لەوکاتەی کە جەنگی دژی داعش بۆتە پێشینە بۆ داڕێژەرانی سیاسەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەرێمی کوردستانی عیراق بەردەوامە لە سووربوونی لەسەر دیموکراسی و نیشتیمانسازی. سەرەڕای نیازی سیاسی بۆ چاکسازی، باری قورسی جەنگ و دەرئەنجامەکانی، پرۆسەی ریفۆرمی پێویستی سنووردار کردووە. داڵدە دانی زیاتر لە ١.٥ ئاوارە لەگەڵ نەبوونی بوودجەی گونجاو بەهۆی بەردەوامی ناکۆکییەکان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی لە بەغدا تەنیا چەند پرسێکی بەپەلەن کە ئێستا ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان بۆتەوە.
بەڵام قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان لەوە زۆر گەورەترە. لە نێویاندا کەمی شەفافییەت و ئاستەنگی کۆنتڕۆڵکردنی گەندەڵیە. بەهەمان شێوە، نایەکسانی کۆمەڵایەتی و دەستێوەردان لە سیستەمی دادوەری و پێکهاتەی دادوەری و هەبوونی یاسای کۆن تەنها چەند نموونەیەکن.
دوای تاوتوێکردن و لێکۆڵینەوەی چڕ دەربارەی سیستەمی دادوەری و بە لە سۆنگەی ئامانجی مێری بۆ بنیات نانی تواناکان و بەهێزکردنی دیموکراسی، مێری دەستیکرد بە دەستپێشخەری یارمەتی دانی دەمەزراوە حکومییە پەیوەندییدارەکان بۆ سەرخستنی هەوڵەکانیان بە ئاراستەی بەهێزکردنی سەروەری یاسا لە هەرێمی کوردستان.
بەو شێوەیە، لە بەرواری ٢٦ شوباتی ٢٠١٥، تیمی پرۆگرامی دیموکراسی و فەرمانڕەوایەتی لە ئینستیتیوتی مێری لە لایەن ئەنجوومەنی دادوەری بانگهێشت کران بۆ تاوتوێکردنی پرس و هەنگاوەکانی بەهێزکردنی سەروەری یاسا. ئەم سەردانەش، بەدواداچوون بو بۆ سەردانەکانی پێشووتر لە نێوان سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری ئەحمەد زوبێر و سەرۆکی ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە، پرۆفیسۆر دلاوە عەلائەدین. لە دیدارەکەدا، تیشک خرایە سەر گرنگی سەروەری یاسا لە کۆمەڵگا دیموکراسییەکان و ڕۆڵی گرنگی ئەنجوومەنی دادوەری لە پتەوکردنی سەروەری یاسا و پرۆسەی نیشتیمانسازی.
بەشداربووانی کۆبوونەوەکە بریتی بوون لە ١٢ دادوەر و بەرێزان شاکر شەریف، لەتیف عوسمان و محمد ئەمین هادی و ئەکرەم فەرەج، سەرۆکی دادگاکانی ئیستیئناف لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک و ئیدارەی گەرمیان.
لە چوارچێوەی دیدارەکەدا، مێری پێشنیازێکی چڕی خستەڕوو بۆ بەهێزکردنی سەروەری یاسا لە هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەهێزکردن و شیاندنی دادوەران بە بەرزکردنەوەی ڕۆڵیان لە چەسپاندنی یاسا و ئامادەبووانیش پێشنیازەکەیان بە هەند وەرت.
شایەنی باسە پێشنیازەکە چارەسەری خاڵە لاوەزە بەرچاوەکانی سیستەمی دادوەری دەکات وەک نزمی لێهاتوویی و کەلێنی یاسایی و یاسای کۆن سەڕەرای نەبوونی پێوەرەکانی هەڵسەنگاندنی کارامەیی. ئەم ئاستەنگانەش بوونەتە هۆی لەمپەر لەبەردەم سیستەمی دادوەری لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی بەشێوەیەکی دروست. بۆ چارەسەرکردنی ئەو کەم و کوڕی و ئاستەنگانە، پێشنیازەکە پەیڕەوێکی ئەوتۆ لەخۆدەگرێت کە سوورە لەسەر باشترکردنی کواڵیتی لە سیستەمی دادوەری.
بەپشت بەستن بە بنەماکانی حوکمڕانی دروست، پرۆژەکە هەڵدەستێت بە چەسپاندنی پێوەر و میکانیزمی پێویست بۆ دڵنیاکردنی کواڵیتی و شەفافیەت و ڕێوشوێنی گونجاو کە هاوتایە لەگەڵ پێوەری پیشەیی لە دەزگا و یاساکانی دادوەری. پێشبینی دەکرێت کە پرۆژەکە کاریگەری ئەرێنی لەسەر چەندین ئاست دروستبکات لەوانەش: بەهێزکردنی تواناکان لەڕێی نوێگەریکردن لە سیستەمی چاودێری و بەدواداچوون و پاڵپشتیکردنی کارگێڕی و سەرکردەیی لە کارکردن و پێشکەشکردنی یارمەتی لە پرۆسەی یاسادانان و هەموارکرنەوەی یاسا. خاوەندارێیەتی ئەو پڕۆژەیەش بۆ ئەو دادوەرانە دەگەڕێتەوە کە سەرکردایەتی پرۆژەی چاکسازی دەکەن و لەوەش گرنگتر، ئەو پرۆژەیە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی متمانە لە نێوان کۆمەڵگا و دەسەڵاتی دادوەری.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، بڕیاردرا بەجێبەجێکردنی پڕۆژەکە بەشێوەیەکی ئەزموونی لە دادگاکانی هەولێر. دوای ئەوە، بەرنامەیەکی تۆکمە بۆ کواڵیتی جۆری بەئامانجی هەڵسەنگاندنی توانستی دادوەران پێشکەش دەکرێت. لە قۆناخەکانی داهاتووش دا، مێری هەڵدەستێت بە سازدانی وۆرکشۆپی ڕاهێنان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە. بەهەمان شێوە، فراوانکردنی سنووری پرۆژەکە بۆ جێبەجێکردن لەسەرانسەری کوردستان لە ماوەی ساڵانی داهاتوو