Back

دەکرێ ئیدارەی ترەمپ ببێت بە سەرەتایەکی نوێ بۆ کورد؟

گۆرینی سیاسەتی دەرەوەی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سیاسەتێکی تەقلیدی بەهێزی لایەنگیری نێودەوڵەتی و هاوپەیمانی لە سەدەی پێشوو بۆ ئیدارەیەکی دژی جیهانگیری هەروەک بەڵێندراوە لە لایەن سەرۆکی هەلبژێردراو دۆناڵد ترەمپ، دەبێتە هۆی تێکدانی ئەو پەیوەندییە هەرێمییە دوورودرێژەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا هەیە. ئەم توێژینەوەیە باس لە هەندێک لە ڕاوێژکارانی ئیدارەی ترەمپ دەکات کە تایبەتن بە سیاساتی دەرەوە و بیروبۆچوونیان لەسەر سەربەخۆیی کورد. هەروەها توێژینەوەکە باس لە هەندێک لەم سیاسەتمەدارانە دەکات کە ترەمپ ناتوانی بیروبۆچوونیان بە هەند وەرنەگرێت.

جێگای باسە هیچ سەرۆکێک وەکو ترەمپ نەبووە بۆ ئەوەی پێشبینیەکان بە ئاسانی دەربارەی پلانەکانی بەدەست بهێنرێت. تا ئەم کاتە هیچ پلانێکی نەبووە و نزیکترین ڕاوێژکارانی بە بەردەوام دەگۆردرێن، بۆیە دیار نیە چەند لەوانە کە ترەمپ لە کارەکانی سیاسەتی دەرەوە پشتیان پێدەبەستێت، یاخود چەند لەوانەی لە کابینەی وەزاری خۆی کە دایمەزراندوون لە ئیدارەکەی دەمێننەوە. هەرچەندە ئەم پێشبینیانە و ڕاسپاردانە لەسەر بنەمای باشترین زانیاری کە هەیە دەربارەی متمانەترین ڕاوێژکار و هاریکارانی ترەمپ بە دەست هاتوون، بەڵام ناتوانرێت هیچ یەکێک لەمانە بە دڵنیایی پشتی پێببەسترێت.

ئەو ڕاپۆرتە بە زمانی ئینگلیزی لێرە بە فایلی پی دی ئێف دابەزێنە


Citation: Gallant, Z. (2016) Could the Trump Administration Mean a New Beginning for the Kurds?, MERI Policy Paper. vol. 3. no. 3.

Comments are closed.