Back

گرنگی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی تکریت

لەگەڵ بەردەوام بوونی هێرش بۆ سەر تکریت، زۆر گرنگە کە سەرنجی گرنگی ئەو ئۆپەراسیۆنە بدەین. جگە لە بەدەستهێنانەوەی خاكی لە دەستچوو، هێرشی سەر تکریت ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی دەبێت بۆ عێراق لە ئەمساڵدا.

ئۆپەراسیۆنەکە وەک سیمبولێک

کات وساتی ئەنجامدانی ئەو ئۆپەراسیۆنە بەمەبەست دەستنیشانکرابوو. هێزەکان بەرەوتکریت بەڕێکەوتن لە ٢٤ەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ کە لە لایەن ڕژێمی سەدام حوسێن ڕوخێندرا. بەدەستهێنانەوەی تکریت، شاری لەدایک بوونی سەدام حوسێن، گرنگێەکی مەزنی سیمبوڵی هەیە چونکە کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو شارە لە ژێر چاودێری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی گرنگی زیاتر دەدات بە هێزە عێراقییەکان.

سەلماندنی تواناکان

‌هێزەکانی ئاسایشی عێراق تاوەکو ئێستا ئەوەیان نەسەلماندووە کە دەتوانن ناوچەی شارستانی گەورە بەدەستبهێننەوە. ئەم خاڵەش خۆی لەخوێدا  بابەتێکی زۆر گرنگە لەشەڕی دژ بە داعشدا. بەپێچەوانەی هێزە عێراقیەکان، داعش لە ماوەی ڕابردوودا لەم جۆرە شەڕانەدا سەرکەوتوو  بووە. شاری تکریت لە حوزەیران کەوتە ژێر دەستی داعش و تاوەکو ئێستا هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە چەندین ئۆپەراسیۆنی هاوشێوە بۆ ڕزگارکردنی شارەکە شکستیان هێناوە. هەوڵی ئەمجارەش، کاریگەری ئەو مەشق و ڕاهێنانەی کراون بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق و تواناکانی داعش بۆ بەرگرێکردن لە بەرامبەر ئۆپەڕاسێۆنی گەورەی لەم چەشنە دەردەخات.

کاریگەری ئێران

ئەم ئۆپەراسیۆنە بەبێ یارمەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە ئەمریکا سەرپەرشتی دەکات بەڕێوەدەچێت. ئامادەبوونی میلیشیا شیعییەکان کە ئێران پاڵپشتیان دەکات و بەشداری ئێران بەشێوەیەکی مەیدانی مانای ئەوە دەدات کە ئەمریکا لە دوورەوە دەڕوانێتە پێشهاتەکان. ئەم ئۆپەراسیۆنە بەسەرپەڕشتی عێراق و بە یارمەتی ئێران ئەنجام دەدرێت و ئەگەر سەرکەوتن بەدەست بهێنێت دەبێتە هۆی بوژاندنەوەی متمانە و توانستی هێزە ئەمنییەکانی عێراق. بەشداری قاسم سولێمانی فەرماندەی هێزەکانی قودسی سەر بە ئێران لەم ئۆپەراسیۆنە، کاریگەری ئێران زۆر بە ڕوونی دەردەخات لە عێڕاقدا. بەڵام سەرەڕای ئەوە، ئەوان خزمەتێک پێشکەش دەکەن کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نەیتوانیوە پێشکەشی بکات. سیاسەتی نەبوونی هێزی زەمینی وایکردوە  کە هەماهەنگی مەیدانی لە بەرەکانی پێشەوە لە لایەن ئەکتەرەکانی ترەوە سەرپەرشتی بکرێت.

تاقیکردنەوە

ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی تکریت بەدڵنیاییەوە وەک ئەزموونێک بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی داهاتوو مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. ئاستی سەرکەوتنی ئەم ئۆپەراسیۆنە یارمەتیدەر دەبێت بۆ هەڵسەنگاندنی توانا سەربازییەکانی  لایەنە جیاوازە بەشداربووەکان لە عیراق. پلانەکانی ‌هێرشکردنە سەر تکریت و موسڵ پێشتر ڕاگەیەندرابون و ویستی بەدەستهێنانەوەی ئەو ناوچانە و وەدەرنانی داعش لە شارەکانی عیراق ڕوونە. تکریت ئێستا بۆتە خاڵی سەلماندنی ویست و ئارەزووەکان. سەرەڕای ئەوە، تکریت زۆر پێویستە بۆ ستراتیژی شەڕی دژی داعش لە کاتی ئەنجامدانی هەر ئۆپەراسیۆنێک بۆسەر باکوور و ڕۆژئاوای عیراق.  تکرێت گرنگە وەکو هێڵی پاڵپشتی باشوور بۆ  ئۆپەراسیۆنەکانی داهاتوو بۆ سەر بێجی و موسڵ.

پەیوەستبوون بە دەرئەنجامەکان

شێوازی بەدەستهێنانی سەرکەوتن، خاڵێکی گرنگی دیکەیە لەم ئۆپەراسیۆنەدا. سەرەڕای ئەوەی کە  سەرکەوتن بەسەر داعش ئامانجی سەرەکییە، بەڵام ڕێگاکانیش ڕۆڵی گرنگ دەبینن.جگە لەوەی کە زۆرینەی دانیشتوانی تکرێت پێشتر ئەو شارەیان چۆڵکرد، بەڵام ئاستی وێرانکاریکردن کاریگەری زۆری دەبێت. بێ گوومان تیرۆریستانی داعش ئامادەن کە شارەکە وێران بکەن لەبری ئەوەی لەدەستی بدەن؛ بەڵام تەختکردن و وێرانکردنی شارەکە کاریگەری نەرێنی دەبێت بۆ هەر ئۆپەراسیۆنێک لە داهاتوودا. لەلایەکی دیکەوە ڕۆڵی میلیشیا شیعییەکان بۆتە جێگەی گومانی زۆرێک لە خەڵکان. گرووپی میلیشیاکان پێشتر هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی کوشتارەکانی بنکەی سەبازی سپایەکەریان کردووە کە تێیدا بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان نزیکەی ١٧٠٠ ئەندامی ‌هێزە ئەمنییەکانی عیراق تێیدا کوژران لەسەر دەستی تیرۆریستانی داعش کە زۆربەی قوربانییەکان سەربازی لاو بوون. ئەگەر ئەو شارە وێران و کاول بکرێت و لە هەمان کاتدا میلیشیا شیعەکان تاوانی تایفەگەرێتی بکەن، ئەوا   کۆمەڵگای سوونی زیاتر پەراوێز دەبێت لە حکومەتی بەغدا کە لایەنی شیعی باڵا دەستە تێیدا. بەشداری هۆزی عەرەبە سوونەکان و هەماهەنگیکردنی سەربازی لەگەڵیان زۆر گرنگە بۆ سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکان دژ لە داعش بەتایبەتی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکانی هاوشێوەی تکریت لە مەودای دوور.چاوڕوانی وڵاتانی جیهان بۆ سەرکەوتنی سەربازی لەم ئۆپەراسیۆنەدا فشارەکانی سەرکەوتنی زۆرتر کردووە. بەڵام، هەر چۆن ڕزکارکردنی ئەو شارە گرنگە، بەهەمان ئاست شێوازی ئەنجامدانی

Comments are closed.