Back

داتابەیسێکی نوێ بۆ دۆکیۆمێنتکردنی توندوتیژی خێزانی

لە بەرواری ٣ ئازار ٢٠١٥، ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە ‘مێری’ هەڵسا بە سازدانی وۆرکشۆپێک بۆ نوێنەرانی ١٦ نووسینگەی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی لە هەرێمی کوردستان.

مەبەست لە وۆرکشۆپەکە بریتی بوو لە نمایشکردن و ڕادەستکردنی پرۆگرامێکی نوێی داتابەیس ‘بنکەی زانیاری’ کە بەتایبەتی دیزاینکراوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ناوبراو.

ئەم دەستپێشخەرییە بەشێکی سەرەکی پرۆژەی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتانە لە مێری و بە ئامانجی هاریکاریکردنی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراوە لە کۆکردنەوە و شیکارکردنی داتا بۆ کارئاسانیکردن سیاسەت و ڕێنماییەکانی بەرێوەبەرایەتییەکە.

لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوو، مێری بەچڕی لەگەڵ بەشی ئامار لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاریکردووە بۆ دروستکردنی  داتابەیسەێک  بە گوێرەی پێویستی ئەوان. بۆ ئەم مەبەستە، مێری هەڵسا بە لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنی چۆنیەتی کۆکردنەوەی داتا بە ئامانجی دۆزینەوەی کەلێنەکان لە سیستەمەکە. یەکێک لە کێشەکانی سیستەمەکە بریتی بوو لە کەمی بەرهەمهێنانی ڕاپۆرت کە کاریگەری کردبووە سەر ڕاست و دروستی هەوڵەکانی هەژمارکردنی  ئامارەکانی و هۆکارەکانی توندوتیژی خێزانی.

قانع عوسمان قادر، کارمەند لە بەشی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ئافرەتان، ئاماژەی بەوە دا کە بەرهەمهێنانی ڕاپۆرت بە پشت بەستن بە سیستەمە کۆنەکە زۆر ئەستەم بوو ، چونکە توانای گواستنەوەی زانیاری بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆی نەبوو. بەشێکی تر لە ئاستەنگەکان پەیوەستن بە سروشتی چاوپێکەوتن بە مەبەستی لێکۆڵینەوەیە. هیران جومعە، کارمەند لە نووسینگەی گەرمیان گووتی: ‘هەندێک جار قوربانییەکان لە ژێر هەڕەشەن یاخود ئامادەنین بەکراوەیی قسەبکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستکردنی ئاستەنگ لەبەردەم کۆکردنەوەی زانیاری لە کاتی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە’

IMG_3374 (1024x683)

بەهەمان شێوە، ئەنجامدانی  چاوپێکەوتن بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەگەڵ قوربانیەکان و تۆمەتباران، زۆربەی کات کەم و کوڕی و نەبوونی چوارچێوە و ڕێنمایی پێوە دیاربوو. بەڵام،  داتا بەیسە نوێەکە ئەو کەلێنانە پڕدەکاتەوەو بەو شێوەیە دەبێتە هۆی یەکخستن و بەسیستەمکردنی کۆکردنەوەی داتا لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان. کە ئەمەش دەبێتە هۆی کارئاسانیکردن بۆ بەراوردکردنی ئامارەکان بەگوێرەی ناوچە جیاجیاکان و بەرهەم هێنانی ئامار و ڕاپۆرتی خوازراو. شەهلە ئەحمەد، کارمەند لە نووسینگەی ڕاپەڕین گووتی: بەکارهێنانی داتابەیسە تازەکە زۆر ئاسانە و بە تایبەت دیزاینکراوە و پێویستییەکانی نووسینگەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی جێبەجێدەکات، هیران جومعە هەمان گووتەکانی ناوبراوی دوپاتکردەوە.

ئینستیتیوتی مێری ڕۆڵی بەرچاوی هەبوە لەم دەستپێشخەریە بە تایبەتی لە مامەڵەکردن لەگەڵ نەگونجاوی و ناڕێکییەکان لە شێوازی  کۆکردنەوەی داتا ، ئەم کێشانەش  ڕێگربوونه لە هەوڵەکان بۆ ناساندنی هۆکارەکان و قەبارەی توندوتیژی خێزانی. بەردەستبوونی زانیاری دروست بابەتێکی هەستیار وگرنگە بۆ کارەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی ناوبراو و پۆلیس، چونکە کاریگەری دروست دەکات لەسەر  بەڕێوەبەرایەتی  ناوبراو و وەزارەتی ناوخۆ بۆ دارشتنی پرۆگرامی کاریگەرتر بە ئاراستەی بارودۆخی کۆمەڵایەتی و کولتوری هەرێمی کوردستان. بەهەمان شێوە، دەبێتە هۆی دابینکردنی داتای دروست تر بۆ توێژەران و داڕێژەرانی یاسا و یارمەتیدانی هەوڵەکانیان بۆ شیکردنەوە و مامەڵەکردن لەگەڵ توندوتیژی خێزانی.

Comments are closed.