Back

ئەولەویەتەكانی وزەی عێراق: نەوت و گاز و وزەی نوێبووەوە

ئەولەویەتەكانی وزەی عێراق: نەوت و گاز و وزەی نوێبووەوە

لەم پانێڵەدا، داڕێژەرانی سیاسەت و پێشەنگەکانی پیشەسازی تیشکیان خستە سەر ئەو ئاستەنگ و دەرفەتانەی کە رووبەرووی عێراق دەبێتەوە لە کەرتی وزەدا. ئەوان بەربەستەکانی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز و گەیشتن بە سەربەخۆیی وزە لە وڵاتدا، و گرنگی هاوسەنگکردنی ئاستی بەرهەمهێنان لەگەڵ سەقامگیری نرخەکان شیکردەوە.

  • ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزیری سامانە سروشتییەکان، حکومەتی هەرێم
  • عەبدوڵڵا ئەلقازی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای هیلال پترۆلیۆم، عێراق
  • فەلاح ئەلعامیری، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی پێشووی سۆمۆ
  • زەینەب رەبیع، رۆژنامەنووس، ئەلشرقیە (بەڕێوەبەر)

لەم پانێڵەدا، داڕێژەرانی سیاسەت و پێشەنگەکانی پیشەسازی تیشکیان خستە سەر ئەو ئاستەنگ و دەرفەتانەی کە رووبەرووی عێراق دەبێتەوە لە کەرتی وزەدا. ئەوان بەربەستەکانی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز و گەیشتن بە سەربەخۆیی وزە لە وڵاتدا، و گرنگی هاوسەنگکردنی ئاستی بەرهەمهێنان لەگەڵ سەقامگیری نرخەکان شیکردەوە.

فەلاح ئەلعامیری تیشکی خستە سەر دژایەتی نێوان ئامانجی وەزارەتی نەوت بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی 2 ملیۆن بەرمیل لە ساڵێکدا، لەگەڵ نیگەرانییەکان سەبارەت بە ئەگەری سەربەخۆیی لە نەوت تا ساڵی 2030. سەرنجی بۆ کاریگەرییەکانی مێژووی ئەم دواییەی عێراق راکێشا، لەنێویاندا هەڵچوونە دارایی و سیاسییەکان، لەسەر توانای وڵات بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی بەرهەمهێنان. ئەلعامیری جەختی لە پێویستی بەرهەمهێنانی ستراتیجی یەدەگ بۆ چارەسەرکردنی نادڵنیاییەکانی بازاڕ کردەوە و نموونەی وڵاتانی دیکەی بەرهەمهێنەری نەوتی وەک سعودیە هێنایەوە.

عەبدوڵڵا ئەلقازی دووپاتی گرنگی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ سەقامگیرکردنی ئابووری جیهانی کردەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرێک لە کێڵگە نەوتییەکان لە سەرانسەری جیهاندا گەیشتوونەتە ئاستێکی پێگەیشتن، ئەمەش پێویستی بە وەبەرهێنانی نوێ هەیە بۆ بەردەوامبوونی دابینکردن و خواست. ئەلقازی ستایشی عێراقی کرد بە هەلێکی ئومێدبەخش بەهۆی یەدەگەکانی کەڵک وەرنەگیراوە، جەختی لەسەر پێویستی وەبەرهێنانی گەورە کردەوە کە بەلایەنی کەمەوە بە 100 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت، بۆ پەرەپێدانی پیشەسازی نەوتی وڵاتەکە. ئەو هۆشداریدا لە بەرزبوونەوەی ئەگەری نرخەکان، بانگەشە بۆ مەودای هاوسەنگی نرخەکان دەکات، “لە نێوان 75 بۆ 95 دۆلار بۆ دڵنیابوون لە هەردوو توانای کڕینی بەکاربەر و بەردەوامی گەشەسەندنی پیشەسازی”.

لە وەڵامی تێڕوانینەکانی ئەلقازیدا، زەینەب ڕەبیعی نیگەرانییەکانی سەبارەت بە دژایەتی ئەگەری لە نێوان بانگەوازی زیادکردنی بەرهەمهێنان و سەقامگیری خوازراو لە نرخەکاندا وروژاند. ئەلقازی روونی کردەوە کە هەڵاوسانی نرخەکان لە ژێر کاریگەری هۆکارەکانی وەک دابینکردن و خواست، ڕەچاوکردنی سیاسی و هۆکارە ژینگەییەکاندایە. جەختی لەسەر هاوسەنگی ناسکی کردەوە کە پێویستە بۆ پاراستنی نرخەکان لە نێوان ٧٥ بۆ ٩٥ دۆلار بۆ دڵنیابوون لە گونجاوی بەکاربەر و بەردەوامیی پیشەسازی.

سەبارەت بە چارەنووسی نەوتی هەرێمی کوردستان لە نێوان گفتوگۆکان سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک بۆ تورکیا، ئەحمەد موفتی بریکاری وەزیری هەرێم پرسیارە تایبەتەکەی سەبارەت بە دانوستانەکانی دەستپێکردنەوەی نەوت لادا، جەختی لەسەر دیدگا فراوانتر و گرنگیی چارەسەرکردنی نیگەرانییە بەرفراوانەکانی وزە لە دەرەوەی نەوت کردەوە، بەتایبەتی گرنگیدان بە گاز کارەبا. ئەو تێڕوانینە هەڵەی سەبارەت بە ڕۆڵی باڵادەستی ئاو لە دابینکردنی کارەبادا ڕاستکردەوە و رایگەیاند کە 90%ی کارەبای هەرێمی کوردستان لە غازەوە دێت. هەرێم لە بەکارهێنانی غازی سروشتی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبادا سەرکەوتوو بووە، کە توانای بەرچاوی هەیە بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی غاز.

موفتی ئاماری بەنرخی پێشکەش کرد، تیشکی خستە سەر توانای هەرێم بۆ بەشدارییەکی بەرچاو لە دابینکردنی گشتیی غازی عێراق. “کوردستان نزیکەی 50%ی کۆی بەرهەمی غازی عێراق بەرهەم دەهێنێت.” ئه‌و ووتی. هاوکات گەشبینی خۆی دەربڕی و پێشبینی دەکات هەرێم بگاتە ئاستێک کە لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا تا ساڵێک لە 60%ی غازی عێراق بەرهەم بهێنێت. پاشان ستایشی کەشوهەوای لەباری وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستانی کرد، کە نموونەی دەرهێنانی سەرکەوتووانەی کۆمپانیای کرێسێنت پترۆلیۆم بوو بۆ دەرهێنانی 500 ملیۆن پێ سێجا غاز ڕۆژانە. “تەحەدیاتی غاز لە لۆجستیدایە”، پێویستی بە ژێرخانی وەک بۆری هەیە بۆ گواستنەوەی کارا.

موفتی سەرنجی خستە سەر لایەنی چاوپۆشیکراوی وزەی نوێبووەوە و نەبوونی عێراق لە سیناریۆی قەرزی کاربۆنی جیهانی. جەختی لە گرنگی بەرەنگاربوونەوەی پرسی سووتانی گازی فلەر کردەوە، کە بەشدارێکی سەرەکییە لە ئاستەنگە ژینگەییەکانی عێراقدا. گرنگیدان بە وزەی نوێبووەوە، لەگەڵ دەستپێشخەرییەکانی وەک چاندنی نەمام، دەتوانێت کاریگەرییەکی بەرچاو لەسەر ژینگە هەبێت.

بریکاری وەزیر چەمکی كرێدیتی کاربۆنی وەک فاکتەری چارەنووسساز لە ژینگەی وەبەرهێناندا ناساند، تیشکی خستە سەر پڕۆژەیەک لە گەرمیان کە گازی فلەر دەگۆڕدرێت بۆ کارەبا بە ئامانجی بەدەستهێنانی كرێدیتی کاربۆنی. جەختی لە گرنگی ئەخلاقی و دارایی كرێدیتی کاربۆنی کردەوە، داوای لە عێراق کرد بەشداری هەوڵە جیهانییەکان بکات لە پاراستنی ژینگەدا.

زەینەب رەبیع پرسیارێکی ئاراستەی ئەلعامیری کرد و باسی لە پرسی گرینگی پاشەڕۆ بەهۆی سووتانی غازی فلەر لە عێراق کرد و زیانی ڕۆژانەی تا پێنج ملیۆن دۆلاری خەمڵاند. ئەلعامیری باسی لە ستراتیژی پەرەسەندنی عێراق کرد بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم تەحەدایە، هەروەها ئاماژەی بە رێنمایی حکومەت کرد بۆ گرنگیدان بە قەرزی کاربۆن، جەختی لەسەر پێویستی گۆڕینی غازی سووتاو بۆ هێڵی بەرهەمهێنان، لە رێگەی کۆکردنەوە و بازرگانیکردن بەوەوە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا. ئەم هەوڵە هاوبەشە ئامانجیەتی رێژەی غازی سووتاو کەم بکاتەوە و “پێشکەوتنی بەرچاو لە دابەزاندنی بۆ نزیکەی ٣٥% بەدەست هاتووە.”.

ئەلعامیری قووڵ بووەوە لە گواستنەوەی جیهانی لە سووتەمەنی بەردینیەوە بۆ وزەی نوێبووەوە، وڵاتانی بە پشتبەستن بە پێشکەوتنەکانیان پۆڵێن کرد. عێراق بەهۆی ئەوەی بەرهەمهێنەری سەرەکی سووتەمەنی بەردینی، بە هێواشی ئەم گۆڕانکارییە لە هەندێک لە ئابوورییە پێشکەوتووەکان بەڕێوەدەبات. جەختی لە گرنگی چارەسەرکردنی غازی سووتاو و کاریگەرییەکانی لەسەر ژینگە و پێویستی وەرگرتنی سەرچاوەی وزەی نوێبووەوە کردەوە. سەرەڕای هەبوونی 8 هەزار بۆ 10 هەزار مێگاوات وزەی خۆر، بەڵام بەکارهێنانی راستەقینەی عێراق سنووردار بووە. جەختیشی لە پێویستی ماوەیەکی گواستنەوەی دە ساڵە کردەوە بۆ کەمکردنەوەی بەرچاوی پشتبەستن بە سووتەمەنی بەردینی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا.

عەبدوڵڵا ئەلقازی ئاماژەی بە سەرکەوتنی ئیمارات کرد لە جێبەجێکردنی ستراتیژی سەرکەوتووی وزەی نوێبووەوە، هەروەها پابەندبوونی وڵاتەکەی بە کەمکردنەوەی پشتبەستن بە سووتەمەنی بەردینی. ئەو دەستکەوتەکانی ئیماراتی بۆ پلاندانانی ورد، کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە دەستیپێکردووە، بە گرنگیدان بە هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی وزە. ئێستا گەورەترین وێستگەکانی وزەی خۆری ناوچەکە لە ئەبوزەبی و دوبەیدان. ئەلقازی دانى بە کاریگەرییە ژینگەییەکانى دەرهێنانى نەوتدا ناوە، بەتایبەت دەردانى گازە گەرمخانەکان کە بەشدارن لە نەخۆشی و شێرپەنجە لە پارێزگا بەرهەمهێنەرەکانى نەوتدا. باسی لە پلانی ئیمارات بۆ پاراستنی ژینگە کرد و ئاماژەی بە دەستپێشخەری هاوشێوەی وڵاتانی دراوسێی وەک سعودیە، مەغریب، میسر و ئوردن کرد.

سەبارەت بە توانای هەرێمی کوردستان بۆ پڕۆژەکانی وزەی نوێبووەوە، ئەحمەد موفتی تیشکی خستە سەر پێگەی ناوازەی کوردستان، بە سامانی سروشتی پاکتر وەک غاز و سوودێکی جوگرافی بۆ وزەی ئاو. جەختی لە گرنگی پلاندانانی ستراتیژی کردەوە، ئاماژەی بەوەشکرد کە مۆدێلی هەر وڵاتێک یان هەرێمێک بۆ گواستنەوە بۆ وزەی نوێبووەوە دەبێت بەپێی پێداویستییە تایبەتەکانی خۆی بگونجێت.

زەینەب ڕەبیع سەرنج و پرسیاری ئامادەبووانی وەرگرت. لە نێو ئەمانەدا دەربڕینی نیگەرانی سەبارەت بە وەبەرهێنانی غاز کە لە ئێستادا سوودی بۆ دانیشتوانی هەرێمی کوردستان نییە لە پلەی یەکەمدا، جەختیان لەسەر گرنگی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان کردەوە. نیگەرانییەکانی دیکە پەیوەستن بە پابەندبوونی وەبەرهێنەران بە چاودێریکردنی کاریگەرییە نەرێنییەکانی تەندروستی لەسەر ئەو کەسانەی لە دەوروبەری وەبەرهێنانی غازدا دەژین. ئەلقازی جەختی لە پابەندبوونی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری غاز کردەوە بۆ چارەسەرکردنی گازەکان و کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر ژینگە. باسی لە دەستکەوتی کۆمپانیاکەیان کرد کە گەیشتە قۆناغی سفری تۆڕ و بەکارهێنانی وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا.

پرسیارێک سەبارەت بە جێبەجێکردنی وزەی با لە هەرێمی كوردستان کرا، بە ئاماژەدان بە ناوچە شاخاوییەکانی ناوچەکە بە گونجاو بۆ وزەی با. ئەحمەد موفتی تیشکی خستە سەر پێویستی رێبازێکی پلەبەندی بۆ سەرچاوەکانی وزە، سەرەتا سەرنجی لەسەر گاز، پاشان خۆر و دواجار با. ناوبراو جەختی لە گرنگی رەچاوکردنی توانای هەرێمی كوردستان بۆ بەرهەمهێنانی وزە و پێشکەوتن بەو غازەی کە لەبەردەستدایە، کردەوە.

ديداری مێری 2023

گەنگەشەی سیاسەتە دەستبەجێكانی عێراق

11-10 ی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەم

پانێڵی 2: ئەولەویەتەكانی وزەی عێراق: نەوت و گاز و وزەی نوێبووەوە

ڤیدیۆی پانێڵ

Comments are closed.