کۆڕبەندی لێڤانت و عێراق
ناوچەی لێڤانت و عێراق لانکەی شارستانیەتەکانە، دەوڵەمەندە بە هەمەجۆریی و میراتێکی کولتووری هاوبەش. بەڵام ئەمڕۆ ناوچەکە ڕووبەڕووی پارچەپارچەبوونی قووڵ و ململانێی درێژخایەن و دەوڵەتە ناسکەکان و گەشەنەکردنی ئابووری دەبێتەوە. بۆ هەنگاونان بەرەو پێشەوە، گۆڕانکاری لە سیاسەتی کاردانەوە بۆ دیدێکی هاوبەش و پێشبینیکراو زۆر گرنگە.
کۆڕبەندی لێڤانت و عێراق کە لە ٣٠ی ئۆكتۆبەر/تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە میانەی دیداری مێری لە هەولێر راگەیەندرا، وەڵامێکە بۆ ئەم پێویستییە. کۆڕبەندەكە لەلایەن تۆڕێكی هاوپەیمانی لە ناوەندە فیكری و ستراتیژیەكانی ناوچەیی پێکهێنراوە، و هەوڵدەدات هاوکارییەکان پەرەپێبدات و لەڕێگەی لێکۆڵینەوە و گفتوگۆی هاوبەشەوە خۆڕاگریی ناوچەیی بنیات بنێت.
وەک تۆڕێکی گەشەسەندوو لە دامەزراوەکانی بیرکردنەوە و پۆڵەسیەكان، کۆڕبەندی لێڤانت و عێراق داڕێژەرانی سیاسەت، توێژەران، کۆمەڵگەی مەدەنی و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە. کۆڕبەندەکە هانی داڕشتنی پۆڵەسی لەسەر بنەمای بەڵگە، ستراتیژی گشتگیر و هاوکاری سنوور بەزاندن دەدات.
ئەرکی کۆڕبەندی لێڤانت و عێراق بریتییە لە بەهێزکردنی پێکهاتە و كۆمەڵگاکان، پێشخستنی یەكڕیزی ناوچەیی، و پەرەپێدانی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لەڕێگەی دەستنیشانکردنی بەها هاوبەشەکان و چارەسەرکردنی ئاستەنگە هاوبەشەکان. كۆڕبەندەكە بە سەرکردایەتیەكی خولاو و ڕێکخەرانی نیشتمانییەوە، لەسەر بنەماکانی سەربەخۆیی و هاودەنگی کاردەکات. كۆڕبەند لە ڕێگەی کۆڕ و كۆنفرانسە ساڵانەیەکان و پلاتفۆرمە دیجیتاڵیەکانیەوە توانا و کاریگەریی پێكەوەیی بەرز دەکاتەوە و هاوکاری ناوچەیی قووڵتر دەکاتەوە.
كۆنفرانسی یەكەمی كۆڕبەندەكە لە دوای راگەیاندن، لە عەممانی پایتەختی ئوردن لە 2 ی حوزەیرانی 2025 بەڕێوەچوو. ئەم کۆبوونەوەیە بە هاوبەشی لەلایەن ئینستیتوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە و سەنتەری لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکانی زانكۆی ئوردون و کۆنراد ئەدیناوێر شتیفتونگی ئەڵمانیەوە ڕێکخرا. ئەو كۆنفرانسە بژاردەیەكی فراوانی هاوبەشە ناوچەییەكانی کۆکردەوە بۆ داڕێژتنەوەی دیدگای درێژخایەنی کۆڕبەندەکە. کۆنفرانسی عەمان بە بانگەوازێك کۆتایی هات كە ناوچەكە ببێتە خاوەن دەسپێشخەری لە سەر بنەمای گفتوگۆی بەڵگەدار، حوکمڕانی گشتگیر و تەلارسازییەکی نوێی هاوکاری بە سەرۆکایەتی ئەکتەرە ناوخۆییەکان. کۆمەڵێک پێشنیاری پۆڵەسی پێشنیار کران بۆ لایەنە پەیوەندیدارە نیشتمانی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان. راپۆرتی رێورەسم و بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی عەمان و ڕاپۆرتی كۆڕەبەندەكە لەبەردەستدایە.
لینكی پەیوەندیدار:
- راپۆرتی كۆڕبەندی لێڤانت و عێراق
- پەیامێك لە رێكخەری كۆڕبەندەكەوە
- راگەیاندنی كۆڕبەندی لێڤانت و عێراق
- رێكخراوە ئەندامەكانی كۆڕبەند
- پێكهاتەی رێكخراوەیی كۆڕبەند
- كۆنفرانسی عەممان لە ٢ی یۆنیۆ/حوزەیرانی ٢٠٢٥
- پێشنیازە پۆڵەسی كە لە كۆنفرانسی عەممانەوە سەری هەڵدا