ئینستیتییوتی مێری هەڵدەستێت بە سازدانی ديبەیتیێکی تایبەت سەبارەت بە بونياتنانەوەی پارێزگای نەینەوا لە قۆناخی پاش داعش بە مەبەستی داڕێژتنی نهخشهڕێگايهك بۆ پرۆسەی بونياتنانەوە و نۆژەنکردنەوەی ئەو پارێزگایە لە مەودای کورت و مامناوەندی و درێژدا.
ئامەدبوانی ئەم دیبەیتە بریتی دەبن لە پارێزگاری نەینەوا و سەرۆک و ئهندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و قايمهقامهكان و نوێنەرانی پێکهاتەکان و و بژاردەیەک لە خەڵکانی پسپۆر و پەیوەنديدار. لەم ديیبەیتەدا گفتوکۆ لەسەر چەندين بابەتی گرنگ و پەیوەست بە بونیاتنانەوە دەکرێت، وەك سيستهمی حوكمڕانی، چۆنیەتی فەراهەمکردنی ئەمنیەت و دروستبونی متمانە لە نێوان هاوڵاتیان و دەسەڵاتدا، و ئاستی زیانی ژێرخان ونۆژەنکردنەوەی، گەڕانەوەی ئاوارەکان و پرۆسەی ئاشتەوایی.
ئەم دیبەیتە بەزمانی عەرەبی دەبێت و بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەخش دەکرێت لەسەر ئەم لێنکەی خوارەوە:
http://www.meri-k.org/live-stream/
بەشداری کردن لەم چالاکیە تەنها لەڕێگەی بانگهێشتکردنەوەیە.
بەروار: سێشەممە، ١٨،٠٤،٢٠١٧
کات: ١٤:-١٧:٠٠