Back

حەشدی شەعبی و ئاينده‌ی عێراق

ئينستیتیوتی مێری خۆشحاڵە بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکی سياساتی (پۆڵه‌سی) سەبارەت بە حەشدی شەعبی، بە ناونيشانی

حەشدی شەعبی و ئاينده‌ی عێراق: ململانێی سه‌بناسيوناليزم و دەوڵەت

کە لەلایەن توێژەران ديلان ئۆدريسکۆڵ و دەيڤ ڤان زوونن ئامادەکراوە.

ئەم ڕاپۆرتە ڕۆڵی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە دابينکردن و سەقامگيرکردنی باری ئەمني هەڵدەسەنگێنێت و پێێ وایە کە مامەڵەکردن لەگەڵ  گروپە جياوازەکانی نێو حەشدی شەعبی یەکێک دەبێت لە ” بابەتە هەرە گرنگەکانی” قۆناخی دوای شەڕی داعش. بەو پێیەش، ئەم ڕاپۆرتە شيکاری بۆ ئەو گروپە چەکدارە جياوازانە دەکات و  چەندين پێشنيازی تایبەت پيشکەش دەکات سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو مەترسيانەی دژ بە یەکريزی عێراق  لە پاش بەزاندنی داعش دێنە ئاراوە. هەروەها ئەم ڕاپۆرتە کۆمەڵێک پێشنياز پێشکەش دەکات سەبارەت بە پرۆسەی هەڵوەشاندنەوە و چەكدانان و ڕێکخستنەوە (Disarmament, Demobilisation and Reintegration, DDR) و چۆنیەتی جێ بەجێکردنی چاکسازی لە بواری ئەمنيدا.

دەزگاکانی ميديا و ڕاگەیاندن دەتوانن بەشداربن لە کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە

شوێن: بارەگای مێری

بەروار: ٦ مارس، ٢٠١٧

کاتزمێر ١٠:٠٠ سەرلەبەيانی 

Comments are closed.