Back

شاندی ئەڵمانی بۆ بەدواداچوونی ڕاستیەکان سەردانی ئینستیتیوتی مێری کرد

“ئەوەی لە عێراق و لە سەرتاسەری ناوچەکە ڕوودەدات کاریگەری زیاتری لەسەر وڵاتی ئەڵمانیا هەیە لە چاو وڵاتانی تری وەک ئەمریکا”. ئەمە وتەی بەڕێز نیلس ورمەر  سەرۆکی نووسینگەی سوریا و عیراق لە ئینستیتیوتی کۆنراد ئەدینۆر ستفتونگ KAS بوو، لە کاتی سەردانەکەی بۆ ئینستیتیوتی مێری لەگەڵ شاندی یاوەری ئەڵمانی بۆ بەدواداچوونی  ڕاستیەکان لە بەرواری ١٦ تشرینی دووەم ٢٠١٦.

بەرێز نیلس ورمەر بە یاوەری لوکاس لامبەرتی و لۆرا فارگیلات لە لایەن KAS  و هەر یەک لە لیۆنی ڤۆن بۆکلبێرگ و سابینا ئەڵتساش و ئەلکسەندەر مۆکیش کە ڕاوێژکارن لە لیژنەی تایبەت بە بەرگری و پەرەپێدانی ئابووری و کاروباری دەرەوە ئامادەبوون لە دانیشتنەکە. شاندەکە بەشێکبوو لە ئەرکی دۆزینەوەی ڕاستی کە هەوڵدەدات شێوازێکی تێگەیشتنی تەواو دروستبکات بۆ ئەم بارودۆخەی ئێستای هەرێمی کوردستانی عیراق لە لایەنی مرۆیی و سیاسی و سەربازی.

لە دیدارەکەی لەگەڵ ستافی مێری بەرێز ورمەر جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی کە بەرپرسانی یەکگرتووی ئەوروپی چاوەروانی ئەوەدەکەن کە کێشەی ئەو ناوچانەی جەنگیان تێدایە، دەبێت بە بابەتێک کە لەسەرەتایی ئەجندای کارەکانی ناوچەکە دادەنرێت پاش ئەوەی کە دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بە شێوازێکی سەربازی دەروخێت. هەروەها ووتی سیاسەتی ناوەوەی کوردی ڕۆلێکی گرنگی هەیە بۆ ناوچەکە و وجێگای باسە کە لەوانەیە خەلکی ئەورۆپی ئاشنا نەبن بەم ڕاستیە.

لە لایەکی ترەوە سەرۆکی ئینستیتیوتی مێری بەرێز دکتۆر دلاوەر علائەدین باسی لەوەکرد کە وڵاتانی ئەوروپی پێویستە لەگەڵ سەرکردەکانی عیراق و کورد خۆی مامەڵە بکات بە شێوەیەکی بنیاتنان بە مەبەستی بەرزکردنەوەی دیموکراسی و سەرەوەری یاسا. هەروەها پێشنیاری کرد کە سەقامگیری ناوچەیی پێویستە لە ڕێگای هێزە ناوچەییەکان دابینبکرێت.

Comments are closed.