Back

قەیرانی یەمەن: کێبڕکێی نێوان سعودیە و ئێران بۆ دەستکەوتنی دەسەڵاتی زیاتر بە هۆی نەبوونی متمانە

هەروەک سوریا و عێراق، یەمەن نموونەیەکی ترە لەو وڵاتانەی کە خەریکن لەناوەوە شکست دەخۆن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. قەیرانی ئێستای ئەو وڵاتە بە شێوەیەکی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی نائارامی کە کاریگەریەکانی یاریکەرەکانی ناوچەکەش دەگرێتەوە. تەنها بە دوورکەوتن و خستنەلاوەی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی یەمەن بۆ گەیشتن بە دەسەڵات لە نێوان حوسییە شیعە مەزهەبەکان و هێزەکانی نزیک لە سەرۆکی پێشووتر لە لایەک و هێزەکانی نزیک لە سەرۆک هادی لە لایەکی ترەوە، شەڕ لە یەمەن لە چوارچێوەی سیاسەتە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە دەردەچێت و لە واقیعدا ئێستا بۆتە بەشێک لە قەیرانی ئەمنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە، ئایا کاراکتەرە سەرەکییەکان لە یەمەن کە بریتین لە سعودیە و ئێران پەنا دەبەن بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە لە ڕێگەی دیپلۆماسی و دانوستان؟ وەڵامی ئەم پرسیارەش ئەوەیەکە پەەيرەوکردنی ئەم بژاردەیە بەدی ناکرێت لە مەودای دوریشدا.

لە ئێستادا، نممونەی سوریا و عێراق وایکرد کە ئێران و سعودیە بەهۆی نەبوونی متمانە خەریکی کێبڕکرکردن بن بۆ دەستکەوتنی دەسەڵات دژ بەیەکتری و دوورەپەرێز بن لە هەماهەنگیکردنی هەمەلایەنانە (تیۆری کێشەی دوو بەندکراوەکە). لەوانەیە هەردووکیان لەوە تێبگەن – لەو کاتەی کە هەردووکیان کاراکتەری بەتوانان لە ناوچەکە – کە بارودۆخی ئێستای یەمەن و سوریا و عێراق لە زنجیرەیەکی ئاڵۆزی شەڕی سیاسی دەیان ئاڵێنێت و لە ڕووی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووریەوە تووشی بنبەست دەبن لەوکاتەی کە ناوچەکە بەرەو ئاژاوە و دابەشبوونی سیاسی زیاتر هەنگاو دەنێت. بەڵام، ترسی هەریەک لەوان بریتیە لەوەی ئەگەر بژاردەی چارەسەری سیاسی درێژخایەن هەڵبژێرن ، ئەگەری ئەوە هەیە کە لایەنەکەی تر لە ڕێی ئۆپەراسیۆنی زەمینی کە لایەنگرەکانیان ئەنجامی دەدەن یان ڕاستەوخۆ لەلایەن خۆیانەوە براوەی سوودە هەنووکەییەکان دەبێت. ئەم ترسە بەگرنگتر لەهەموو داواکان بۆ چارەسەری ئاشتییانەی قەیرانی یەمەن ئەژماردەکرێت لە لایەن کارەکتەرە ناوچەییەکانەوە.

Cartoon. Emad Hajjaj

پێدەچێت سعودیە و ئێران بە باشتری بزانن کە یەمەن زیاتر لە سوریا بچێت لەوەی کە بکەوێتە ژێر کاریگەری تەواوی ئەوی تریانەوە. بەمانایەکی تر، ئەمە پێشبڕکێیەکی یەکلاکەرەوەیە تاکۆتایی. لەبەر ئەوە، ڕێگەی تێدەچێت پێشنیازی بەشداری کاراکتەرە نێودەوڵەتییەکان بکرێت لە سەر ئاستی دیپلۆماسی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکا و ڕوسیا و چین. وڵاتەکە بەرەو دابەش بوون هەنگاو دەنێت بەبێ هەبوونی هیچ ئەگەرێک بۆ چارەسەری سیاسی و گەڕاندنەوەی حكومەتێکی ناوەندنی خاوەن شەرعیەت لە داهاتوویەکی نزیک دا.

Comments are closed.