دیداری مێری ٢٠١٦
ئایندەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: تەحەديەکان و دەرفەتەکان
٢٥ – ٢٧ ئۆکتۆبەر
دیداری ساڵانه‌ی مێری پاش هه‌ردوو دیداری سه‌رکه‌وتووی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ ی دێت، که بڕیاردەران، ئه‌کادیمیستان و داڕێژەرانی سیاسەتی کۆکردبووه‌وه بۆ گفتوگۆکردن سه‌باره‌ت به بوار و پرسە ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان .
ئه‌م ساڵیش به هه‌مان شێوه‌ی ساڵانی پێشوو ئامانجامان ئه‌وه‌یه که دیبەیت و گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌ته سه‌ره‌کیه‌کانی ڕۆژ بکه‌ین که کاریگه‌ریان له سه‌ر ناوچەکە هه‌یه. دیداری مێری ئەمساڵ، به چڕی جه‌خت له سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه ده‌کاته‌وه که په‌یوه‌ندیان به داعش، قه‌یرانی ئابووری و سیاسی هەیە.
ئامانجی سهرهکیەکانی دیداری مێری بره‌ودانه به ئاشتی، سه‌قامگیری و گه‌شه‌کردن له ڕۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست له ڕێگه‌ی دیالۆگ و ئاشتەوایی. ئینستیتیوتی مێری له‌و باوه‌ڕه‌دایه که ئه‌م که‌لتور و پرۆسه‌یه گرنگه بۆ سه‌قامگیری درێژخایه‌ن له عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا. له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا ئه‌م کۆنفرانسه پلاتفۆرمێک دەبێت بۆ دیالۆگ و ئاشتەوایی له ڕێگه‌ی خستنه‌ڕووی داهێنان و وه‌ڵامی دروستکه‌ر بۆ کێشه سیاسیه‌کان.
هۆکاری سه‌ره‌کی سه‌رکه‌وتنی دیدری مێری دەگەڕێتەوە بۆ به‌شداربوووانی لە ئەکادیمیست و پسپۆڕان کە به شیوه‌یه‌کی بێ لایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ بیر و بۆچوونه‌کانیان له سه‌ر ئه‌و کێشه ههنوکەییانهی کاریگه‌ریان هه‌یه له سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌رببڕن.
دیداری مێری ٢٠١٦ میوانداری کۆمه‌ڵیک له سیاسه‌ت داڕێژه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆ ده‌کات، وە هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک ئه‌کادیمیستی په‌یوه‌ندیدار به‌و بوارانه. تەوەرەکانی دیداری مێری ئەمساڵ بریتین له:
• قەیرانی دارایی و ده‌رسه‌كانی لێوەفێربوويی
• پارتە سیاسیە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئێران: ئاواتەکان لە کاتی پەرتەوازەی
• ڕوانگەی پێکهاتە ئایینیەکانی عێراق بۆ ململانێ و ئاشتەوایی
• ئازادکردنی موسل: چارەسەرە سیاسی و ئەمنیەکان
• حوکمڕانیکردنی عێراق
• سياسه‌تی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت به ململانێ و قەیران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
• زلهێزە نێودەوڵەتيهكان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست: ململانێ یان هاریکاری
• هێزه ههرێميهكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست: ململانێ يان هاريكاری
• هێزه ناوخۆييه‌كان له كوردستانی عيراق: روانگهيان بۆ ئاينده‌ی هه‌رێم