Back

رزگاركردنی موسڵ: پێشكه‌وتنه‌ سه‌ربازيه‌كان و ئاسۆی ئاينده‌

لەڕۆژی بيرتانكی (ثينك تانك) جيهانيی، ئینستیتیوتی مێری  خۆشحاڵه بەسازدانی سيمينارێکی تایبەت لە ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری ٢٦-١-٢٠١٧ وە بە بەشداری کارای نوێنەرانی ژمارەیەک لە سه‌نته‌ره‌ سه‌ره‌كيه‌كانی توێژينەوەی ستراتيژی لە سەر ئاستی عێراق و هەروەها فەرماندە باڵاکانی ئۆپەراسيۆنی ئازادکرندی نەینەوا.

قسەکەرانی ئەم سيمينارە بريتی دەبن لە:

  • به‌ڕێز هادي ئه‌لعاميری، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در
  • فەريق روکن عەبدولئەمير یارەڵا، فەرماندەی ئۆپەراسيۆنی ئازادکردنی نەینەوا
  • فەريق روكن جەبار ياوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە
  • د. هيشام ئەلهاشمی، توێژەر لە سەنتەری ئەلنەهرين بۆ توێژينەوەی ستراتيژی

لەم سيمينارەدا، قسەکەران تيشك دەخەنە سەر دوايين ره‌وشی شەڕی ئازادکرندی مووسڵ و بابەتی گەڕانەوەی ئاوارەکان و مەترسيەکانی داهاتووی داعش لەسەر عێراق. هەر لە سيمينارەکەدا چەندین ئەفسەری باڵای هێزە جياوازەکانی عێراق بەشدار دەبن بۆ ئاڵوگۆرکرندی زانياری سەبارەت بەو ئۆپەراسيۆنه، وەکو:

  • فەريق روکن عەبدولغەنی ئەلئەسەدی، فەرماندەی هێزی دژە تيرۆری عێراقی
  • فەريق روکن ڕياز جەلال، فەرماندەی هێزە وشکانيەکانی عيراق
  • فەريق روکن ئەنوەر حەمەئەمين، فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراق
  • فەريق روکن حامد ئەلمالکي، فەرمانەی فرۆکەوانی سەربازی
  • فەريق رائد شاکر،فەرماندەی پۆليسی فيدرالی
  • ليوا نەجم ئەلجبوری، فەرماندەی ئۆپەراسيۆنی ئازادکردنی نەینەوا
  • فەريق روکن قاسم المالکی، فەرماندەی يەکەی ٩ سوپای عێراق
  • فەريق روکن باسم ئەلتائی، سەرۆکی ليژنەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی
  • ليوا روکن عادل شمل، سەرۆکی بەشی پلاندانی فەرماندەیی ئۆپەراسێونه هاوبەشەکان

بەشداری کردن لەم چالاکیە تەنها لەڕێگەی بانگهێشتکردنەوەیە. ژمارەیەک لە کەنالەکان ئەم سيمينارە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەگوازنەوە وە بەهەمان شێوە  لەسەر ماڵپەری ئینستیتیوتی مێری ئەم چالاکیە دەکوازرێتەوە لە رێگەی ئەم لينکەوە.

کات: 14:10  هه‌تا 16:30

بەروار: ٢٦ – ١- ٢٠١٧

ئەم سيمينارە بە زمانی عەرەبی دەبێت

Comments are closed.