Back

دەوڵەتسازی لە ڕوانگەی سەرکردە سیاسییەکانی عێراقەوە: خەمیس خەنجەر

  • خەميس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانی ئەلسیادە
  • نور ئەلماجید، ڕۆژنامەنووس (وتووێژکار)

خەمیس خەنجەر لە هاوپەیمانی ئەلسیەدە جەختی لە پابەندبوونی خۆی بە ڕێککەوتنە سیاسییەکەی ئیئتیلافی دەوڵەت کردەوە کە هەموو لایەنەکانی حکومەت لەسەری ڕێککەوتوون. بە ئامادەبووانی ڕاگەیاند کە سەرکەوتنی ئەو ڕێککەوتنە پێویستی بە کاتە، هەروەها یەکلاکردنەوەی بودجە کارەکان ئاسوودەتر دەکات لەناو حکومەتدا. ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێککەوتنە سیاسییەکە بە ئاراستەیەکی دروستدا دەڕوات، ڕوونیشیکردووەتەوە، لێژنەکان کار لەسەر مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە دەکەن، بەڵام ئەمە کاتێکی دەوێت.

خەنجەر وتی: “هەموومان دوای گفتوگۆیەکی دوورودرێژ هاوڕا بووین کە ئەم ڕێککەوتنانە [لەبارەی پرسە سیاسییە جیاوازەکان] پێویستیان بە جێبەجێکردن هەیە”. هەروەها جەختی لەسەر گرنگی دابینکردنی دادپەروەری بۆ ئەو کەس و خێزانانە کردەوە کە بە هەڵە تۆمەتبارکراون بەوەی پەیوەندییان بە داعشەوە هەیە. ئامانجی یەکێک لە ڕێککەوتنەکان بریتیە لە کردنەوەی لێکۆڵینەوەکانیان. خەنجەر گوتیشی “پێموایە دەرفەتێکمان هەیە”، ئاماژەی بە لێخۆشبوونی گشتی کرد کە هەزاران کەس لە زیندانەکاندا چاوەڕێی دەکەن. وتیشی: “هەندێک سەرلێشێواوی هەیە لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای لێخۆشبوون و پەسەندکردنی”. “لە ئەنجامدا ئێمە سەرنج دەخەینە سەر پێویستی ئازادکردنی هەزاران کەس کە بەهۆی داعشەوە خۆیان لە زینداندا دەبیننەوە.”

بە گوتەی خەنجەر، بەتایبەت پێش ساڵی 2016، زۆرێک لە دانپێدانانەکانی زیندانیان بە زۆردی، ئەشکەنجە یان بە زانیاری ئیستیخباراتی خراپ لە خەڵک دەرهێنراون. وتیشی: “ئەمڕۆ دابینکردنی دادپەروەری بۆ گەلی عێراق شتێکە کە هەموومان دەمانەوێت نەک تەنها سەرکردە سیاسییەکان”. “ئێمە نامانەوێت تیرۆریستان لە زیندان دەربچن، بەڵام دەمانەوێت خەڵکی بێتاوان لە زیندان دەربچن.”

خەنجەر ئاماژەی بەوەشکرد كە بودجە بۆ هەموو خەڵکە، “ئێمەش هەوڵدەدەین پشتگیری حکومەت بکەین”. جەختیشی لەسەر پێویستی یەكخستنەوەی وڵات کردەوە. گوتیشی “عێراق ڕووبەڕووی کۆمەڵێک قەیران بووەتەوە. ڕووبەڕووی کێشەکان دەبێتەوە لەسەر ئاوی سەر سنوورەکان”. خەنجەر وتی، ئاگاداری ئەو مەترسیانە بوو کە کەمی ئاو و گۆڕانی کەشوهەوا لە عێراقدا دروستی دەکەن. هەروەها عێراق پێویستی بە سەرچاوەی وزەی بەدیل و وزەی نوێبووەوە هەیە. ناوبراو گوتی: براکانمان لە تورکیاش ڕووبەڕووی کێشە بوونەتەوە، زۆرێکیان ڕووبەڕووی کەمی ئاوی خواردنەوە دەبنەوە.

خەنجەر بە ئامادەبووانی ڕاگەیاند كە هاوپەیمانی سوننە گەورەترین هاوپەیمانی پەرلەمانە بە 60 ئەندامەوە، و پاڵپشتی کاریگەری ئەرێنی لەسەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق دەکەن. سەبارەت بە ئاوارەکانی عێراق، خەنجەر ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان دەیانەوێت ئەو کەسانە بگەڕێنەوە بۆ شوێنی ڕەسەنی خۆیان.

دیداری عێراق: بۆ سەقامگیری وخۆشگوزەرانی

3/05/2023

پانێلی پێنجەم-ب: دەوڵەتسازی لە ڕوانگەی سەرکردە سیاسییەکانی عێراقەوە: خەمیس خەنجەر

فیدیوی پانێل

فدیو الجلسة

Comments are closed.