ديداری مێری 2023
گەنگەشەی سیاسەتە دەستبەجێكانی عێراق
11-10 ی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەم
ديداری مێری ئەمساڵ هاوکاتە لەگەڵ چەندین گەشەسەندنی مەزن، لە ئاستی ناوەكی و نێودەوڵەتیدا، کە كاریگەریان لەسەر چارەنووسی عێراق دەبێت. ديداری مێری 2023 دارێژەرانی سياسەت و بڕیاربەدەستان و ئەکاديمستان و كۆمەڵگای مەدەنی و دیپلۆماتكاران لەسەر ئاستی نيشتيمانی و نیودەوڵەتی كۆ دەكاتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشە بەپەلە و ئەولەویەتە مەزنەكانی كە کاریگەریان لەسەر عێراق و ناوچەكەدا هەیە؛ و بۆ پێشکەشكردنی رێگاچارەی پراكتیكی بە بڕیاردەران و لایەن پەیوەندیدارەكان.
پرۆگرام و بابەتەکانی گفتوگۆکردنی ئەم دیدارە لە ماوەکانی داهاتودا بڵاودەکرێنەوە، ئەوانەی ئارەزوومەندی ئامەدەبوونن دەبێت خۆیان تۆماربکەن.
بۆ زانیاری زياتر، تکایە پەیوەندی بکە بە مێریەوە لە ڕێگەی ناردنی ئیمێڵ بۆevents[@]meri-k.org.