Back

ستراتيژێکی نوێ ودرێژخایەن بۆ پرسی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان

لە ڕاپۆرتێکدا بە ناونيشانی “مانەوەی درێژخایەن: پلانێکی نوێ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان” ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە کۆمەڵێک بابەتی گرنگ وپەیوەست بە پرسی ئاوەرکان لە هەرێمی کوردستان دەخاتە بەرباس و شرۆڤەیان دەکات. وەهەروەها ئەو ڕاپۆرتە ئەو هەنگاوانە دەستنێشان دەگات کە لەداهاتودا پێويستە بنرێن بۆ زاڵ بوون بەسەر ئەو تەحەدایانەی و کە بەهۆی بەردەوامبوونی شەپۆلی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان هاتوونەتە ئاراوە. ئەم زانیاریانە کە لە ڕاپورتەکەدا هاتوە، لە ميانی کۆبوونەوەی ١٠ ئەیلولی ٢٠١٥دا کۆکراونەتەوە و ئەو کۆبوونەوەیەش لەگەڵ بەرپرسە سەرەکیە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارە نێودەوڵەتییەکان بەسترا بە مەبەستی تاوتوێکردنی شێوازی دیکەی مامەڵەکردن لەگەڵ کاریگەرییە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووریەکانی پرسی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان.

ئامادەبووانی ئەو کۆبوونەوەيە بە شێوازێکی گشتی کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە پێویستە شێوازی ئێستای بەڕێوەبردنی پرسی ئاوارەکان، کە زیاتر تەرکیز دەخاتەسەر بەدەنگەوەهاتنی بەپەلە ب، بگۆڕدرێت بەشێوازێک کە دووربين و درێژخایەن بێت هەماهەنگی لەگەڵ خوودی ئاوارەکان بگرێتە خۆ. پێویستە ئەم شێوازە نوێیە تەرکیز بخاتەسەر برەودان بە هۆکارەکانی خۆژیاندنی سەربەخۆ و هەروەها پێکەوەژیان لەنێوان ئاوارەکان و کۆمەڵگای خانەخوێ. لەهەمان کاتدا ئامادەکاری بکرێت بۆ فەراهەمکردنی گەڕانەوەێکی بێ ترس وبە پێی ئارەزوو لە داهاتووی دوور. لەو ڕاپورتە سێ خاڵ کراون بە بنەما کە پشت دەبەستن بە هەستیاری دژ بە جێندەر و تەمەن و ئاین و ئێتنی،:

  • بەشێویەکی سەرەکی، پتەوکردنی پێکەوەژیان و بەرگەگرتن لەنێو کۆمەڵگاکانی خانەخوێ بۆ ئەوەی ئاوارەکان ژیانێکی سەربەخۆ و بەردەوام لە داهاتوویەکی پێشبینیکراو ببەنەسەر.
  • وەبەرهێنان بکرێت بۆ دابینکردنی هەڵومەرجی باشتر لەو ناوچانەی کە ئاوارەکان لێوەی هاتوون بۆ کارئاسانکردنی گەڕانەوەی بە ئارەزوو لە مەودای درێژخایەن.
  • داڕشتن و پەيڕەوکردنی ستانداردێک لەسەربنەماکانی مافیمرۆڤ و خۆشگوزەرانی کە پێویستە زامن بکرێت بۆ هەردوو کۆمەڵگای ئاوارە و خانەخوێ.

بەهەمان شێوە، ڕاپۆرتەکە بەشێوەیەکی ورد دەپڕژێتەسەر ئاستەنگ و دەرفەتەکانی ژێر هەر بنەمایەک و پێشنیازی گشتگیر بۆ دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و ڕێكخراوە مرۆییەکان، کەرتی پەرەپێدان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پەیوەندیدار بە پرسی ئاوارەکان لە ئێستا و داهاتوو لە خۆدەگرێت. کۆبوونەوەی مانگی ئەیلول و ئەم ڕاپۆرتەی کە لێی بەرهەم هاتووە، هەنگاوە سەرەتاییەکانن لە دەستپێشخەرییە بەردەوامەکانی ئینستیتیوتی مێری لە یارمەتیدانی لایەنە پەیوەندییدارەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو و پشت ئەستوور بە ستراتیژ بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانەی کە بەهۆی قەیرانی ئاوارەبوون لە هەرێمی کوردستان هاتۆتە ئاراوە.

کلیک بکەن بۆ داگرتنی ڕاپۆرتەکە بە زمانی ئینگلیزی

Comments are closed.