Back

دیبەیتکردنی ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی ئێران

پلانی گشتگیری هاوبەش کە لە نێوان ئێران و گروپی وڵاتانی پێنج کۆ یەک لە ٢ نیسان ئیمزاکرا، پشت بە هاوکێشەیەکی سادە دەبەستێت: گەمارۆکانی سەر ئێران لادەبرێن ئەگەر کار لەسەر نیگەرانییەکانی پرۆگرامی چەکی ئەتۆمی بکات. بەگوێرەی پلانەکە، کاتی پێویست بۆ ئێران بۆ بەرهەمهێنانی یەک چەکی ئەتۆمی بە ٢ تا ٣ مانگ مەزەندە دەکرێت. رێکەوتنەکە، ئەم ماوەیە بۆ بەلایەنی کەمەوە ١ ساڵ درێژ دەبێتەوە لە ماوەی ١٠ ساڵی داهاتوو. لەم چوارچێوەیە، لەمەرامبەر ڕەزامەندی ئێران بۆ ڕاگرتنی تواناکانی بۆ دەستهێنانی چەکی ئەتۆمی، گشت گەمارۆکانی سەر ئێران لادەبرێن و پێشتریش ئێران ڕەزامەندنی نیشانداوە بۆ پشکنینەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی.

ئایا ڕێککەوتنامەکە بۆ هەرێمی کوردستان مانای چی دەگەیەنێت؟

کاریگەرییەکانی ڕێککەوتنامەی ئەتۆمی لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق پشت دەبەستن بە ڕۆڵی ئێران لە ناوچەکە بە نزیکبوونەوە لە ئیمزاکردنی ڕێککەوتنە هەمیشەییەکە لە مانگی حوزەیران ٢٠١٥.

سیناریۆی یەکەم: ئێران بەردەوام دەبێت لە بەرفراوانکردن و دەستێوەردان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لابردنی گەمارۆ ئابوورییەکان بەدڵنیاییەوە دەبێتە هۆی بە‌هێزکردنی ئێران و لە دەرئەنجامیش گرتنەبەری سیاسەتی توندتر و بەرفراونکردنی هەژموون لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لەم سیناریۆیەدا، هەریەک لە عێراق و هەرێمی کوردستان بە دڵنیاییەوە دەکەونە ژێر سەرلێشواندنی ئێران و سەربەخۆیی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە، کە ئەمەش پرۆسەیەکە خەڵکێکی زۆر پێیان وایە پێشتر دەستی پێکردووە.

سیناریۆی دووەم: ئێران سیاسەتی ناوچەیی خۆی سنووردار دەکات. ئەگەر ئێران سیاسەتی زیرەک و بەهێز هەڵبژێرێت، ئەوکاتە هەرێمی کوردستان و عێراق سوودمەند دەبن لە دەرفەتە ئابوورییە فەراهەم بووەکان لەدوای کەمبوونەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران. بەڵام سەڕەڕای ئەم سوودانە، حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق پێویستە باڵانسێکی تەندروست بپارێزن لە پەیوەندییە ئابورییەکان لەگەڵ ئێران بە شێوەیەک کە لە بەرژەوەندی هەموولایەنەکان بێت نەوەک تەنیا لە بەرژەوەندی ئێران بێت.

Iran Nuke Talks

دەرئەنجام

گرنگی بەشداریپێکردنی ئێران لە ڕێگەی دانووستان دەبێتە هۆی هێنانەکایەوەی مۆدیلێک بۆ دڵنیایکردنەوەی دەرئەنجامێکی باش کە گشت لایەنەکان تێیدا براوەبن. لە کاتی ئێستا، ڕەخنەگران بەتایبەتی لە ئەمریکا، سوورن لەسەر سەرکۆنەکردنی سەرۆک ئۆباما و ئێران بەڵام دەکرێت بڵێین ئاسایشی ناوچەکە باشتر دەپارێزرێت لە ڕێگەی ئێران ێک کە هاوبەشی پێدەکرێت لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەڵەتی بەپێچەوانەی ئێران ێک مەترسیدار کە پەراوێز خراوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە بەزمانی ئینگلیزی کلیک لێرە بکە.

Comments are closed.