Back

پاراستنی مافی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان

پێویستە هەرێمی کوردستانی عێراق شانازی بەو ناوبانگە بکات کە وەک پارێزەری پێکهاتەکان ناسراوە، بەهۆی دابینکردنی ئاسایش و لەخۆگرتنی ئەو پێکهاتانەی کە هەڕەشەیان لەسەرە. بەڵام، سەرەڕای دەوڵەمەندی پێکهاتە کۆمەڵایەتیەکەی، سیستەمی سیاسی لە هەرێمی کوردستان ڕەنگدانەوەی پێکهاتە فرەییەکەی نیە. بۆ ئەوەی پێکهاتەکان ڕۆڵی بەهێزتریان هەبێت لە هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەم پێکهاتە فراوانە ئێتنی و ئایینیە پێویستی بە نوێنەرایەتی ڕاستەقینە هەیە لە فەرمانڕەوایەتی و ژیانی مەدەنی دا. ئەم پەیامە لە کۆبوونەوەیەکدا کە هاوکاتبوو لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (ئینستیتیوتی مێری) بە ناونیشانی “پاراستنی مافی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان: مۆدێلێکی خۆماڵی” لە ڕۆژی پێنجشەمە، ٨ کانوونی یەکەم.

لە کۆبوونەوەکەدا، ئەندامانی پەرلەمان و نوێنەرانی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی سەربە پێکهاتە ئێتنی و ئاینیەکان تاوتوێی ڕاپۆرتەکەی ئینستیتیوتی مێری و پێشنیازەکان و ڕێگاکانی بەرەوپێشبردنی ئەم دەستپێشخەریە لە ڕێگەی لۆبیکردن و یاساوە.

IMG_6899

پرۆفیسۆر دلاوەر عەلائەدین، سەرۆکی ئینستیتیوتی مێری، ئاماژەی بەوەدا کە لە خوولی ئێستا ١١ ئەندام پەرلەمان نوێنەرایەتی پێکهاتەکان دەکەن لە پەرلەمانی کوردستان بەڵام تەنیا بەشدارن لە داڕشتنی یاسا بەبێ بەشداری ڕاستەقینە لە بڕیاردان و پرۆسەی جێبەجێکردن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان. یەکێک لەو شێوازانەی کە دەکرێت لە ڕێیەوە ئەم میکانیزمەی ئێستا پەرەی پێبدرێت بریتیە لە دامەزراندنی دوو ئەنجومەن بۆ پێکهاتە ئێتنی و ئاینیەکان.

ڕۆمیۆ هەکاری، کریستیان و ئەندام پەرلەمانی پێشووتر لە پەرلەمانی کوردستان گوتی، پێشنیازەکەی ئینستیتیوتی مێری لەم بوارە کاریگەری زۆری دەبێت بەئاراستەی فرەیی و سەقامگیری. هەروەها گوتی ئەم پێشنیازە “دەبێتە هۆی گەرەنتیکردنی بەشداری کارای پێکهاتەکان لە سیستەمی فەرمانڕەوایەتی لە هەرێمی کوردستانی عێراق”.

IMG_7296

کرمانج عوسمان، ڕاوێژکاری دەستەی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستانی عێراق، بەهەمان شێوە ستایشی پێشنیازەکەی ئینستیتیوتی مێری بۆ دامەزراندنی ئەنجومەن بۆ پێکهاتەکان کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی بەدامەزراوەکردنی پاراستنی مافەکانی پێکهاتەکان لە ڕێگەی گەرەنتیکردنی بەشداری کارایان لە یاسادانان، جێبەجێکردن و پرۆسەی بەدواداچوون لە دەستووری هەرێمی کوردستانی عێراق. پاڵپشتی دەستەی مافەکانی مرۆڤی بۆ پێشنیازەکەی ئینستیتیوتی مێری دەربڕی و هەروەها کارکردن لەگەڵ نوێنەری پێکهاتەکان بۆ پاڵپشتیکردنی ئەم دەستپێشخەریە لەڕێگەی دەرکردنی یاسای پێویست.

IMG_7278

ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە کۆکبوون لەسەر ئەوەی کە پێویستە کاری زیاتربکرێت بۆ پاراستنی مافە کەلتووری و پەروەردەیی و زمانەوانی و ئاینیەکانی پێکهاتە ئێتنی و ئاینیەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق و ڕاپۆرتەکەی ئینستیتیوتی مێری بنەمایەکی پتەودەبێت بۆ داکۆکیکردن و سیاسەتی لەم شێوەیە لە داهاتوودا، بەهەمان شێوە لە ڕێگەی پاراستنی ئەم مافانە لە دەستووردا. بنیاتنانی متمانەی پێکهاتەکان بە سیستەمی فەرمانڕەوایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق نەک تەنیا دەبێتەهۆی گەرەنتیکردنی سەقامگیری بەردەوام و قبووڵکردنی یەکتر، بەڵکو بەهەمان شێوە دەبێتەهۆی پاراستنی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی دەوڵەمەندی ناوچەکانیان.

کلیک بکە بۆ داگرتنی ڕاپۆرتەکە بەزمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی.

Comments are closed.