Back

چالاكییه‌كان

لە ماوەی ئەم ساڵ، ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە زنجیرەیەک وۆرکشۆپ و کۆنفرانس سازدەکات دەربارەی:

  • پەیوەندییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان-ئێران و کاریگەرییەکانی لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • حکومەتی هەرێمی کوردستان – عێراق: دەستوور و ووزە و سەربەخۆیی
  • داهاتووی دارشتنی سیاسەت لە کوردستان و عێراق

کۆنفرانسەکان و چالاکییەکان بایەخی تایبەت دەدات بە ئامانجەکانی توێژینەوەکانی ئینستیتیوت، لە نێوانیاندا:

  • سیستەمی سیاسیی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: هەڕەشە و دەرفەتەکان  
  • ووزە و ژینگە
  •  دیموکراسی، حکومڕانی و سەروەری یاسا
  • ئاراستەی گۆڕانکارییەکان: چاکسازیکردن لە تەندروستی و پەروەردە و خزمەتگوزاری گشتی

بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی بەرنامە و بەرواری چالاکیەکان ، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن. 

image description

سێمیناری : ململانێی ئەمریکا و ئێران لەسەر خاکی عێراق و سیناریۆکانی 2020

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابووردوو گۆڕەپانی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەراست چەند گۆرانکارییەکی بەخۆوە بینی، چاوەڕوان دەکرێت کە ببنە بزوێنەرێک بۆ رووداو و قەیرانی وەچەرخێن لە ساڵی ٢٠٢٠، بە تایبەتی لە نێوان ئێران و ئەمەریکا. ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ تاووتوێکردنی سیناریۆیەکان و پێشهاتەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان. ئینستیتیوتی مێری رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 15-1-2020 کاتژمێر 1.30 […]

دەوڵەتسازی: نەخشەڕێگایەک بۆ سەروەرکردنی ياسا و بەدامەزراوەییکردن لە هەرێمی كوردستان

“ئەم کۆنفرانسە بۆ تاوتوێكردنی پێشنیازەكانێ ناو دوا بڵاوکراوەی مێریە بە ناونيشانی “دەوڵەتسازی: نەخشەڕێگایەک بۆ سەروەرکردنی ياسا و  بەدامەزراوەییکردن لە هەرێمی كوردستان

رۆڵی یەکێتی ئەوروپا لە بەهێزکردنی دامەزراوەکانی هەرێمی كوردستان

ئینستیتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێری) هەڵدەستێت بە سازدانی سيمينارێکی تایبەت لە ژێر ناونيشانی “رۆڵی یەکێتی ئەوروپا لە بەهێزکردنی دامەزراوەکانی هەرێمی كوردستان” بۆ باڵوێزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق بەڕێز ڕامۆن بالێکوا