Back

شەڕ لە دژی دەوڵەتی داعش: ئۆپەراسیۆنی موسڵ

پلانەکانی ئازادکردنی موسڵ چەندین فاکتەر تێیدا وونە. لەوانەش، توانای هێزە ئەمنییەکانی عیراق بۆ لە خۆگرتنی هێرشێکی لەو چەشنە و بەدەستهێنانی سۆزی خەڵکی ناوخۆی موسڵ. بەبێ گوێدان بەو فاکتەرانە، ئۆپەراسیۆنێکی لەو جۆرە ئەگەری زۆرە کە سەرکەوتن بەدەست نەهێنێت.

بۆ ئەوەی ستراتیژییەکی کاریگەر دابڕێژرێت، هەبوونی هێزێکی زەمینی پتەو بۆ هەر ستراتیژییەکی سەربازی لە دژی داعش زۆر گرنگە، بەهێزی تەنیا لە ژمارەدا نا بەڵکو ڕاهێنراو و لێهاتوو. بەڵام، دوای چەندین ساڵ لە هێزی ئەمنی عیراقی کەمتەرخەم، ئەم هێزە دووبارە پێویستی بە بنیات نانەوەیە.

شاری موسڵ لە سێ لاوە گەمارۆ دراوە ودابڕاوە لە تەلعفەر کە لەئێستادا لە ژێر دەسەڵاتی داعشدایە. لە هەمان کاتدا ڕێگای نێوان شاری موسڵ و تەلەعفەر لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەدایە کە بوەتە هۆی دابڕێنی ئەو شارە بە سوریاوە. داعش درکی بەمە کردوە و دەستیکردووە بەخۆ ئامادەکردن بۆ ئەو هێرشە چاوەڕوانکراوە. نەک تەنها ئەوە بەڵکو بە شێوازێکی بەرفراوان بانگەوازی بۆ دەکات. لەبەرگەورەیی ڕووبەری شاری موسڵ ئەو ئۆپەڕاسیۆنە  شەڕی کۆڵان بە کۆڵانی بێ سەروبەرەی لێدەکەوێتەوە. کێ ئامادەیە و دەتوانێ ئەرکێکی لەو چەشنە لەخۆبگرێت پرسیارێکە کە تاوەکو ئێستا وەڵام نەدراوەتەوە.

بەشدرای سوونییەکان لە ئازادکردنی موسڵ لە کامپی ئازادکردنی نەینەوا رێکخراوە کە دەکەوێتە دەوروبەری هەولێر. کەمپەکە بە پاڵپشتی  پارێزگاری موسڵ، ئەسیل نوجەیفی بەڕیوەدبرێت و لە هێزەکانی پۆلیسی عیراق و هێزە ئەمنییەکانی تر پێک دێت کە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوو موسڵیان بە جێهێشت. سەرەڕای ئەوەی کە سووربوون و ویستیان نکۆڵی لێناکرێت، بەڵام بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان کەم و کوڕی زۆریان هەیە.

پێویستە ڕێکەوتنێکی سیاسی ڕوون هەبێت بۆ فراوان کردنی بەشداری و هاوبەشیکردنی سوونییەکان. بەبێ ڕێکەوتنێکی سیاسی لەوجۆرە، گوومانی کۆمەڵگای سوونی لە شیعەکان بەردەوام دەبێت. ئەگەر پاڵپشتی گشتی بۆ هێزە هێرش بەرەکان نەبێت، ئەگەری سەقامگیریی لە قۆناخی دوای جەنگ جێی گوومان دەبێت. پێویستە هەماهەنگی تەواو هەبێت لە نێوان سوپای عیراق و هێزە کوردییەکان و عەشیرەتەکانی ناوخۆ و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و کۆمەڵگا ناوخۆییەکان لەناو موسڵ.

ئۆپەراسیۆنێکی ئاوا گەورە پێویستە دوابخرێت. لەکۆتاییدا، هیچ ئۆپەراسیۆنێک سەرکەوتوو نابێت تاوەکو ناوچەکانی وەک تکریت و بێجی ئازاد نەکرێن، تاوەکو هێڵی پشتیوانی لە باشوور دەستەبەر بکریت کە پێویستە بۆ هێرش کردن بۆ سەر شارەکە. جەنگی دژی داعش، پرۆسەیەکی هێواش و دژوار دەبێت.زۆرن ئەوانەی پێیان وایە  لەناوبردنی داعش لە لایەنی سەربازیەوە هەوڵێکی چەند ساڵەی دەوێت ، لەهەمان کات هەر هەنگاوێک بەو ئاراستەیە پێویستە بە وریایەوە مامەڵەی لەگەڵ دا بکرێت. جیهانیش چاوەڕوانی  چارەسەرێکی خێرایە بۆ بارودۆخێکی ئاڵۆز و پڕ لە دینامیک.

کلیک لێرە بکە  بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە بەزمانی ئینگلیزی

Comments are closed.