كورد بێ به‌رامبه‌ر ده‌ست له گشتپرسی هه‌لبگرێ به ده‌ستبه‌تاڵی لێی ده‌رده‌چێ
ديمانه له‌گه‌ڵ رووداو
٢٨ ئاب، ٢٠١٧
فشاره‌كان له‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانی هه‌رێم بۆ دواخستنی ریفراندۆم وا زياد ده‌بن. به‌ڕای تۆ، وه‌ك ئهكاديميهكی چاو‌دێر، دوابخرێ؟
ريفراندۆم هه‌نگاوێكی گرنگی نيشتيمانيه و ناكرێ به ئاسانی مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێ. به دياريكردنی واده‌كه‌ی، ئه‌وا هه‌رێم خۆی به هه‌ڵوێستێكی مه‌عنه‌وی و سياسی گرێداوه. ئه‌گه‌ر جارێ وا زوو و به‌بێ به‌رابه‌ر ده‌ست له‌و بڕياره هه‌ڵبگرێ ئه‌وا به ده‌ستبه‌تاڵی لێی ده‌رده‌چێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێويست بوو به دواخستن، ئه‌وا ره‌نگه به‌رژه‌وه‌ندی نيشتمانيی تێدا بێ.
بهرابهرهكان ده‌بێ چی بن؟
خواسته‌كانی هه‌رێم هه‌مه‌جۆرن. ره‌نگه ئاسانترينيان ئه‌وه بێ كه ريفراندۆم هه‌تا دوای هه‌لبژاردنه‌كانی عێراق دوابخرێ و دوای ئه‌وه به پاڵپشتی و چاودێريهتی عێراق و نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجام بدرێ. ئه‌وه ده‌رفه‌ت ده‌داته سه‌ركردايه‌تی هه‌رێم ئاماده‌سازی ناوه‌كی و ده‌ره‌كی زياتريش بكات و زهمينهيهكی له ئێستا گونجاوتر له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم و ناوچه كوردستانيهكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بڕه‌خسێنێ. ره‌نگه پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی ناو هه‌رێم ببێته هۆكارێك بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی هه‌رێم و گوڕێكی نوێش به لۆبی ده‌ره‌كی بدات.
ئه‌ی ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق به‌وه رازی نه‌بێ و داوای ئهڵتهرناتيڤێكی ديكه بكات؟
ئهڵتهرناتيڤی ديكه هه‌ن و ده‌كرێ ره‌چاو بكرێن. بۆ نموونه: له ئێستادا هه‌رێم كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵاتی سياسی و ئابووری و ئه‌منی په‌يدا كردووه و له چه‌ندين لاوه موماره‌سه‌ی رۆڵی سيادیی ده‌كات كه له‌و چوارچێوه‌يه فراوانتره كه فيدراليه‌ت و ده‌ستوور رێگه‌یان پێداوه. واته ئێستا هه‌رێم وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ ره‌فتار ده‌كات. هاوكات پێشمه‌رگه كۆنتڕۆڵی به‌سه‌ر زۆر له ناوچه كوردستانيهكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و سامانه نه‌وتيه‌كان هه‌يه. ئه‌گه‌ر به‌غدا به به‌فه‌رمی و به‌پێی رێكهوتننامهيهكی نوێ دان به سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌دا بنێ، ئه‌وا مادده‌ی ١٤٠ جێبه‌جێ ده‌بێ و كوردستانی عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی لێ دێت به‌لام به بۆندێكی لاوازی كۆنفيدرالیهوه به عێراق ده‌به‌سترێته‌وه. له ئايندهشدا توانای جيابوونه‌وه‌ی ئاسانتر و بێ سهرئێشهتريش ده‌بێ. له ئينستيتيوتی مێری ئه‌و باسه‌مان له‌گه‌ل پسپۆڕ و ديپلۆماتی ئێرانی و ئه‌مه‌ريكی و ئه‌وروپايی كردووه و به‌لای هه‌موويانه‌وه ئه‌و جۆره رێكه‌وتنه شايسته‌ی رهچاوكردنه.
پێت وایە ئەنجامدانى ریفراندۆم بەبێ کاراکردنەوەى پەرلەمانى کوردستان شەرعى دەبێت؟
ريفراندۆم جۆرێكه له راپرسی كه ده‌كرێ فه‌رمی بێ وهيان نافه‌رمی، وه سه‌ركردايه‌تی سياسی ده‌توانێ پێوه‌ی پابه‌ند بێ وهيان پابه‌ند نه‌بێ. ده‌كرێ ريفراندۆم بكرێته پێشخانێك بۆ ده‌سپێكردنی پڕۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆيی و ده‌شكرێ ده‌وڵه‌ت به‌بێ ريفراندۆم رابگهيهندرێ. به‌ڵام باشتره ريفراندۆم پاڵپشتی سياسی و ياسايی و حوكمڕانی له‌گه‌ڵدا بێ. خۆ ئه‌گه‌ر بته‌وێ حكومه‌ت له ڕووی ياساييه‌وه پابه‌ندی ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی بێ ئه‌وا پێويست به‌وه ده‌كات به ياسايه‌ك له په‌رله‌مانه‌وه پشتگيری لێ بكرێ. له حاله‌تی ئێستاشدا، كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه به سيسته‌می حكومڕانی زۆر پێويسته، بۆ ريفراندۆميش پێويسته تاوه‌كو له رووی مه‌عنه‌وی و سياسيه‌وه په‌يامی ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی لاواز نه‌بێ.
تاچەند پێت وایە زەمینە سازى و ئامادەکارى ناوخۆیى و نێودەوڵەتى بۆ ريفراندۆم کراوە؟
زه‌مينه‌سازی بۆ سه‌ربه‌خۆيی ده‌يان ساڵه كراوه، به‌ڵام به‌پێی ديزانێكی مه‌دروس نه‌بووه. بۆ ريفراندۆميش، زه‌مينه‌سازی زۆر به كه‌ميی و به درهنگيهوه كراوه، ئه‌وه‌ش به هۆكاری بارودۆخی سياسی و ئه‌منی و ئابووری ئێستای هه‌رێم. ئێستاش ده‌كرێ هه‌نگاوی جيددی به پێی نهخشهرێگايهكی مهدروسهوه بنرێت بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی رابوردوو بكرێته‌وه. ئه‌و كه‌مپه‌ينه كارێكی زۆر مه‌زن و ئاڵۆزه، زۆر هه‌ڵده‌گرێ و پێويستی به بيركردنه‌وه و كاری بێوچانه.
له ئاستی جيهانيدا چی ده‌كرێ كه هێشتا نه‌كراوه؟ بەڕێزت ماوەیەکی زۆر خەریکی لۆبی کردن بووی بۆ دەوڵەتی کوردی و رۆڵێكی گرنگتان له گۆڕينی بڕياری به‌ريتانی و ئهمهريكیدا بينی بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له 1991 كه دواتر له سايه‌يدا حكومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێم دامه‌زران. لەو کاتەی ئێستادا کە بەرەو ڕیفراندۆم دەچین لۆبی كوردی له چی ئاستێكدايه؟
كاريگهريی لۆبيكردن له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌قه‌ده‌ر بزوتنه‌وه‌ی چه‌كداره، ئه‌گه‌ر زياتريش نه‌بێ. له پايته‌خته كاريگهرهكاندا چاره‌نووسی ميللهتان و نه‌خشه‌ی سياسی جيهان دياری ده‌كرێ. ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی كورد هه‌تا ئێستا كردوومانه به‌رچاو بووه و كاری زۆر باش كراوه به‌ڵام له چاو به‌ربه‌سته‌كان و مه‌زنێتی دۆزه‌كه‌مان، كه‌م كراوه و پێويستيمان به زياتره. بۆ نموونه، گۆڕينی بڕياری زلهێزه‌كان پێويستی به دوو جۆره هه‌ڵمه‌ت هه‌يه. يه‌كيان بۆ ئه‌وه‌يه له نێو خودی ئيداره‌ی حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی حوكمڕانیه‌وه كار بكه‌يته سه‌ر جۆری بيركردنه‌وه‌ی بڕيارده‌ران و داڕێژه‌رانی سياسات له‌و وڵاتانه. له‌نێو سه‌نته‌ری ديراساتی ستراتيژی و ميديا و توێژی رۆشنبير و بيزنيسدا دۆست زياد بكه‌ی و نه‌يار كهمبكهيهوه. له‌و باره‌يه‌وه هه‌وڵی زۆر دراوه به‌تايبه‌تی له لايه‌ن نوێنه‌رانی حكومه‌ت و هه‌ندێ رێكخراوی ناحكوميهوه. به‌لام توانا و چوارچێوه‌ی كاری ئه‌وانه سنووردار بووه و زۆرجاريش شێوازی حيزبی به‌سه‌رياندا زاڵ بووه.
دووهمين كه‌مپه‌ين بۆ ئه‌وه‌يه فشار بخه‌يته حكومه‌ت و سياسهتمهداره هه‌لبژێردراوه‌كان له ئاستی لۆكالی و بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه. له‌وه‌دا كوردستان پێويستی به له‌شكری كوردی هه‌نده‌رانه كه له هه‌موو قوژبنێكی ولاته‌كه بكه‌ونه كاری لۆبيكردن. خۆشبه‌ختانه له سه‌رجه‌م وڵاته گرنگه‌كان خه‌ڵكی هوشيار و زمانزانمان هه‌ن كه پرۆفێشنا‌ڵن و هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ن و خاوه‌نماڵن. به‌ڵام ئێمه هێشتا سوودمان به‌پێی پێويست له‌وانه وه‌رنه‌گرتووه و رۆڵی ئه‌وانمان به‌گه‌ڕ نه‌خستووه، بگره زۆرينه‌ی ئه‌وانه له حكومه‌ت و لايه‌نه سياسيه‌كانی هه‌رێم زويرن و له لاوازيهتی سيسته‌می حكومڕانی و ديارده‌ی گه‌نده‌ڵی زۆر نيگه‌رانن. به لامه‌وه، كوردی هه‌نده‌ران گه‌وره‌ترين به‌ها و كرێديت (رهسيد)ی وڵاته‌كه‌مانن له ده‌ره‌وه و پێويسته بكرێنه به‌شێك له هه‌رێم و خۆيان به خاوه‌نی بزانن. ئه‌و ئه‌ركه‌ش له ئه‌ستۆی حكومه‌ت و سه‌ركردايه‌تی سياسی كورديدايه.
ئەگەر هاتوو لەکاتى دیارکراودا ریفراندۆم ئەنجام بدرێت، پێشبینى دەکەیت کە وڵاتانی ده‌وروبه‌ر كێشه‌ی سه‌ربازيی، بازرگانی وهيان هی تر بۆ هه‌رێم دروست بكه‌ن؟
هه‌تا هه‌رێم خاوه‌نی ده‌ورودراوسێی توندوڕه‌ق بێ، كه په‌نا ببه‌نه به‌ر ئامرازی ئه‌منی و سه‌ربازيی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، ئه‌وا ده‌بێ سه‌ركردايه‌تی سياسی هه‌ميشه ئاگای له‌خۆی بێ. واته هيچ ديارده و بڕيارێكی توندڕه‌وانه له‌و ده‌وروبه‌ره‌دا ئه‌سته‌م نيه، به‌لام به‌پێی واقيع و زروفی ئێستا و ئهقليهتی حوكمڕانی ئيمڕۆی به‌غدا و ته‌هران و ئه‌نكه‌ره، ئه‌و جۆره ئه‌گه‌رانه كه‌مترن له‌وه‌ی خه‌ڵك لێيان ده‌ترسێ، چونكه به‌كارهێنانی بازوو ئامرازێكی زۆر لاوازه و ئامانجی ئه‌و وڵاتانه به‌دی ناهێنێ. بۆ نموونه، جولاندنی حه‌شدی شه‌عبی وهيان پهلهاويشتنی ئێران و توركيا بۆ سه‌ر هه‌رێم ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌يرانێكی ديكه كه دۆخه شلهقاوهكهی عێراق و ناوچه‌كه هه‌نده‌ی ديكه ده‌شله‌قێنێ و كه‌س نازانێ كۆتاييهكهی به‌كوێ ده‌گات. بۆيه‌ش له ئێستادا هه‌وڵی دراوسێكان ئه‌وه‌يه كه پێشوه‌خت رێگه له ريفراندۆم بگرن، به‌ڵام به‌دوور نازاندرێ كه دوای ئه‌نجامدانی هه‌وڵده‌ن به ناراسته‌وخۆ (بۆ لاوازكردن يان پشتگوێخستن) كار له‌سه‌ر ره‌وتی سه‌ربه‌خۆيی هه‌رێم بكه‌ن.
له ئاستی ناوهكيشدا كێشه زۆرن. پێشوازى نەکردنى خەڵکى کوردستان وەک پێویست بۆ ریفراندۆم، بۆ چی دهگهڕێنيهوه؟
به‌لای خه‌ڵكه‌وه كێشه‌كه له به‌ڵێ و نه‌خێر نيه، له واده‌ی ئه‌نجامدانه‌كه‌شی نيه به‌ڵكو له‌به‌ر هۆكاری سياسی و ئابووری و حكومڕانيه، كه بنچينه‌ی هه‌مووشيان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ لاوازيهتی سيسته‌می حكومڕانی له هه‌رێم و لاوازيهتی له جێبه‌جێكردنی ياسا و يه‌كسان نه‌بوونی ده‌رفه‌ته‌كان و لاوازيهتی له ئيداره‌ی ململانێكان و قه‌يرانه‌كان به تایبه‌تی قه‌یرانی دارايی و مووچه. ئه‌و جۆره لاوازيانه كێشه‌ی درێژخايهنن و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێن كۆمه‌ڵگاكانی هه‌رێم به‌رده‌وام لێك ده‌ترازێن و ئه‌ركه نيشتيمانيهكانی وه‌ك سهربهخۆييش ده‌بنه قوربانی ململانێيهكان.
پێت وايه بۆچی هه‌ندێ له لايه‌نه سياسيه‌كانی ناو هه‌رێم دژايه‌تی ريفراندۆم ده‌كه‌ن؟
تا ئێستا هيچ لايه‌نێكی سياسی دژايه‌تی ريفراندۆمی نه‌كردووه، به‌ڵام ڕای جیاوازیان سه‌باره‌ت به زه‌مينه و كاتی ئه‌نجام دان و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌كه ده‌ربڕيوه. زۆربه‌يان به قه‌ناعه‌ته‌وه ڕایان وایه كه كاته‌كه‌ی گونجاو نیه چونكه له ڕووی سياسيه‌وه هه‌رێم لكێترازاوه و كێشه‌كانی سيسته‌می حوكمڕانی ههلپهسێردراون. دياره كه ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به‌م شێوازه و به‌و حاڵه‌ته‌ی ئێستا به مه‌ترسيدار ده‌زانن له‌سه‌ر خودی هه‌رێم و ناوچه‌كه، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه نيشتيمانيه یه‌كده‌نگ نه‌بن.
بۆچوونی به‌رامبه‌ريش ئه‌وه‌يه كه كێشه‌كانی هه‌رێم ئاڵۆزن و ره‌نگه جارێ وا به‌خێرايی و به‌ئاسانی ناوماڵ ته‌رتيب نه‌بێته‌وه. له‌و نێوه‌شدا كات خێرا تێده‌په‌ڕێ و دوورنيه له ئه‌و سۆزه‌ی ئێستا بۆ پێشمه‌رگه هه‌يه و ئه‌و پاڵپشتێتيه نێوده‌وڵه‌تيه وه‌ك خۆی نه‌مێنێ. پرسی ريفراندۆم ده‌ری خست كه زۆربه‌ی هێزه جيهانيه‌كان وه‌ك هی ئيقليميهكان زياتر عێراق پارێز و پرۆ عێراقن. ره‌نگه له دوای داعش هه‌روه‌ك سه‌رده‌می پێش داعش خۆيان دووره‌په‌رێز بگرن و خواست و نيگهرانيهكانی هه‌رێم پشتگوێ بخه‌ن.
رات چيه به‌وانه‌ی كه داوا ده‌كه‌ن خه‌ڵك به نه‌خێر ده‌نگ بدات؟
له دیموكراسیدا، مافی ده‌نگده‌رانه كه ده‌نگ به‌و جۆره بده‌ن كه خۆيان به راستی ده‌زانن. ده‌نگدان بۆيه نهێنيه تا ره‌نگدانه‌وه‌ی قه‌ناعاتی ده‌نگده‌ر بێ، كه ئه‌وه‌ش مافێكی مرۆڤه. ریفراندۆم پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیه و ده‌بێ رێز له ڕای ده‌نگده‌ران بگیردرێت، جا به (نه‌خێر) یان به (به‌ڵێ). دياره له سه‌ر سندووقهكاندا دوو بژارده ده‌خرێنه به‌رده‌م ده‌نگده‌ران و ده‌بێ هه‌ردووكيان قه‌بوڵ بكرێن به‌بێ ئه‌وه‌ی هيچ لايه‌نێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێ تانه له بژارده‌ی به‌رامبه‌ر بدات.
ئەگەر هاتوو وەڵامى ریفراندۆم ئەنجامێکى دڵخۆشکەر نەبێت هەڵوێستى سەرکردایەتى سیاسیى چى دەبێت؟
پێويسته پرسياره‌كه ئه‌وه بێت ئايا ده‌كرێ ريفراندۆم ئه‌نجام بدرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامه پۆزهتيڤهكهی زامين بكرێت؟ ئه‌گه‌ر سه‌ركردايه‌تی هه‌رێم دڵنيا نه‌بوو له‌وه‌ی زۆرينه‌ی ره‌ها ده‌نگ به (به‌ڵێ) ده‌دات، باشتره سه‌بری لێ بگرێ چونكه ده‌رچوون به ڕێژه‌ی كه‌م كاريگه‌ری نێگه‌تيڤی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆيی ده‌بێت. له رووی سياسی و مهعنهويهوه برينهكهی بۆ ده‌يان ساڵ ده‌مێنێ و نه‌يارانی هه‌رێميش ده‌نگيان له ئێستا زوڵالتر ده‌بێ.
ئەگەر ریفراندۆم نەکرا یاخود دواخرا، بە شکستێکى گەورە دادەنرێت؟
نه‌خێر، چونكه بزوتنه‌وه‌ی رزگاريخوزازی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێ و ده‌يان ئامراز و شێواز و ده‌رفه‌تی ديكه له ئاينده‌دا ده‌ڕه‌خسێندرێن.
له دواى ئەنجامدانى ریفراندۆم لەکاتى دیارى کراودا، هەڵوێستى دواترى سەرکردایەتى سیاسى کوردی چی بێت باشه؟
ئه‌نجامدانی ریفراندۆم یه‌كه‌م هه‌نگاوی كاروانێكی دوور و درێژی سه‌ربه‌خۆییه، ئه‌ركه قورس و ئاڵۆزه‌كه له‌دوای ريفراندۆم ده‌ست پێ ده‌كات. ئه‌گه‌ر ريفراندۆم ئه‌نجام بدرێ، دواتر ناكرێ ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ته‌نيا وه‌ك وهرهقهيهك بۆ ده‌ستكه‌وتی هه‌نووكه‌يی به‌كار بێت و پاشان هه‌ڵپه‌سێردرێت، به‌ڵكو ده‌بێ ببێته ده‌ستپێكی پرۆسه‌يه‌ك كه كۆتاييهكهی به سه‌ربه‌خۆيی بێت. له‌وه‌شدا هه‌رێم پێويستی به به‌كارهێنانی زانست و هونه‌ری ده‌وڵه‌تسازی و دامه‌زراندنی كۆڵه‌گه سه‌ره‌كيه‌كان ده‌بێ. ده‌بێ له چه‌ندين ته‌وه‌ره‌وه هه‌ڵمه‌تی نه‌پساوه بكات و به‌رنامه بۆ دامه‌زراوه‌كانی وڵات دابڕێژی تا له هه‌موو بهرهيهكدا هه‌نگاو بۆ چه‌سپاندنی بناغه‌ی ده‌وڵه‌تێكی سه‌قامگير بهاوێ.
پێت وايه ئه‌و زانست و هونه‌ره به‌كار هێنراون وهيان ده‌كرێت وازوو به پێی پێويست به‌كار بێن؟
له پێشتردا كاری باش كراون، به‌لام به گشتی هه‌رێم له‌و ڕووه‌وه تا ڕاده‌يه‌ك لاوازه. هه‌ڵبه‌ته نه‌چووه بچێ، ده‌كرێ به گوڕێكی نوێ و ئيمكاناتی دارايی تێروته‌سه‌له‌وه كار له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگای ده‌وڵه‌تسازیی بكرێ. پێويسته ئهولهويهتێكی لوتكه‌يی بدرێته ئه‌و بابه‌ته و رۆڵی ئهكاديميهكانيش له‌وه‌دا به‌گه‌ڕ بخرێ.
ئێوه‌ش وه‌ك ئينستيتيوتی مێری چ رۆڵێك ده‌توانن له‌وه‌دا ببينن؟
ئينستيتيوتی مێری بۆ ئه‌وه دروستبووه كه‌لێنێكی گرنگ له بواری ديراساتی ستراتيژی پڕ بكاته‌وه و هاوكاری داڕێژه‌رانی سياسات وبڕياردهران بكات بۆ دروستكردنی ڕوانگه‌ی درێژخايه‌ن و نه‌خشه‌رێگای عه‌مه‌لی، بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی نيشتيمانسازی و ده‌وڵه‌تسازی، بۆ چه‌سپاندن و تۆكمه‌كردنی سيسته‌می حوكمڕانی دروست و سه‌روه‌ركردنی ياسا. هاوكات، تۆڕی پهيوهندیهكانی ئينستيتوتی مێری له نێو دامه‌زراوه ئه‌كاديمی و (ثينك تانك)ه‌كانی جيهاندا زۆر به‌ربڵاو و كاريگه‌ره. بۆيه ئينسيتيتوت له بواری لۆبی ده‌ره‌كيدا رۆڵی خۆی له كارتێكردنی بڕياری هێزه جيهانيه‌كان بينيوه، ئه‌ويش نه‌ك وه‌ك به‌رگری كه له حكومه‌ت وهيان حيزبه سياسيه‌كان به‌ڵكو له دۆزی خه‌ڵك و به‌رگری له مافی مرۆڤ و بۆ سه‌قامگير كردن و تۆكمه كردنی سيسته‌می حوكمڕانی.
باشه له مه‌سه‌له‌ی به‌ڵێ يان نه‌خێر، هه‌لوێستی ئينستيتيوتی مێری چيه؟
ئينستيتيوت دامهزراوهيهكی ئه‌كاديميه، هه‌روه‌ك زانكۆيه‌كان، كه پێويسته چاو‌دێر بێ و بێلايهنێتی خۆی بپارێزێ و بۆی نيه هه‌لوێستی هه‌بێ. مێری ده‌توانێ له رێگه‌ی توێژينه‌وه و بيركردنهوهدا هاوكاربێ و راوێژ پێشكه‌ش بكات. واته كه‌ی پرسی پێ كرا به به‌ڵگه و شيكردنه‌وه‌ی ئه‌كاديميانه وه‌لام ده‌داته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رايه‌تی جه‌مسه‌رێك له جه‌مسه‌ره‌كان بكات.
ئەدی به‌رێزت وه‌ك د. دلاوەر هه‌ڵوێستی خۆت چيه؟
بێگومان بڕياری ئه‌نجامدانی ريفراندۆم له‌ده‌ستی مندا نيه، به‌ڵكو له‌ده‌ستی بڕياردهرانی هه‌رێمه. ئه‌گه‌ر پرس به‌به‌نده كرابوايه، رای خۆم له‌سه‌ر كاتوسات و چۆنيه‌تی ئه‌نجامدان و زهمينهسازيهكهی ده‌دا و ره‌نگه يه‌كێك له‌وانه ده‌بووم كه داوای سه‌برگرتن و زه‌مينه‌سازی ناوه‌كی باشترم ده‌كرد، وه له داڕێژتنی به‌رنامه و نهخشهرێگاكانيشدا هاوكاری سه‌رجه‌م لايهنهكانم ده‌كرد. له‌بيرت نه‌چێ، به‌نده به درێژايی ته‌مه‌ن كاری لۆبيم بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی كردووه و چاوه‌ڕێم ئه‌و خه‌ونه له ژيانمدا بێته دی، بۆيه‌ش ئه‌گه‌ر بڕياری ئه‌نجامدانی ريفراندۆم هه‌تاسه‌ر به‌رده‌وام بێ ئه‌وا له رۆژی خۆي‌دا ده‌چمه سه‌ر سندوق و وه‌ك دلاوه‌ر به (به‌ڵێ) ده‌نگ ده‌ده‌م، ئه‌وه‌ش به‌و چاوهڕوانيهی كه له‌وێ به‌دواوه به هيممه‌تی هه‌موولايه‌ك به ده‌سته‌جه‌معی گوڕ به پرۆسه‌ی نيشتيمانسازی و ده‌وڵه‌تسازی ده‌درێ، و به‌نده‌ش بهگهشبينيهوه به‌شداری تێدا ده‌كات.