Back

دەیڤید میلیباند لە مێری: ئەرکێکی گەورەی مرۆیی لە سوریا و عێراق هەیە بۆ ئەنجام دانی

کۆمیتەی فریاگوزاری نێودەوڵەتی ڕووبەڕووی گەورەترین قەیرانی مرۆیی جیهانی بۆتەوە لە سوریا و عێراق و  ئەرکێکی گەورەی مرۆیی هەیە لەو دوو وڵاتە بۆ ئەنجامدانی، بەگوێرەی ووتەکانی دەیڤید میلیباند، سەرۆکی  کۆمیتەی فریاگوزاری نێودەوڵەتی و وەزیری دەرەوەی پێشووتری بەریتانا، لە سەردانێکیدا بۆ ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (مێری) لە بەرواری ١٥ شوباتی ٢٠١٥.

بەگوێرەی بۆچوونەکانی دەیڤید میلیباند سەرەڕای ئەوەی کە قەیرانی مرۆیی لە سوریا و عێراق قووڵبوونەتەوە، بەڵام ئاوارە و پەنابەران داڵدە دراون لە لایەن کۆمەڵگا خانەخوێکان و ئاوارە و پەنابەرانیش دەتوان ببنە فاکتەرێکی باشترکردنی ئابووی لە وڵاتانە. بەگوێرەی بۆچوونی مێری، هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی بەرچاوی دیوە لەو قەیرانە مرۆییە بە لەخۆگرتنی ٥ شەپۆڵی ئاوارە و پەنابەران لەنێویاندا خەڵکی سوریا و فەلووجە، ئەنباڕ، شنگاڵ و کۆبانێ. پێشبینی دەکرێت کە شەپۆلی شەشەمی ئاوارەکان بەهەمان شێوە ڕوو بکاتە هەرێمی کوردستان بە نزیک بوونەوەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە موسڵ. دلاوەر عەلائەدین، سەرۆکی مێری پێی وایە کە بە دڵنیاییەوە بارودۆخەکە زۆر خراپە و پێویستی بە کرداری بەپەلە هەیە بەتایبەتی لە دهۆک کە لە کۆی ٣ کەس یەکێکی ئاوارەیە.

دەیڤید میلیباند تیشکی خستەسەر ڕۆڵی (CRI) گوتی کە یەک لەسەر چواری کارەکانی ڕێکخراوەکە لە سوریایە و نیوەی لە ئەفریقیا. تایبەت بە بارودۆخی سوریا، نیگەرانی و ڕەشبینی خۆی نیشاندا و گوتی سوریا خەریکە وەک بارودۆخی دورگەکانی بەڵقان لێدێت و بە بەردەوام بوونی بارودۆخەکەش بەردەوام بوونی کاری مرۆیی ڕێکخراوەکەیان زەحمەتتر دەکات. هەروەها وڵاتانی دراوسێ سیاسەتی ڕەتکردنەوەیان پەیڕەو کردووە لەبەرامبەر قەیرانی سوریا و ئاماژەی بە هەڵوێستی لوبنان کرد کە ڕێگەی نەداوە پەنابەرانی سوریا بچنە ئەو وڵاتەوە بەهۆی مەترسی ئەمنی. سەبارەت بە ئەگەرەکانی ئاشتی لە سوریا، دەیڤید میلیباند گوت، هیچ پرۆسەیەکی سیاسی لە سوریا بوونی نیە بەپێچەوانە وڵاتانی بەڵقان کە سەرەڕای خوێنڕێژی و کاولکاری لە ساڵانی نەوەدەکان، پرۆسەی سیاسی بوونی هەبوو بۆیە توانرا سوودی لێوەربگیرێت بۆ دەستپێکردنی ئاشتی بەهەوڵ و پاڵپشتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.

IMG_3140 (1024x683)

سەربارەت بە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەرچەندە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەگەڵ لایەن و بەرپرسانی پەیوەندییدار کاردەکات بۆ وەستاندنی داعش و بەهانەوە چوونی قەیرانی مرۆیی لە ناوچەکە، پاڵپشتی دارایی زیاتر و ئاوڕدانەوەی جیدیتر پێویستە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی زلهێز بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە مرۆییە. بەهەمان شێوە، هەنگاوەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەوڵ و پاڵپشتی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پێویستە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری سروشتی بە لەبەر چاوگرتنی هەستیاری دۆخی ناوخۆیی ناوچەکە.

دلاوەر عەلائەدین بۆچوونەکانی دەیڤید میلیباندی پشتڕاست کردەوە کە مێری هەمووکات هەوڵی داوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ناوخۆیی بۆ ئەو ململانێ و کارەساتە مرۆییانەی کە دووچاری هەرێمی کوردستان و عێراق دەبنەوە. ڕۆڵی تورکیا و ئێران لە ناوچەکە و داهاتووی سوریا و شەڕ لە دژی داعش چەند تەوەرێکی تر بوون کە لە ماوەی دیدارەکە تاوتوێ کران.

Comments are closed.