Back

پێویستە کوردستان گفتوگۆکانی بۆ قەرزی نێودەوڵەتی بە ڕوانگەیەکی ڕوونتر دەستپێبکاتەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەم دواییانە هەوڵیدا کە نزیکەی ٥ ملیار دۆلاری لە بانکە نێودەوڵەتییەکان قەرزبکات بۆ ئەوەی پێویستییە داراییەکانی پڕبکاتەوە لە سەروبەندی ئەو قەیرانە ئابووریەی کە ڕووبەڕووی بۆتەوە. ئەمەش بڕیارێکی دروستە، لەو کاتەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا ناکۆکییەکانی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی لە بەخدا، کە هەڵسا بە بڕینی بەشە بوودجە هەرێمی کوردستان لە سەرەتای ٢٠١٤، چارەسەر نەبووە.

بەڵام، هیواکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەدەستهێنانی قەرز هەر بە خێرایی بزربوون بەهۆی ناکۆکی ناوخۆ. بەهەمان شێوە، ئەم هەوڵەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناڕەزایی بەهێزی چەند پارتێکی سیاسی لە نێو پەرلەمان لێکەوتەوە و دژی پرۆسەکە بوون، ترسیان لەوەیە کە ئەمە ببێتە هۆی زیادکردنی گەندەڵی و لەبەر ئەوە بایکۆتی پرۆسەی دەنگدانەکەیان کرد. ناکۆکی لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم لە ماوەی مانگی ئاب، دۆخەکەی ئاڵۆزتر کرد. ئەم پەرەسەندنانە بوونەتە هۆی لاوازکردنی متمانە لای ئەو وەبەرهێنەرانەی کە ئامادەبوون قەرز بدەن بە حکومەتی هەرێمی کوردستان.

سەرەڕای ئەمانە، تاکە ڕێگەی دەرچوون لەو قەیرانە ئابووریە، بەلایەنی کەم لە داهاتوویەکی نزیکدا، قوڵکردنەوەی هەوڵەکانە بۆ بە ڕاکێشانی سەرمایەی نوێ بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو پارەیەی کە کوردستان نەیتوانیوە لەناوخۆ بەرهەمی بێنێت. جگە لەمە، هێچ بژاردەیەکی تری ئابووری یان سیاسی دروست نیە. داهاتی یەک دەستەی وەک بە ئەهلیکردن کێشە سەرەکییەکەی بەدەستهێنانی داهاتی گشتی چارەسەر ناکات. بژاردەیەکی ڕوون بریتیە لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لەگەڵ بەخدا، بەڵام جیاوازییە سیاسییەکانی نێوان هەردوولا زۆر زاڵترە. بۆیە، پێویستە بەرپرسان سەر لەنوێ دەستبکەنەوە بە گفتوگۆکان بۆ ڕاکێشانی قەرز لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان. دروستکردنەوەی متمانە پێویستی بە شەفافیەتی زۆرتر هەیە لە پرۆسەکە و بەهەمان شێوە ڕووانگەیەکی ڕوونتر بۆ چۆنیەتی و لە چی بوارێک بەکارهێنانی ئەم قەرزە.

چی بکرێت تا ئەم بارگرانیە لەڕووی داراییەوە دروستبێت

ڕاپۆرتی بانکی نێودەوڵەتی کە هەڵساوە بە هەڵسەنگاندنی ئابووری هەرێم لەسەرەتای ٢٠١٥ کە قەرزی گشتی هەرێمی کوردستان لە نزیکەی سفرەوە لە ساڵی ڕابردوو بەرزبۆتەوە بۆ نزیکەی ٢٠%ی لەماوەی ئەمساڵ. بەڵام ئێستا ئەم ڕێژەیە بەرزترە چونکە قەرزی گشتی لە نێوان ١٠ تا ١٧ ملیار دۆلارە بەگوێرەی ئەم سەرچاوەیە.

قەرزکردنی نزیکەی ٥ ملیار دۆلاری تر بارگرانیەکی قورسە بەڵام پێویستە لەهەمان کاتدا. بەڵام، ڕێژەی زیادەی ئەم قەرزە کێشە هەرە گەورەکەیە. لە گفتوگۆکانی پێشوو، دامەزراوە داراییەکان داوای نزیکەی ١٢% وەک ڕێژەی زیادە (Interest rate) کردووە، کە زۆر زیاترە لە ٨% عێراق. ئەمەش ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ کەمی متمانەی وەبەرهێنەران لە داڕشتنی سیاستەی هەرێمی کوردستان. پێشبینیکردنی ڕێژەیەکی باشتر ئەستەمە، چونکە هەرێمی کوردستان هەمان مۆدێڵی دامەزراوەیی وڵاتێکی بەکاربەر.

بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم گرفتانە و دروستکردنی بڕوا بۆ ئەم بارگرانیە کە پێویستە، دەبێت ئەم سەرمایە قەرزکراوە بەشێوەیەکی بەرچاو بەکاربهێندرێت بۆ دەربازکردنی کوردستان لەم قەیرانە نەوەک پینەکردنێکی کاتی. حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو بژاردەی لەبەر دەستە. دەتوانێ ئەم قەرزە بەکاربێنێت بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران، بەو چەشنە کاری پڕۆژەکانی ژێرخان بە وەستاوی دەمێننەوە. یاخود بەکارهێنانی بۆ دانەوەی قەرزی کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم، بەم چەشنە دووبارە بوژاندنەوەی پیشەسازی نەوت. هەردوو بژاردەکە لە خوارەوە تاوتوێکراون.

بارودۆخی ئابووری زۆربەی خێزانەکان لە کوردستان زۆر بەرەو خراپی چووە لە ماوەی ساڵی ڕابردوو، چونکە زۆرینەی دانیشتوانی دامەزراو بە ڕاستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆ پشت دەبەستن بە کەرتی گشتی. چونکە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشە بوودجەی شایستەی خۆی لە بوودجەی عێراق لەوەتەی ٢٠١٣ وەرنەگرتووە بۆتە هۆکاری ئەوەی کە مووچە لە کاتی خۆی بەبەردەوامی نەدرێت و گرێبەستە گشتییەکانیش قەرەبوو نەکرێنەوە. پڕۆژە بچووکەکانیش کە پەیوەندییەکان نیە بە حکومەتەوە بەهەمان شێوە توشی گرفت بوونەتەوە چونکە بەکاربردنی لە کەمترین ئاستیدایە.

بەگوێرەی زانیاری بەردەست، خێزانەکان پشتیان بەستووە بە قەرزی نافەرمی بۆ بەردەوامیدان بە ستانداردی ژیانیان، وە هەروەها سەرفکردنی ئەو پاشەکەوتەی کە هەیانبووە کە ئەمیش ئەوەندەی نەماوە کۆتای بێت. پێدانی مووچە و قەرەبووکردنەوەی گرێبەستەکان بە دڵنیاییەوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ خستنەبازاڕی کاش و چالاککردنەوەی ئابووری ناوخۆ. بەهەمان شێوە، دووبارە دروست کردنەوەی ئەو هەلی کارانەی لە دەست چوون لە ماوەی ڕابردوو و یارمەتیدەر دەبێت لە سوککردنی ئەو دۆخە کۆمەڵایەتیەی کە بەهۆی قەیرانی ئابووری و مرۆییەوە هاتۆتە ئاراوە.

لە لایەکی ترەوە، کەرتی نەوت هەیە لە کوردستان. بەشێکی زۆری ئەم قەرزە گشتیە قەرزی کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەکانە. وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە نزیکەی ٣ ملیار دۆلار قەرزداری کۆمپانیا نەوتییەکانە بە تێکڕا، لەوکاتەی شیکەرەوەکانی تر ئەم ژمارەیە بە دوو تا سێ بەرامبەر لە قەڵەم دەدەن. پێنەدانی شایستە داراییەکانی کۆمپانیا نەوتییەکان، هەندێک لەو کۆمپانیایانەی خستۆتە بارودۆخێکی مەترسیداری داراییەوە. لەوەش مەترسیدار تر، بۆتە هۆی وەستانی هاتنە ناوەوەی وەبەرهێنان و پلانەکانی پەرەسەندن و پەرەپێدانی زۆربەی کۆمپانیاکانی نەوت لە کوردستان.

بڕیاری ئەم دواییەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە جیاکردنەوەی بەشێکی داهاتی فرۆشتنی ڕاستەوخۆی نەوت بۆ کۆمپانیا بەرهەم هێنەرەکانی نەوت بەشێوەیەکی مانگانە هیوایەکی بچووک بەرەو بەتەواوی پێچەوانەکردنەوەی لەدەست دانی متمانە. لەو کاتەی کە پلانەکانی پەرەپێدان و ئایندەی بارودۆخەکە بە ناڕوونی ماوەتەوە بۆ وەبەرهێنەران، حکومەت ناگاتە ئاستی بەرهەمێنانی پێویستی ئەوتۆ کە هۆکارە بۆ دەربازکردنی حکومەت لەم قەیرانە داراییە. چونکە ئەمە پێویستە بە بەرهەمهێنانی ڕێژەیەکی زیاتر لە ٥٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا هەیە. لە کۆتایی، هەناردەکردنی نەوت، لە ڕێگەی فرۆشتنی ڕاستەوخۆ یاخۆد لە ڕێگەی سۆمۆ، تەنیا سەرچاوەی داهاتە بۆ حکومەتی هەرێم.

کێشەی دابینکردنی سەرچاوەکان

ئەگەر هەرێمی کوردستان هەرێمێکی بەکاربەر نەبووایە، مەبدەئی باج بوونی دەبوو، بەکارهێنانی پارەی قەرزکراو لە ئابووری ناوخۆ بە پێدانی مووچە و دەستپێکردنەوەی پرۆژەکانی ژێرخان بڕیارێکی دروست دەبێت. ئەوکاتە، لەگەڵ بوژانەوەی ئابووری، کەرتی گشتی وردە وردە سوودەکانی ئەو بوژانەوەیەی پێدەگات و دەتوانێت بەرگەی خەرجیەکانی بگرێت، لەنێویاندا پێدانی مووچە و قەرزی پڕۆژەکان. ئەم قەرزە سوودی کۆمەڵایەتی دەبێت، بەڵام ئەمە ڕاستیەکە نیە بەڵکو لە کۆتایدا حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەمان دۆخی ئێستا خۆی دەبینێتەوە؛ بێ توانایی لە پێدانی مووچە و وەستانی هەناردەی نەوت و دامەزراوە داراییەکانیش نیگەران بۆ قەرزەکانیان.

لە جیاتی ئەوە، بژاردەی باشتر بۆ خۆ بەدوورگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەو بازنەیە بریتیە لە وەبەرهێنانی ئەو سەرمایەیە لە باشترکردنی کەرتی نەوت و زیادکردنی بەرهەمهێنان. بە زیادبوونی وردە وردەی بەرهەمی نەوت، داهاتی حکومەت زیاد دەکات بۆ ئاستێک کە بتوانێ بەرگەی خەرجیەکانی بگرێت و پێداویستیە کۆمەڵایەتییەکان دابینبکات.

جێگەی داخە کە بەهۆی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی وڵات، پارەی قەرزکراو ناکرێت بە ڕاستەوخۆیی لە چارەسەرکردنی بارودۆخی کۆمەڵایەتی هەرێم سەرف بکرێت. هەڵەیەکی گەورەیە کە هەوڵبدرێت قەیرانی کۆمەڵایەتی چارەسەربکرێت بەبێ چارەسەرکردنی کێشەی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان. بەبێ ئەوەی دوایی، پلانەکانی ئایندە دەکەونە مەترسیەوە. بەرگەگرتن و ڕزگاربوون لە دۆخی ئێستا، بەداخەوە، دەکەوێتە ئەستۆی کەرتی نەوت بەهۆی کەمی ڕیفۆرم و چاکسازی لە هەیکەلیەتی ئابووری لە ڕابردوودا. بۆیە، ئەرکی داهاتوو دەبێت کەرتی نەوت تەواوکەری سیستەمی باج بێت نەوەک جێگرەوەی.

Comments are closed.