Best CBD Oil for Pain


Best CBD Oil for Anxiety


CBD Gummies


Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Back

كۆرۆنا: سروشتی ڤایرۆس، سیاسەتی وڵاتان و ئایندەی پەتاكە

لە مەودای كەمتر لە سێ مانگدا، ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ (SARS-CoV-2)، لە میكرۆبێكی نەناسراوەوە بووە مەزنترین ناوی مەترسیدار لەسەر گۆی زەوی و بە ترسناكترین هەڕەشەی ئەو سەد ساڵەی دوایی دەژمێردرێ.

خۆپاراستن و رێگرتن لە تەشەنەكردنی پەتای كۆڤید ١٩ (ناوی نەخۆشیەكەیە) و داڕێژتنی سیاسەتێكی گونجاو بۆ هەرێمی كوردستان پێویستی بە تێگەیشتە لە سروشتی ڤایرۆسەكە و زانستی پزیشكی لەسەر نەخۆشیەكە و دیراسەتكردنی دینامیەتی هەڵسوكەوتی تاكەكەس و كۆمەڵ. پێویستە سەرجەم سیاسەت و ستراتیژەكانی حكومەت و كۆمەڵانی خەڵك لەسەر بەڵگە و بنەمای زانستی دابڕێژرەێ.  ئەو كۆمەڵە وتارەی خوارەوە لە چەند هەفتەی رابوردوو بڵاو كرایەوە بە مەبەستی ئاشناكردنی هاوڵاتیان و لایەنانی پەیوەندیدار بە پرۆسەی نەخۆشبوون و دوایین پێشكەوتنە زانستیەكانی جیهان.

ڤایرۆسی كۆرۆنا: خۆپاراستن و پلاندانان

كۆنتڕۆڵكردنی پەتای كۆرۆنا كارێكی ئاسان نیە و لە ئایندەدا ڤایرۆسەكە لە كۆمەڵگا نیشتەجێ دەبێ. بەڵام تێگەیشتن بەشێكە لە خۆپاراستن. لەو وتارەدا: خۆپاراستن و پاراستنی كۆمەڵگە، ئەركی حكومەت؟، مەترسی بۆ منداڵ و پیر و رێژەی مردن.  بۆ دریژه‌ی راپۆرت کلیک لێره‌ بکه‌. (٣ ئاداری ٢٠٢٠)

دوای تووشبوونی كۆرۆنا

دوای تووشبوونی كۆرۆنا چارەنووسی نەخۆش پەیوەستە بە كۆمەڵێك فاكتەرەوە، كە پێویستە لەكاتی خۆپاراستن و چارەسەر رەچاوبكرێن لەو وتارەدا: رێگاكانی گواستنەوە و جورعەی ڤایرۆس، كاروانی ڤایرۆس و هەنگاوەكانی لە لەشدا، نیشانەكانی نەخۆشی و پەیدابوونی بەرگری. بۆ درێژه‌ی راپۆرت کلیک لێره‌ بکه‌. (١٢ ئاداری ٢٠٢٠)

كۆرۆنا: بەردەوامبوونی ژیان و چانسی چاكبوونەوە

كە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەچێتە لەشی مرۆڤەوە، لە سەرەتادا بە خێرایی گەشە دەكات و تەشەنە دەكات و نیشانەكانی نەخۆش لە مرۆڤەكە سەرهەڵدەدات. دواتر كە بەرگری لەش دێت بەسەر نەخۆشیەكەدا زاڵ ببێت، ئەوا ژمارەی ڤایرۆسەكان روو لە كەمبوون دەكەن. لە دوای هەڵسانەوە و چاكبوونەوە هەتا چەند رۆژێك لیكاوی دەم و بەرغەم و پیسایی هەناوی نەخۆشەكە ڤایرۆس هەڵدەڕێژێتە دەوروبەر، بەڵام دوای ئەوە، نەخۆشەكە بە تەواوی چاك دەبێتەوە و بەرگری لە دژی ڤایرۆسەكە پەیدا دەكات و دەگەڕێتەوە ژیانی ئاسایی. ئیتر ئەو كەسە چیتر هەڕەشە نییە بۆ كۆمەڵگە و نابێتە سەرچاوەی بڵاوكردنەوەی ڤایرۆس. بۆ دریژه‌ی راپۆرت کلیک لێره‌ بکه‌. (١٧ ئاداری ٢٠٢٠)

كۆرۆنا و كڵۆڕۆكوین

پێش بەكارهێنانی كڵۆرۆكوین و ئەزیثرۆمایسین، پێویستە رەچاوی بەڵگە زانسیتی و زیانە لاوەكیەكان بكرێ. لەو وتارەدا: پێناسەیەكی كڵۆرۆكوین و تاقیكردنەوەی كلینیكی، كەموكوڕی دیراسەتە فەرەنسیەكە، ئامۆژگاری بۆ بەكارهێنەران، دەرمانی دیكەی ئومێدبەخش. بۆ درێژه‌ی راپۆرت کلیک لێره‌ بکه‌. (٢٣ ئاداری ٢٠٢٠)

كۆرۆنا: نیشتەجێی خولاو

ڤایرۆسەكە لە عێراق و ئێران و ئەوروپا شوێنی دیكە بووەتە خاوەنماڵ. لەمەودوا وەك ئینفلەوەنزا دەبێتە هۆی پەتایەكی وەرزیی هەرێم تا ئێستا رێگەی لێگرتووە، ئەوەش بێ باج نەبووە. پرسیاری گەورە: ئەو بارودۆخە تاكەی؟ بۆ درێژه‌ی راپۆرت کلیک لێره‌ بکه‌. (٢ نیسانی ٢٠٢٠)

كۆڕۆنا: قۆناخی نوێ و ستراتیژی حكومەت

قۆناخی یەكەمی رێگرتن لە پەتای كۆڤید 19 وا دەگاتە كۆتاییەكی سروشتی و قۆناخێكی سەختتر بەڕێوەیە. تا ئێستا لە هەرێمدا، هەوڵدراوە نەخۆش و هەڵگرانی ڤایرۆس و ئەوانەی تەماسی راستەوخۆیان پێیانەوە هەبووە دەستنیشان بكرێن و جیا بكرێنەوە. لەمەودوا، ژمارەی تووشبووان خێرا رووی لە زیادبوون دەبێ و لە توانای حكومەتدا نامێنی كە هەموو نەخۆشێك و خەڵكە نزیكەكانیان لە نەخۆشخانە و شوێنەكانی كەرەنتین بحەوێنێتەوە.  پێویستە حكومەت بەردەوام پێداچوونەوە بە ستراتیژی رووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆڤید 19 بكات و لەگەڵ هەر قۆناخێك پلان و رێنمایی و رێكاری نوێ لەسەر بنەمای بەڵگە دابڕێژێ. تەنانەت دوای تێپەڕبوونی ئەو وەرزەی پەتایەكەش، حكومەت پلانی بۆ خاوكردنەوەی رێكارەكان هەبێ، بەپێی هەنگاوی مەدروس و پلانی بۆ وەرزەكانی داهاتووی ئەو نەخۆشیە هەبێ.  بۆ درێژه‌ی راپۆرت کلیک لێره‌ بکه‌ (٨ نیسانی ٢٠٢٠)

Comments are closed.