Back

تاوتوێکردنی ئایندەی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان

لەگەڵ سەرهەڵدانی قەیرانەکان لە عێراق لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤، نزیکەی ٣،٢ ملیۆن کەس لە کۆی گشتی خەڵکی عێراق کە ٣٥ ملیۆنە ئاوارە و دەربەدەر بوون. لەو ژمارەیەش نزیکەی ١ ملیۆنی روویان لە هەرێمی کوردستان کرد لە کاتێکدا کە هەرێمی کوردستان پێشتر داڵدەی ٢٥٠ هەزار پەنابەری سووری کردبوو. سەرەڕای ئەوەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کاری باشيان ئەنجام داوە لە پێشکەشکردنی پێداویستی و ژێرخان، بەڵام دەشێت بوترێرت کە شێوازی ئێستای مامەڵەکردن لەکەڵ قەیرانەکەدا سەرکەوتوو نابێت لەمەودای درێژدا.

لە ئێستادا،پێشکەشکردنی یارمەتی سەرەکی و پێویست تەرکیزی ئەو لایەنانەیە کە هاوکاری مرۆیی پێشکەش دەکەن. ئەمەش لە کاتێکدایە کە بارودۆخی لەبار و ئارام بۆ گەڕانەوەی بەپەلەی ئاوەراکان بۆ نێو ماڵی خۆیان هێشتا فەراهەم نەبووه. ئەوەی ڕوون نیە مەودای توانای حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیە لەمەڕ بەردەوامێتی هاوکاریەکانە. هەر بۆیە کاری پێکەوەیی تێکڕای لایەنەکان زۆر پێویستە بۆ یارمەتیدانی ئاوارەکان تابتوانن پشت بەخۆیان ببەستن و ژیانێکی شياو بەسەر بەرن لەو شوێنانەی کە لێی دەژین.

IMG_6597

ئەم خاڵانەی سەرەوە، بابەتگەلێکن کە لە لایەن داڕێژەرانی سیاسەت و بڕیاردەران تاوتوێ دەکرێن. هەڵبەتە وەڵام دانەوەی ئەم بابەتانە زۆر گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان چونکە زۆرترین رێژەی ئاوەرەکانی لەخۆگرتوە یارمەتی دەرکێشیان پێ دەکات.

“پێویستە لە ڕێی دیالۆگەوە پرسی ئایندەی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ بکرێت”

بۆ تاوتوێکردنی ئەم پرسە گرنگ و درێژخایەنە، ئینستیتیوتی مێری هەڵسا بە سازکردنی کۆبوونەوەیەک بۆ کۆکردنەوەی وەزیر و بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسی دیپلۆماسی وڵاتانی کۆمەکبەخش (لەنێوانیاندا ئەمریکا، یەکێتی ئەوڕوپا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و تورکیا) و ئەندامانی ئاژانسەکانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان (OCHA, UNAMI, UNDP and UNHCR ) کە لەهەرێمی کوردستانن.

IMG_6609

دروستکردنی دیالۆگ بۆ تاوتوێکردنی پرسی ئایندەی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان پێویستە. بە شێوەێک کە هەریەک لەم خاڵانە لەخۆبگرێت: شێوازی پتەوکردنی پێکەوەژیان و بەرگەگرتن لە نێو کۆمەڵگاکانی خانەخوێ و چۆنیەتی باشترکردنی بارودۆخی شوێنی ڕەسەنی ئاوارەکان و چی ستانداردێک لە ڕووی مافی مرۆڤ و خۆشگوزەرانیەوە زامینبکرێت بۆ کۆمەڵگای ئاوارە و خانەخوێ.

تێکڕای ئامادەبووان ڕێکەوتن لەسەر بەردەوامیدان بە دیبەیت بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ نیگەرانییەکانی ئێستا و داهاتوو، وە پەرەپێدانی ستراتیژیەکی ئەوتۆ کە گشت لایەنە پەیوەندیدارەکان پەیڕەوی بکەن. ئینستیتیوتی مێری بە ئەرکی خۆی دەزانێت کارئاسانیکردن بکات بۆ ئەم جۆرە دیبەیتە و ئەنجامدانی توێژینەوەی پێویست و بەشداریپێکردنی گشت لایەنەکان.

Comments are closed.