Back

سەردانی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوە دەبێتە دەستپێکی پرۆژەی فەرمانڕەوایەتی دروست و سیستەمی دادوەری

لە ڕۆژی ٢ ئازار ٢٠١٥، تیمی پڕۆگرامی دیموکراسی و فەرمانڕەوایەتی سەردانی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێریان کرد بۆ تاوتوێکردنی پرۆژەی، ‘فەرمانڕەوایەتی دروست و سیستەمی دادوەری’. ئەم پڕۆژەیە بەشێکە لە دەستپێشخەری سەروەری یاسا لە ئینستیتیوتی مێری  و بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی دادوەری و دامەزراوە و لایەنە هاوبەشەکان جێبەجێ دەکرێت.

لە ڕێگەی ئە پڕۆژەیە، مێری هەڵدەستێت بە یارمەتی دانی دامەزراوە پەیوەندییدارەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ باشترکردنی کواڵیتی ئەو خزمەتگوزاریانەی پێشکەش بە هاوڵاتیانی دەکەن. لە چوارچێوەی سەردانەکە، دادوەر شاکر شەریف سوپاسی مێری کرد بۆ دەستپێشخەریەکە و گرنگی تازەگەری لە دادگاکان وەک بەشێک لە پرۆسەی نیشتیمانسازی دووپاتکردەوە.

11

پاش بەسەرکردنەوەی دادگا و بەشەکان، مێری دەستخۆشی لە بەرپرسانی دادگای تێهەڵچوونەوە کرد بۆ هەوڵەکانیان لە پێناو فەراهەم کردنی ژینگەیەکی سەردەمیانە، کە گشت دادگاکانی هەولێر لەخۆدەگرێت و بنەمایەکی باشە بۆ خزمەتگوزاری گشتی.

تیمی مێری، بەهەمان شێوە، ئەوەیان ڕاگەیاند کە بۆ بەهێزکردنی سەروەری یاسا، دامەزراوە دەوڵەتییەکان پێویستە تەنیا بە فەراهەمکردنی ژینگە و باڵەخانەی سەردەمیانە نەوەستن، بەڵکو خزمەتگوزاری بە کواڵیتی بەرز پێشکەش بە هاوڵاتیان بکەن و کواڵیتی خزمەتگوزاریش بە شێوەیەکی سەرەکی لە کواڵیتی کارامەیی و لێهاتوویی یەکە بە یەکەی دادوەران و کارمەندان ڕەنگ دەداتەوە.  تیمی مێری دڵنیایی دا کە میکانیزمی شەفاف بۆ هەڵسەنگاندنی کارامەیی نابێتە هۆی سنووردارکردنی ئازادی دادوەران و کارمەندان. بە پێچەوانەوە، دەبێتە هۆی بەهێزکردنی شەرعیەت و متمانە و لە دەرئەنجامیش کارئاسانی دەکات بۆ بەهێزکردنی دادوەران لە جێبەجێکردنی یاسا.

10

سەرۆکی مێری، دلاوەر عەلائەدین، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی دادوەر شاکر شەریف کرد بۆ هەڵوێست و سووربوونی خۆیان و هاوکارانیان بۆ هاوکاری و هەماهەنگی کردن لە پێناوی باشترکردنی سیستەمی فەرمانڕەوایەتی لە دامەزراوەکانی دادوەری.

ئەم پڕۆژەیە بەردەوام دەبێت لە ڕێگەی زنجیرەیەک وۆرکشۆپ بۆ ڕاهێنانی دەستەیەک لە دادوەران لەسەر بنەماکانی ‘کارگێڕی و سەرکردایەتی’ وەک ئامرازێک بۆ بەهێزکردنی سەروەری یاسا.

Comments are closed.