پێویستە هەرێمی کوردستانی عێراق شانازی بەو ناوبانگە بکات کە وەک پارێزەری پێکهاتەکان ناسراوە، بەهۆی دابینکردنی ئاسایش و لەخۆگرتنی ئەو پێکهاتانەی کە هەڕەشەیان لەسەرە. بەڵام، سەرەڕای دەوڵەمەندی پێکهاتە کۆمەڵایەتیەکەی، سیستەمی سیاسی لە هەرێمی کوردستان ڕەنگدانەوەی پێکهاتە فرەییەکەی نیە. بۆ ئەوەی پێکهاتەکان ڕۆڵی بەهێزتریان هەبێت لە هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەم پێکهاتە فراوانە ئێتنی و ئایینیە پێویستی بە نوێنەرایەتی ڕاستەقینە هەیە لە فەرمانڕەوایەتی و ژیانی مەدەنی دا.
لە خوولی ئێستادا يازده پەرلەمانتار نوێنەرایەتی پێکهاتەکان دەکەن لە پەرلەمانی کوردستان، پێنج له‌وانه بۆ توركومان و شه‌ش دانه‌ش بۆ كريستيانه كلدۆئاشووريهكان. بەڵام ئه‌وانه تەنیا لە داڕشتنی یاساداناندا به‌شدارن، بەبێ بەشداری ڕاستەقینە لە پرۆسەی بڕیاردان و جێبەجێکردن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان. یەکێک لەو شێوازانەی کە دەکرێت لە ڕێیەوە ئەم میکانیزمەی ئێستا پەرەی پێبدرێت بریتیە لە دامەزراندنی دوو ئەنجومەنه: يه‌كێكيان بۆ پێکهاتە ئێتنیهكانی توركومان و عه‌ره‌ب و ئاشووری و كلدانی و ئه‌رمه‌نی، ئه‌وی ديكه‌يان بۆ پێكهاته ئاینیەکانی ئێزدی و كريستيان و كاكهيی و زه‌رده‌شتی و مه‌ندائی و بههايی. پێويسته هه‌ردوو ئه‌نجومه‌ن بكرێنه به‌شێكی دانه‌بڕاو له پهيكهری په‌رله‌مان و حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مانه‌تی به‌شداربوون و كارتێكردنيان هه‌بێ له پرۆسه‌ی بڕياردان له به‌رزترين ئاستی ياسادانان و جێبه‌جێكردن.
بنیاتنانی متمانەی پێکهاتەکان بە سیستەمی فەرمانڕەوایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق نەک تەنیا دەبێتەهۆی گەرەنتیکردنی سەقامگیری بەردەوام و قبووڵکردنی یەکتر، بەڵکو بەهەمان شێوە دەبێتەهۆی پاراستنی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی دەوڵەمەندی ناوچەکانیان.بۆيه‌ش، پێويسته پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی پێكهاته‌كان له ده‌ستووری هه‌رێمدا بچه‌سپێندرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری ئه‌وانه له پرۆسه‌ی ياسادانان و جێبه‌جێكردن و به‌دواداچووندا مسۆگه‌ر بكات.
کلیک بکە بۆ دابەزاندنی ڕاپۆرتەکە بە زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی
بابەتی پەیوەندیدار: