Back

دەوڵەتسازی لە ڕوانگەی سەرکردە سیاسییەکانی عێراقەوە: قەیس ئەلخەزعەلی

  • قەیس ئەلخەزعەلی، عەسائیب ئەهل ئەلحەق
  • عەلا مستەفا، ئەکادیمی (وتووێژکار)

قەیس ئەلخەزعەلی گفتوگۆکەی بە ڕێزگرتن لە ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهل ئەلحەق دەست پێکرد، کە ئەو ڕۆژە بیست ساڵ لەوەو پێش بووە . پاشان سەرنجی خۆی بۆ بوونی هاوپەیمانی دژ بە داعش برد و ڕایگەیاند كە هێزە ئەمنییەکانی عێراق مەزەندە دەکەن کە نزیکەی 700 ئەندامی داعش هەن (250 چەکدار، و ئەوانی دیکەش پاڵپشتی لۆجستین)، بۆیە هیچ سوودێک لە مانەوەی هاوپەیمانان لە عێراق، تەنانەت بۆ ژمارەیەکی ئەوەندە کەمیش پێویست ناکات. واتە، جەختی لە ڕۆیشتنی ئەوان کردەوە.

ئەلخەزعەلی گوتی كە عەسائیب ئەهل ئەلحەق ڕۆڵێکی بەهێزی گێڕا لە بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری ئەمریکا و شەڕکردن لەگەڵ داعش، و گوتی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا شتێکە پێویستە بەسەریدا زاڵ بین. هەروەها بە ئامادەبووانی ڕاگەیاند کە زیاتر لە ساڵێک بەسەر هەر هێرشێکدا تێدەپەڕێت بۆ سەر بنکەکانی ئەمەریکا لە عێراق. خەزعەلی وتی ” نهێنی نییە کە ئەوەی ئێستا بۆ ماوەیەکی زۆرە لە مێژوویی سیاسی عێراقدا نەبووە، ئاسایش و سەقامگیری سەربازی لە ئارادایە. بەواتایەك، بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێکە هیچ هێرشێکیان نەكراوەتە سەر، چونکە پابەندبوون هەیە بە ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بە ئامانجی پێکهێنانی حکومەت و دواتر سەرۆک وەزیران دانوستانێكی ڕاستەقینە دەکات. جەخت لە دانوستانە ڕاستەقینەکە دەکەمەوە لەگەڵ ئەمەریكیەكان بۆ دەرچوونیان. ئەو پێیوایە ئەولەویەتەکانی ئەمەریکا لە عێراق دوور دەکەونەوە، لە جیاتی ئەوە بەرەو چین و ڕوسیا. “عێراق لە ئێستادا ئەولەویەت نیە”.

هەروەها وتی: “پێموایە ئەو چالاکیانەی باڵیۆزی ئێستای ئەمریکا لە عێراقدا ئەنجامیان دەدات زیاترە لە ئاستی پێویست [وەک باڵیۆزێک]”، پێشنیاری کرد کە پێویستە کەمتر چالاک بێت لە وڵاتەکەدا، بەلام باڵیۆز ئەمە دەخاتە ئەستۆی خۆی. وتیشی: “هەتا دوا سەربازی ئەمەریکا لە عێراقدا بێت دەرگای ئێمە بەڕووی ئەمەریکییەکان بە داخراویی دەمێنێتەوە،”. ئاماژەی بەوەشکرد كە نفووزی ئەمریکا لە دابەزیندایە و نفووزی چینیش بەرز دەبێتەوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت. “پێویستە عێراق هاوسەنگی لە نێوان پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا، چین و ڕووسیادا هەبێت.”

ئەلخەزعەلی درێژەی بە قسەکانی دا و ڕوونیکردەوە کە تەحەدای سەرەکی عێراق کە ئێستا ڕووبەڕووی دەبێتەوە ئابوورییە. عێراق “ماوەیەک لەمەوبەر” بەسەر ئاستەنگە ئەمنییەکاندا زاڵ بووە. بە ڕای ئەو عێراق پێویستی بە دروستکردنی کەشێکی گونجاو هەیە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیانی. “من لەنێو ئەو عێراقیانەم کە پێیان وایە عێراق دەتوانێت چاکبێتەوە.” دەشڵێت، ڕۆڵی سەرەکی ئەلسودانی گەڕاندنەوەی متمانەی خەڵکە بە دەسەلات و حکومەت، کە ئەو حکومەتەش لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە هەڵبژێردراوە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە بۆچوونی خۆی سەبارەت بە هەرێمی کوردستان، خەزعەلی بە ئامادەبووانی ڕاگەیاند کە ئەو هاوبەشە کوردییەکان وەک برا دەبینێت و هیوای خواست کە زاڵبن بەسەر بارودۆخی پەیوەست بە یاسای نەوت و گاز بۆ گەیشتن بە دۆخێکی باش. هەروەها بە ئامادەبووانی ڕاگەیاند کە وەک ئەوەی ناسراوە، هیچ یەكدەنگیەكی کوردی و یەکدەنگی سوننی لە ئارادا نییە. دەنگی شیعەکان یەکگرتووە چونکە دەنگی شیعەی دیکە بێدەنگە، وەك ئاماژە بە کشانەوەی موقتەدا سەدر لە سیاسەتی عێراق. هیوادارم هەمووان دەستپێکێکی نوێ دەست پێ بکەن، کە ئێستا دەرفەتێکە بۆ هەمووان.” پێویستە ئێمە بگەینە قۆناغی دڵخۆشی نەک ناچاری. بەڕاستی، هەڵوێستە ئەرێنییەکانی ئەم دواییەی کورد بەهۆی یاسای دادگای فیدراڵی یان دادگای پاریسەوە دروست بووە. هیوادارم برایانی هەرێم لەوە زیاتر بڕۆن و بگەنە ئەو باوەڕەی کە حکومەتی ئێستا و بارودۆخی سیاسی ئێستا دەرفەتێکە بۆ هەمووان و دەرفەتێکە بۆ هەرێمی کوردستان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بیروباوەڕی نوێدا، کە زاڵە بەسەر ماندووبوونی پێشوودا.”

“من لەو باوەڕەدام کە برامان ئەلسودانی لە بەڵێنەکانیدا ڕاستگۆیە و متمانەم بە جددیەتی هەیە لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانیدا. حکومەتی ئەلسودانی بژاردەی چوارچێوەی هەماهەنگییە و هیوادارم عێراق بگاتە قۆناغی چاکبوونەوە و دەوڵەتی عێراق بگاتە قۆناغی دەوڵەتێکی سەرکەوتوو و زاڵ بێت بەسەر قۆناغی دەوڵەتێکی شکستخواردوودا.”

دیداری عێراق: بۆ سەقامگیری وخۆشگوزەرانی

3/05/2023

پانێلی پێنجەم-أ: دەوڵەتسازی لە ڕوانگەی سەرکردە سیاسییەکانی عێراقەوە

فیدیوی پانێل

Comments are closed.