ستراتیژی خۆی ڕێکخستووەتەوە.” هاوپەیمانە مێژووییەکانی چیتر لایەنگری ئەمەریکا ناکەن و بەرژەوەندییەکانی خۆیان لە پلەی یەکەمدان.” بە دڵنیاییەوە، ئەمریکا هێشتا بوونی سەربازی و بەرژەوەندییەکی ئابووری هەیە و ئەم شتانە ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت. کاتێک دێتە سەر ناکۆکییەکی گەورە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕۆڵی گەورەی هەیە.” هەر چارەسەرێکی سیاسی پێویستی بە پاڵپشتی دارایی و چارەسەرکردنی کێشەکانی وەک نیشتەجێکردنی پەنابەران هەیە. سەبارەت بە فەڵەستین، یەحیا دەڵێت پشتیوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زۆر گرنگە، چونکە دۆخەکە بەردەوام دەبێت بەبێ ئەوەی چارەسەرێکی ڕەوا بێتە ئاراوە بەبێ پشتیوانی ئەوان.

“ئیدارەدانی چاوەڕوانیەكان تیۆریەكەی ئێمەیە”، هیشام ئەلغەننام وتی. ئەوەی له ئەمریکا و بەحرێن ڕوویدا، کاریگەری نەبووه لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی کەنداو… تەنانەت دە ساڵ لەمەوبەر، ئێمە نەماندەتوانی بیر لە شتێکی لەو شێوەیە بکەینەوە.” ئەوەی لە نێوان سعودیە و ئێراندا ڕوویدا زیاترە لە ئاگربەستێک، ئەمە سەرەتای ئاساییکردنەوەیەکی گشتگیرە. شانشینی سعودیە بەرەنگاری بووەتەوە و کار بۆ سەقامگیری دەکات.” هەروەها وزەی سەوزیش. سەرچاوە سروشتییەکانمان خەریكە کەمتر و کەمتر دەبن… سعودیە ناتوانێت زۆر هێواش بجوڵێت یان کار بکات. بە دڵنیاییەوە، پێویستە حوکمڕانییەکی باش پێشکەش بکەین و ئەمریکا یاریزانێکی سەرەکییە لەونێوەدا.” “چین شتێکی زۆر لەوە جیاوازە”

دیداری عێراق: بۆ سەقامگیری وخۆشگوزەرانی

4/05/2023

پانێلی شەشەم: عێراق لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: نەهێشتنی كێشە لەگەڵ دراوسێکان

ڤیدیوی پانێل

Comments are closed.