ئايندهی موسل لە پێش و لە کات و لە دوای ئازادکردن
ئامانجی ئەم ڕاپۆرتە ئەوەیە کە لایەنە غهيره سەربازیەکانی ئەم بابەتە شی بكاتهوه، ئهوانهی کە دەبێ چارەسەربکرێن پێش ئەوەی هێرشی کۆتای بکرێتە سەر داعش لە موسل. کەواتە ئەم ڕاپۆرتە جەخت دەخاتە سەر لایەنی مرۆیی و حوکمڕانی و دابینکردنی ئاسایشی دوای جەنگ و بونیاتنانەوەو پێکهاتنەوە.

