Back

رێنمایی بۆ خاوەن گوتە

شێوازی پانێلەكان دیالۆگە نەک ووتار

– سەرپەرشتیار بە پێشەکیەکی کورت بۆ 5 خولەک  دەست پێدەکات و دواتر پرسیار ئاراستەی یەکە بە یەکەی خاوەن گوتەكان دەكات.

–  هەر بەشداربووەك یەكەمجار بۆ ماوەی 5 خولەک وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە و لەناواخنیدا دوو تا سێ پەیامی سەرەکی دەگەیەنێت.  تکایە، هەوڵ مەدە هەموو پەیامەكانت لەیەكەمین دەرفەتدا دەرببریت چونکە بە دڵنیاییەوە دوو خولی دیكەی پێنج خولەكیت بەر دەكەوێتەوە.

– لە دوای خولی یەکەمی قسەکردن، سەرپەرشتیار دەگەڕێتەوە لای قسەکەری یەکەم و چەند پرسیارێکی نوێی ئاراستە دەکات و ماوەی (5) خولەکی تری پێدەدات بۆ وەڵام دانەوە. ئەوەش دەرفەتە بۆ ئەوەی وەڵامی تێبینی قسەكەرەكانی دیكە بدەیتەوە وەیان پەیامی نوێ بگەیەنی.

– دوای ئەوەی هەموو قسەکەرەکان قسەی خۆیان کرد، ئینجا سەرپەرشتیار دەرگای پرسیار دەکاتەوە بۆ ئامادەبووان، هەرجارەی (3-4) پرسیار وەردەگرێت و بۆ وەڵامدانەوە.

تکایە سەرپەرشتیاری پانێلەكەت بدۆزەوە

– تکایە پێش دەستپێکردنی پانێل بە نیو كاتژمێر هەوڵ بدە سەرپەرشتیارەکە بناسی و چەند خولەکێک گفتووگۆ بکەن بۆ ڕێککەوتن لەسەر ووردەکاری. بۆ دۆزینەوەی سەرپەرشتیار، تیمی مێری یارمەتیدەر دەبن.

– وەستان بە پێوە/ دانیشتن: لە دەرفەتی یەکەمی قسەکردن، قسەکەر ئازادە بابەتەکەی چ لە جێوە وەیان لەسەر پۆدیۆن، وە بە قسەکردن یان خوێندنەوە، پێشکەش بکات. بەڵام تکایە، کاتەکە لە (7) خولەک تێنەپەڕێت. دوای ئەوە شێوازی دانیشتنەکە دەبێە شێوازی گفتوگۆ.

– تکایە، پابەند بە کاتی دیاریکراو و لەگەڵ سەرپەرشیاری پانێل هاوكار بە.

– چاوەڕوانی ئەوە لە سەرپەرشتیارانی پانێل دەکرێت کە گفتووگۆکان بە شێوەیەکی درووست بەڕێوە بچێت و بەلاڕێدا نەبرێن و لەتەوەرەكان لانەدەن.