Back

ئینستیتیوتی ئاشتی وڵاتە یەکگرتووەکان و ئینستیتیوتی مێری هەماهەنگی لەگەڵ یەک دەکەن

“ئینستیتیوتی ئاشتی وڵاتە یەکگرتووەکان (USIP) بە شێوەیەکی مەیدانی و کارا لەگەڵ هاوکارەکانی لە عێراق هەماهەنگی دەکات و بەردەوامە لە دۆزینەوەی ڕێگاکانی پێشکەشکردنی یارمەتی. زۆر گوێبیستی ناوبانگی ئینستیتیوتی مێری بووین بۆیەش سووربووین لەسەر سەردانکردن و تاوتوێکردنی ئەو پرس و بابەتانەی کە جێی بایەخی هەردوولایە” خاتوو نانسی لیندبۆرگ، سەرۆکی ئینستیتیوتی ئاشتی وڵاتە یەکگرتووەکان، لە سەردانەکەیدا بۆ ئینستیتیوتی مێری لە بەرواری ١٠ی ئەیلولی ٢٠١٥، ڕایگەیاند.

خاتوو نانسی لیندبۆرگ ڕابەرایەتی شاندێکی پێشکەوتووی ئینستیتیوتی ئاشتی وڵاتە یەکگرتووەکان دەکرد بۆ هەولێر، کە هەریەک لە مەنال عومەر، جێگری سەرۆکی ئینستیتیوت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا؛ ئێلی ئەبوعەون بەڕێوەبەری پرۆگرام؛ ئوسامە خازی، ئەفسەری پرۆگرام؛ ڤیۆلا جینجەر، بەڕێوەبەری نووسین، و عەلی سلێمان، بەڕێوەبەری پرۆگرامی هەرێمی..

IMG_6877

ئامانجی سەردانی شاندەکە بۆ ناسینی ئینستیتیوتی مێری و زانیاری لەسەر پرسەکانی پەیوەست بە پەنابەر و ئاوارەکان بوون و هیواخوازبوون کە زانیاری زیاتر دەربارەی ستراتیژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئایندەی کورت و درێژخایەن بزانن.

پرۆفیسۆر دلاوەر عەلائەدین، سەرۆکی ئینستیتیوتی مێری، پێزانینی خۆی بۆ سەردانەکەیان نیشاندا و هەرجۆرە هەماهەهەنگیەکی لەگەڵ ئینستیتیوتی ئاشتی وڵاتە یەکگرتووەکان لەسەر پرسەکانی ئاشتی، سەقامگیری و دیموکراسی لە هەرێمی کوردستانی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرز نرخاند. ئامادەیی و هاریکاریی ئینستیتیوتی مێری نیشاندا بۆ بەدەستهێنانی ئامانجی هاوبەش لە نێوان هەردوو ئینستیتیوت.

سەرۆکی ئینستیتیوتی ئاشتی وڵاتە یەکگرتووەکان، خاتوو نانسی لیندبۆرگ ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ میوانداریکردنی شاندی ئینستیتیوتی مێری لە میانی سەردانەکەیان بۆ واشینتۆن دی سی. ئینستیتیوتی مێری بەنیازە ژمارەیەک پرۆژەی توێژینەوە لە نێویاندا ڕاپۆرتی کەرکوک، مافی پێکهاتەکان لە مانگی تشرینی یەکەم لە واشنتۆن پێشکەش بکات و دامەزراوەکانی ئەمریکا لە دواترین پەرەسەندنەکانی عێراق ئاگادار بکاتەوە.

Comments are closed.