Back

سیمینار: گرنگی مافەکانی مرۆڤ لە سياسەتی دەرەکی يەکێتی ئەوروپا

ئینستیتیوتی مێری هەڵدەستێت بە سازدانی  سيمينارێکی تایبەت بۆ باڵوێزی هوڵەندی دەرەکی بۆ مافەکانی مرۆڤ، کەيس ڤان بار بە ناونيشانی ” گرنگی مافەکانی مرۆڤ لە سياسەتی دەرەکی يەکێتی ئەوروپا.”

ئەم سيمينارە تيشک دەخاتە سەر کاريگەری و ڕۆڵی مافی مرۆڤ و یەکسانی جەندەر و ئازادی ڕادەربڕين،  لەسەر سياسەتی (پولەسی) دەرەکی  شانشينی هۆڵەندا و يەکێتی ئەوروپا. هەروەها ئەم سيمينارە باس لە هۆکاری گرنگی ئەم بەهایانە دەکات بۆ سياسەت و نەخشە داڕیژەرانی یەکێتی ئەوروپا.  دوابەدوای پێشکەشکردنی ديد و ڕوانگەی پيشکەشکار، ديبەیتی ئامادەبوان دەست پێ دەکات و ئامادەبوان دەتوانن پرسياری خۆيان ئاڕاستەی  پێشکەشکار بکەن.

کەيس ڤان بار ديبلوماتکارێکی پێشکەوتوە و لەڕابردوودا باڵوێزی شانشينی هۆڵەندا بوە لە وڵاتی باشووری ئەفريقا و هەروەها کاریکی کردوە لە باڵوێزخانەی هۆڵەندی لە لوساکا و مۆسکۆ و جاکارتا و نەیروبی.

بەروار:  ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٦/ ١٠/ ٢٠١٦

شوێن : ئینستیتیوتی مێری

کات:10ی بەیانی

بەشداری کردن لەم چالاکیە لەڕێگەی بانگهێشتکردنە وە تەنها شوێنی ٣٠ کورسی هەیە،  ئەندامانی ئارەزوومەند بۆ ئامادەبوون لەم  سیمینارە پێویستە ئیمەیل بنێرن بۆ  events@meri-k.org

ورگێران  لە زمانی ئینگلیزیەوە بۆ زمانی کوردی فەراهەم دەکرێت بۆ ئامادەبوان.


سەبارەت بە کەيس ڤان بار:

dutch-ambasador

کەيس ڤان بار لە مانگی ئابی ٢٠١٤ وەکو باڵویزی شانشينی هۆڵەندا بۆ مافی مرۆف دەستنيشانکرا. پيش ئەم کارەی، یەکەم باڵوێزی شانشينی هوڵەندا بووە لە وڵاتی باشووری ئەفريقا. بەڵام پێش کاری ديبلۆماسی لە باشووری ئەفريقا، کەیس کارمەندی باڵوێزخانەی شانشينی هۆڵەندا بووە لە لوساکا و مۆسکۆ و جاکارتا و نەیروبی و هەروەها لە وەزارەتی دەروەی وڵاتەکەی لە شاری هەيگ کە تێیدا کاری لەسەر چەندين بابەت کردوە وەک ئاسايش و کۆنتڕۆڵکردنی چەك و مافی مرۆڤ و ژينگە و وڵاتە ناسەقامگيرەکان و ئاشتی و بوونياتنانەوە و گەشەپێدان.

کەيس ڤان بار لە ساڵی ٢٠٠٩ وە تا ساڵی ٢٠١١، بەڕێوربەری وڵاتیی ڕێکخراوی فارما “ئەکسيس” هۆڵەندی بووە. ئەم ڕێکخراوە کاری لەسەر بەدەستکەوتنی خزمەت گوزاری تەندروستی ئاست بەرز دەکات لە ئەفريقا. باگگرواندی زانستی کەیس پەیوەستە بە مێژو و پەيوندیە نێودەوڵەتیەکان و گەشەپێدانی ئابووریەوە.

Comments are closed.